سه‌رۆکی کوردستان پشتی مه‌لایانی تاریکیی گرت، یاسا و ده‌ستووری پێشێلکرد.
هاولاتیانی کوردستان.
پارتی لیبرالی کوردستان له 2008-05-13 دژ به‌یاداشتی مه‌لایانی تاریکی، به‌یان و نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانکرد و داویکرد که رێنه‌درێ به جه‌هاله‌ت په‌رستان و ره‌هبه‌رانی دواکه‌وتن پیرۆزترین ئازادی، که ئازادی بیروباوه‌ڕه، له قه‌ناره‌بده‌ن. به‌ڵام درێغا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به ره‌وتی شێخان، مه‌زنترین ئازادی وپیرۆزترین مافی مرۆڤی له‌ژێرپێنا و ته‌نها بیروباوه‌ڕی کۆت و چه‌وساندنه‌وه‌ی وه‌ک ( بیروباوه‌ڕی پیرۆزی خه‌لکی کوردستان ) پێناسه‌کرد.
( به‌پێی راگه‌یاندنی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 27/5 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ی مامۆستایانی ئایینی و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دایه‌وه‌و تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كدا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و یاداشته‌و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌په‌نای ئازادیه‌كانی بیروڕا له‌هه‌رێمی كوردستان هێرش نه‌كرێته سه‌ر بیروباوه‌ڕو پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. )
به‌م راگه‌یاندنه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئاشکرا لایه‌نی هه‌ڵبژارد و ئاشکرا له کوردستانی ژێر ده‌ستی شێخانی نه‌قشبه‌ندی و قادریدا رێگای خۆشکرد بۆ له‌سیداره‌دانی گشت بیرێکی ئازاد و ده‌نگێکی ئازاد. به‌م هه‌نگاوه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا خۆی وه‌ک هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی له یاسا به‌رزترو دژ به رۆشنبیران و پێشکه‌وتنخوازان راگه‌یاند. له کوردستانێکدا، که ده‌سه‌ڵاتی ئیستیبدادیی و زه‌برده‌ستانه‌ی حزبه دواکه‌وتوه‌کان، رۆژبه‌رۆژ، سنووره‌کانی ئازادی به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه و رێگا خۆشده‌که‌ن بۆ سیستێمی پاشایه‌تی زه‌برده‌ستانه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌م هه‌نگاوه ده‌رگایه‌کی به‌رینتری بۆ مێژووی تاریکی کرده‌وه، تا جارێکی تر به‌فه‌رمانی سولتانه‌کانی زه‌بر و سته‌م و فه‌توای مه‌لایانی جه‌هاله‌ت له کوردستانی پڕ زامدا زمان ببڕدرێت و مێشک بکۆڵدرێت.
ئه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق.
له وڵاتێک‌دا که یاسا تێیدا شا بێت، نه‌ک سه‌رۆک. وڵامی ئاخوندانی جه‌هاله‌ت ئاشکراو ئاسانه. گه‌ر مه‌لایان بابه‌تێکی نووسراویان به‌دڵ نییه : 1 ـ بۆیان هه‌یه له رێی که‌ناله‌کانی مێدیاوه، له‌ڕێی رۆژنامه و نووسینه‌وه وڵامی ئه‌و بابه‌ته بده‌نه‌وه. 2 ـ بۆیان هه‌یه گازنده‌یه‌کی یاسایی له‌سه‌ر نووسه‌ر تۆماربکه‌ن. ئه‌وده‌م دادگا بڕیاری چاره‌نووسی نووسراوه‌که دیاریده‌کات. 3 ـ بۆیان هه‌یه له رێگه‌ی رێکخراوه سیاسیه‌کانه‌وه بابه‌ته‌که بخه‌نه ئه‌جه‌ندی په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌وده‌ما په‌رله‌مان پاش دادوستان ئاماژه بۆ ره‌وتێکی گشتی ده‌کات، نه‌ک لیژنه‌ی کاک مه‌سعود.
ئه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق.
درێغا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق، به‌م بڕیاره‌ی له ره‌فتاری ده‌وڵه‌تمه‌داری دوورکه‌وته‌وه، و به‌ده‌ستووری خێڵ و عه‌شیره‌ت قه‌زاوه‌تیکرد و ده‌سه‌ڵاته یاسایه‌کانی له‌ژێر پێنا. ره‌فتاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشێلکردن و ئیهانه‌تێکی ئاشکرایه بۆ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و یاسا و په‌رله‌مانی کوردستان. کێ ئه‌و مافه‌ی به کاک مه‌سعود داوه که ته‌جاوزی ده‌سه‌ڵاته‌کان بکات و وه‌ک سولتانێک راسته‌وخۆ بڕیاربدات؟
بۆیه، پارتی لیبرالی کوردستان. به‌وپه‌ڕی جه‌ساره‌ته‌وه، وه‌ک هێزێکی شه‌یدای پێشکه‌وتن و داهاتووی رووناک، رخنه‌ی توند له ره‌فتاری نایاسای کاک مه‌سعود ده‌گرێت و داواکارین که په‌رله‌مان سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لێپرسینه‌وه بانگ کات و وه‌ک باڵاترین ده‌زگای ده‌سه‌ڵات رۆلی خۆیان ببینن.
ئه‌ی 29 حزبه بێ ده‌نگ وره‌نگه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق.
رۆژ به‌رۆژ له کوردستانی پڕ زامدا وه‌ک ئه‌نجامێکی په‌رتوبڵاوی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی پێشکه‌وتنخواز، ره‌نگ و رووی تۆتالیستارستانه و زه‌بری ده‌وڵه‌تی ئایینی شێخانی سه‌لته‌نه‌ت خواز ئاشکراترده‌بێت و مه‌حکه‌متر ده‌بێت. بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌س له مووچه و نۆکه‌ری هه‌ڵگرن. سه‌ر به‌رزکه‌نه‌وه. به‌هانای خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بچن. بێده‌نگ مه‌بن. رێگا به زاڵبوونی فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کایه‌تی مه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی گشت ئازادیه‌کان، ئازادی بیروڕایه. که ئازادی بیروڕا نه‌بوو، دیکتاتۆریه‌ت و جه‌هاله‌ت و هه‌ژاری ده‌بێت.
بروخێ فه‌رهه‌نگی، شێخ و ئاغا و خێڵ. بژی مۆدێرنزم بژی سێکولاریزم. بژی لیبرالیزم.
پارتی لیبرالی کوردستان.
Big People small Government
Liberal Party of Kurdistan_PLK_ Email: liberalparty@lpok.org
|