٢٠\٨\٢٠١٠
سەرۆک وەزیرانی
پێشووی سوێد (ئینگڤار کارلسۆن)
هەڵمەتی هەڵبژاردن
بۆ ئەڤین چەتین دەکا.
بەبەشداری
سەرۆک وەزیرانی پێشوی سوێد ئینگڤار کارلسۆن ( ١٩٨٦/ ١٩٩١ ) ئەڤین چەتین
کاندیدی پەرلەمانی لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی سوێدی هەڵمەتی
راگەیاندنی راستەوخۆی و ڕوبەروی لەگەل خەلک ئەنجام دەدات . کە ئاخافتن
و گفتوگۆکانی تایبەت دەبێت لەسەر ( بەرنامەی کارکردنی لەناو سیاسی
سۆسیال دیموکراتی سوێد و کەسێتی خۆی بۆ پەرلەمان ) . هاوکات سەرۆک
وەزیرانی پێشوی سوێد بەوتەیەک بەشداری دەکات لەپشتگیری بۆ کاندیدی
پەڕلەمانی (ئەڤین چەتین) و دەردەبڕیت . هاوکات بەرپرسی سۆسیال
دیموکراتی سوێد لە Dalarna بە ئاخافتنێک بەشدار دەبێت و داوا دەکات
دەنگ بدەن بە ئەڤین چەتین
شایەنی باسە ئەڤین چەتین کجە کوردێکی باکوری کوردستانە و لەهەلبژاردنی
پێشوی پەرلەمانی ئەوڕپا زۆرترین ژمارەی دەنگدەری کاندیدی کوردی لە
ولاتی سوێد تۆمارکرد ٢٢ هەزار دەنگ ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی وەک کاندیدیکی
یەدەگی پەرلەمانی ئەورپا بێت لەسەر لیستی حزبەکەیەتی .
هاوکات لەهەلبژاردنی پەرلەمانی سوێد لە ١٦/٠٩ /٢٠١٠ (14) یەمین کاندیدە
لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی سوێدی کەچاوەڕێی سەرکەوتنی خۆی و حزبەکەی
دەکرێت بەوژمارەیە لە پارێزگای ستۆکهۆلم.
هاتن بۆ هەموانە
کات:
یەکشەم ٢٢/٠٨/٢٠١٠ - کاتژمێر : 17:00
شوێن:
ڕیستورانگی پەڕابۆلن لە هانینگە سێنترۆم (خواردنی لەگەڵ دایە).
Söndag 22 augusti
Kl 17:00 Resturang
Parabolen i Haninge Centrom
(Rudsjöterrassaen2)
www.evincetin.se
|