سه‌رۆ قادر سه‌ربه‌خۆیه یان چوار حیزبه‌که؟؟
ئارا هۆمێر
له‌میانه‌ی دواترین چاوپێکه‌وتنی هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان له‌گه‌ڵ سه‌رۆ قادر (به‌رپرسی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان) چه‌ند خاڵێک ده‌خه‌مه‌ڕوو. چونکه‌ئه‌وه‌نده‌بێڕێزی به‌ئه‌زموونی ئه‌و چوار حیزبه کوردیه‌کردوه که‌ئه‌سته‌مه‌لێیخۆشببین که‌زۆر له‌شوبهاندنه‌که‌ی گه‌لی کورد به‌سه‌گ گه‌وره‌تره.
سه‌رۆ ده‌ڵێت (بێگومان ئەمەش نیشانەی كەم ئەزموونی و بەدحاڵیبوون و ناكامڵی و ناسەربەخۆبوونی ئەم حزبە سیاسیانەیە كە لەكوردستاندا بە نیازن رۆڵی ئۆپۆزسیون بگێرن)، تکاده‌که‌م که‌خۆینه‌ر سه‌رنجی ئه‌و هه‌موو وشه‌ڕێزکردنه‌ی سه‌رۆ قادر بده‌ن که‌چۆن وشه‌ی سوک به‌کارده‌هێنێت بۆ سوکایه‌تیکردن به‌و حیزبانه‌ی که‌هێزی میلیشیایان نییه‌له‌کوردستاندا. که‌مئه‌زموونی، به‌دحاڵیبوون، ناکامڵی، ناسه‌ربه‌خۆیی. تۆ واز له‌سێ وشه‌سوکه‌که‌ی سه‌ره‌تا بهێنه، به‌ڵام له‌سه‌ر وشه‌ی ناسه‌ربه‌خۆیی هه‌ق نییه‌سه‌رۆ بدرێته‌دادگا؟؟ گه‌ر هه‌ق نییه ئه‌ی هه‌ق چۆنه؟ ڕه‌نگوڕوخساری هه‌ق چۆنه؟ ئه‌ی داد چییه؟ ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی بێلایه‌ن هه‌بێ له‌کوردستان ئێستا سه‌رۆ ڕاپێچی دادگا ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه‌چۆنکه‌خۆی له‌زلهێزه‌کانه‌و له‌ژوروو یاساوه‌یه‌بۆیه‌که‌س ناتوانێ بڵێت پشتی چاوت برۆیه. ئاخر زۆر سه‌خته‌به‌چوار حیزبی کوردی بڵێیت ناسه‌ربه‌خۆ واته‌سیخوڕ. چۆن و به‌چ پێوه‌رێک ئه‌و چوار حیزبه‌وه‌ک سیخوڕ بۆ وڵاتانی ئیقلیم پێناسه‌ده‌که‌یت؟؟ کامه‌به‌ڵگه‌نامه‌و دۆکیۆمێنته‌کانته؟؟ حسک ده‌که‌یت به‌سیخوڕ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوو چونکه‌ناوی ئیسلامیان پیوه‌یه‌ئیتر سیخوری بۆ ئه‌ملاولای ئیسلامی ده‌که‌ن!! ئایا ئه‌وه‌ویژدانه؟؟ ئایا به‌چ پێوه‌رێکی یاسایی وته‌کانی سه‌رۆ قادر یاساییه؟ چ یاسایه‌ک ڕێگا ده‌دات که‌چوار حیزبی یاسایی نێو په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق به‌سیخوڕ بده‌یته‌قه‌ڵه‌م؟؟ ئاخر خۆ حیزبی سۆسیالیست به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی خه‌باتی هه‌یه. ئه‌دی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست به‌شێکی ناو یه‌کیتی نه‌بوو که‌هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌کانیان به‌دیلیی شه‌هید کران (بکوژانیش به‌زۆری کراونه‌ته‌سیمبول). ئه‌مه‌له که‌یه‌وه حیزبی سۆسیالیست بوونه‌ته‌ناسه‌ربه‌خۆ؟ ئه‌و هه‌موو شه‌هیدانه‌له‌حیزبی (ناسه‌ربه‌خۆدا: سیخوردا) کاریان کردوه؟ ڕاستییه‌که‌ی گه‌ر ته‌نها وشه‌ی ناسه‌ربه‌خۆ له‌نوسینه‌کای سه‌رۆدا نه‌بوایه‌ئه‌وا ئه‌م باسه‌م نه‌ده‌نوسی. (ناسه‌ربه‌خۆ: دارده‌ست: سیخوڕ: نۆکه‌ر: ئه‌ڵقه‌له‌گوێ، ئه‌مانه‌هه‌موویان نزیکن له‌وشه‌ی ناسه‌ربه‌خۆ وه‌سه‌رۆ قادریش به‌شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه)
ئه‌و چوار حیزبه‌به‌دحاڵیبون. ئه‌مه‌وته‌ی سه‌رۆ قادره. ئه‌دی کاک سه‌رۆ، حاڵیبون چۆنه؟ حاڵیمان بکه‌که‌حاڵیبون چۆنه‌با وه‌ک ئێوه‌نه‌بینه‌ناحاڵی. ناحاڵین چونکه کفریان کرد وتیان با سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکی پارته‌که‌شی نه‌بێت؟ پاساو له‌وه‌لاوازتر نییه‌که‌یاسایه‌ک به‌به‌ڵگه‌بهێنیته‌وه‌که‌سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه‌و پێویستی به‌گۆڕێن هه‌یه. سه‌رۆ ده‌یه‌وێت بێسه‌واده‌کانی کورد به‌وه‌هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت که‌ئه‌و به‌نده یاساییه‌له‌ده‌ستور و یاسای په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێمدا نیه. ئه‌ی جا خۆ به‌ڕیزم کاک سه‌رۆ گیان، خۆ یاسا به‌ده‌ردی کورد ده‌ڵێت قو‌رئان نییه‌که‌ده‌ستکاری نه‌که‌ین، به‌ڕێزم یاساش ده‌بێت هه‌موار بکرێت، ئه‌وی بۆ 15 ساڵ له‌مه‌وه‌و پیش گونجا بوو بۆ ئێستا ناگونجێت؟؟ خۆنوساندن به‌یاسایه‌کی کۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه‌له‌وێوه‌باشتر کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ر بکرێت نه‌ک خزمه‌ت بکرێت. خه‌ساندنی گه‌ل له‌وێوه‌ده‌ستپێده‌کات که پێشنیاز به‌بڕیارێکی یاسایی بگه‌یه‌نیت له‌جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه‌ی چوار حیزبه‌که‌پێشنیازه‌نه‌ک بڕیار، پێشنیازه‌بۆ هه‌موارکردنی یاساکانی هه‌رێم، بۆ چیی‌تر نه‌خه‌ساندنی کۆمه‌ڵگا، بۆ پاواننه‌کردنی ده‌سه‌ڵات بۆ دوو زلهێز.
سه‌رۆ ده‌ڵێت (سەرباری هەموو ئەمانەش، لێرەدا من پشتگیری ئەو نەفەسەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و جۆری ئەو مامەڵەیە دەكەم كە لەگەڵ ئەم حیزبانە دەیكەن، كە پشوویان فراوانە و ئەگەر ئەم حیزبە سیاسیانە خوار وخێچیش برۆن، یەكەم : لە حكومەت دەریان ناكەن . دووەم : زۆر دنیایان لێ تەنگناكەنەوە بەجۆریك كە جارێكی دیكە نەتوانن قسە بكەن). ئایا ئه‌م ڕسته‌یه‌له‌ڕسته‌ی که‌سێک ده‌چیت که‌بڕوای به‌قه‌ڵه‌م هه‌بێت!! به‌ڕاستی ئه‌وه‌له‌ڕسته‌ی فه‌رما‌نده‌ی هێزێکی سه‌ربازی ده‌چێت. سه‌رۆ پشتگیری ده‌کات به‌ڵام ڕسته‌که به‌ته‌وسه‌وه ده‌ڵێت، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌لای سه‌یره که‌حکومه‌ت ئه‌وه‌نده‌نه‌فه‌سی درێژه‌و ده‌ڵێت یه‌که‌م: له‌حکومه‌ت ده‌ریان ناکه‌ن. ده‌رکردن له‌حکومه‌ت!!! پێشنیازی ده‌رکردنی حیزبی ئۆپۆزسیۆن له‌حکومه‌ت، ئه‌وه‌ئه‌و ڕێخۆشکردنه‌یه‌که‌سه‌رۆ پێشنیازی ده‌کات بۆ حکومه‌ت. بۆچی کاک سه‌رۆ حکومه‌ت هی تۆیه، یان هی سه‌رۆکه؟ به‌چ یاسایه‌ک چوار حیزب له‌حکومه‌ت ده‌ربکه‌یت؟ سه‌یری ئه‌و ڕسته‌هه‌مه‌جییه بکه که‌له‌ده‌می سه‌رۆ قادره‌وه‌ده‌رده‌چێت؟ به‌چ یاسایه‌کی په‌رله‌مان چوار حیزب بکه‌یته‌ده‌ره‌وه؟ ئایا ئه‌مه‌ئه‌وپه‌ڕی به‌دحاڵیبون و ناکامڵی نییه‌که‌به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندن‌ده‌یبێژێت؟؟ پێشنیازی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکی پارتێک نه‌بێت نایاساییه، به‌ڵام کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چوار حیزب یاساییه؟؟!! ئایا ئه‌مه‌نه‌ک بانێک و دوو هه‌وا، بگره‌بانێک و سه‌د هه‌وا نییه؟؟؟ حکومه‌ت هی کورده‌که‌س بۆی نییه مافی خاوه‌ندارێتی لێبدات. کوردستان موڵکی که‌س نییه. من له‌سه‌رۆ ده‌پرسم له‌کوێوه‌تۆ و حیزبه‌که‌ت بوون به‌خاوه‌نی کوردستان؟؟ ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ت یاساییه؟؟ ئایا له‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌رۆ قادر نایاساییتر چییه‌که‌ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و چوار حیزبه‌له‌حکومه‌ت ده‌ربکرێن (به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ)؟ ئایا ئه‌مه‌ئاگر کردن نییه‌به شه‌ڕی دووبه‌ره‌کییدا؟ ئه‌ی ئاگربه‌ردانه‌شه‌ڕ چۆنه؟؟ خۆ که‌س له‌دنیادا نایه‌ت بڵێت: ده‌ی خه‌ڵکینه‌بکه‌ونه‌شه‌ڕ؟؟ دووه‌م: زۆر دنیایان لێته‌نگناکه‌نه‌وه‌که‌جارێکی دیکه‌نه‌توانن قسه‌بکه‌ن. جارێ ده‌بوو بیوتایه‌که‌نه‌ده‌بوو قسه‌ی وا بکه‌ن (نه‌ک نه‌ده‌بو قسه‌بکه‌ن). ئینجا ئه‌و دنیا ته‌نگ کردنه‌وه‌چۆنه‌کاک سه‌رۆ؟؟ بۆچی به‌ڕێزم که‌ئێستا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بڕوای به‌بوونی ئۆپۆزسیۆن هێناوه‌خێره‌و ده‌یکات به‌میلله‌ت، یان ئه‌وه‌به‌زه‌بری میلله‌ته‌وا ئه‌و بڕوایه‌ی هێناوه؟؟ ئه‌وه‌ڕقی جه‌ماوه‌ره‌وا ده‌کات که‌یاسای ئۆپۆزسیۆن دابنرێت نه‌ک خێری سیاسیه‌کانمان. حکومه‌ت ترشی بێت یان تاڵی ده‌بێت باوه‌ڕ به‌یاسای ئۆپۆزسیۆن بهێنێت، ئه‌وه‌له‌هه‌ستی دیموکراتی حکومه‌ته‌وه‌نییه، ئه‌وه‌له‌تیژیی نوکی خامه‌ی‌ڕۆشنبیران و ڕه‌خنه‌گرانه که حکومه‌ت ئێستا کونه‌مشکی لێبوه‌به‌قه‌یسه‌ری. ببینه‌کاک سه‌رۆ که‌چۆن ڕۆژانه‌هه‌ر ڕۆژنامه‌وانه‌و‌حکومه‌ت ڕاپێچی زیندانی ده‌کات چونکه‌حکومه‌ت به‌گه‌نده‌ڵ ده‌ده‌نه‌قه‌ڵه‌م!! ببینه‌که‌چۆن ئه‌و ڕێژه‌یه‌زیاد ده‌بێت له‌ئاینده‌دا. جه‌ماوه‌ر له‌وه‌ده‌رچوو چه‌واشه بکرێت به‌و قسانه‌کاک سه‌رۆ، بڕوانه‌ئه‌و چوار حیزبه‌که‌ئه‌مڕۆ ئه‌و پرۆژه‌ساده‌یان داوه‌ته‌حکومه‌ت و که‌جه‌نابت به‌و شێوه‌یه‌وه‌سفی ده‌که‌یت، به‌ڵام پاش چوار ساڵی تر و ته‌نانه‌ت له ژێر زه‌بر و زه‌نگی ئیداره‌ی حکومه‌تدا بزانه‌چۆنه‌ده‌بێته پرۆژه‌یه‌کی باشحاڵیبوو، به‌دیقه‌ت، سه‌ربه‌خۆ. به‌ڕێزم ڕاستییه‌ک هه‌یه‌له‌هه‌ناسه‌ی به‌ڕێزته‌وه‌به‌ده‌ر ئه‌که‌وێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که:حکومه‌ت به‌موڵکی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تایبه‌ت ده‌زانیت، ئه‌وه‌ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌یه‌که‌ته‌نگه‌نه‌فه‌سی کردویت و زۆر زوو هه‌ڵده‌چیت. ئاگات له‌خۆت بێت ئه‌وه‌هه‌ڵه‌یه، کوردستان هی هه‌موومانه، هی جه‌نابت و من و ڕۆژنامه‌وانه‌توڕه‌کان و دوو حیزبه‌که و چوار حیزبه‌که‌ش. که‌س به‌ته‌نها خاوه‌نی نییه‌و هه‌موومان خاوه‌نی کوردستانین. که‌س شوان نییه‌و ئه‌وانی دی مێگه‌ل. هه‌موو که‌س مافی توڕه‌بوونی هه‌یه‌له‌سه‌رکرده‌کانی خۆی، ئه‌و توڕه‌بونه‌ش ده‌کرێت له‌شێوه‌ی نوسینی ڕۆژنامه‌وانێک، ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌نوسێک یان پێشنیازی حیزبێکدا بێت. یه‌کسانکرنی ئه‌و هه‌موو هه‌ستانه‌به‌سیخوڕی، به‌به‌دحاڵیبون، ناکامڵ نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌به‌ڵکو هه‌وڵێکی تیرۆریستانه‌شه‌بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگی جیاوازی. کاتێک که‌گومانت له‌سه‌ربه‌خۆیی حیزبێک هه‌بێت ده‌بێت ئاشکرای بکه‌یت، وه‌گه‌ر نا تۆش له‌سیخوڕیی خۆت ده‌ترسیت بۆیه‌ئه‌وی ئه‌و نادرکێنیت (قۆناغی ناسک پاساو نییه‌بۆ شاردنه‌وه‌ی سیخوڕان). بۆیه‌ئه‌و ڕستانه‌ی جه‌نابت له‌و دیمانه‌یه‌دا نه‌ک پێگه‌ی ئه‌و چوار حیزبه‌ی لاواز نه‌کرد به‌ڵکو ڕوخساری ئه‌و چوارحیزبه‌شی تا ڕادده‌یه‌کی به‌رچاو جوانتر کرد. هه‌رچه‌نده‌ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ت زۆر ناشیرینانه‌وه‌سف کردوه‌که‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێزتان بیرناکه‌نه‌وه، که‌نه‌ده‌بوو جه‌نابتی خامه‌به‌ده‌ست بۆ تفه‌نگ له‌شانان خامه‌به‌ده‌ستان بده‌یته‌به‌ر نوکی خامه.
سه‌رۆ زۆر ناکامڵانه ده‌که‌وێته سوکایه‌تی زیاتر به‌چوار حیزبه‌که، ئه‌و هه‌ر به‌وه‌وه‌ناوه‌ستێ که‌پرۆژه‌که‌یان به‌ناکامڵ بداته‌قه‌ڵه‌م، به‌ڵکو حیزبه‌کانیش به‌ناکامڵ وه‌سف ده‌کات، و له‌وێوه‌ده‌چێته‌سه‌ر باسی قه‌ساس و ڕه‌جمی ژن و ده‌ستبڕینی دز..هتد چونکه‌ده‌زانێت دوو حیزبی ئه‌و چوار حیزبه‌هه‌ڵگری ناوی ئیسلامن. په‌ندێکی کوردی یادهێنامه‌وه‌که‌ده‌ڵێت (به که‌ر ناوێرێت به‌کورتان فێره)، ئه‌وه‌چونکه‌ئه‌وه‌نده‌پرۆژه‌که‌یان ته‌نگه‌نه‌فه‌سی کردوه، له‌تاوا که‌وتوه‌ته‌په‌لاماری بیروباوه‌ڕی ئه‌و حیزبانه، ئیتر بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که‌باسه‌که‌ی ئه‌و باسی شیکاری ئایینی نیه‌و باس له‌بابه‌تێکی تره. وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌رۆ قادر ئه‌وه‌نده‌لاوازه، من که‌ته‌واو بێباوه‌ڕم به‌قه‌ساس و ڕه‌جمی ژنانیش تێر پێکه‌نیم به‌وه‌ڵامه‌هه‌ڵچووه‌که‌ی به‌رپرسی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن.
سه‌یری ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ژاراوییه‌ی سه‌رۆ بکه‌ن (هەندێك جار. خەڵك سەبارەت بە هاوپەیمانی چوار حزبەكە دەڵین ئەوە چۆن دەبێت لەوپەری راستەوە بۆ ئەو پەری چەپ،لەسەلەفیەتی ئیسلامییەوە تا ئەوپەری ماركسیەت لەناو ئەو هاوپەیمانیەدا هەیە .من پێموایە خەڵك بۆی هەیە ئەو پرسیارە بكات بەڵام بۆی نییە رێگەیان لێبگرێت، كەواتە لە دیموكراسییەتی كوردستاندا زۆر ئاساییە ئەوپەڕیتوندڕەوی و سەلەفییەتی ئیسلامی سیاسیی لەگەڵ ئەوپەری توندرەویی ماركسیەت لە بەرەیەكدا كۆبونەتەوە .كەسیش پێیان ناڵیت بۆچی كۆبونەتەوە، بێگومان ئەم بەرەیە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی كۆینەكردونەتەوە،بەڵام وەك خۆیان دەڵین ئەوەی كۆیان دەكاتەوە پرۆژەیەكی سیاسیە، ئێمەش دەڵین یاخوا سەركەوتوو بن . )ئه‌وه‌کێیه‌ئه‌وه‌نده‌تاریکبیره‌که‌ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت له‌سه‌له‌فیه‌تی ئیسلامییه‌وه‌تا ئه‌وپه‌ڕی مارکسیه‌ت له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دا هه‌بن؟؟ ئایا که‌سێک هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ساویلکه بێت له‌مانای هاوپه‌یمانیی تێنه‌گات؟؟ ئه‌دی بۆچی به‌ناو عه‌لمانی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ئیسلامگه‌رای شێعه‌ی عه‌ره‌ب هاوپه‌یمانیی ده‌گرن؟؟ که‌عه‌ره‌بیشن و کار ده‌که‌ن که‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌مان زه‌وت بکه‌ن. ئه‌دی بۆ نا‌بێت که‌هاوزمانانی وه‌ک زه‌حمه‌تکێشان و یه‌کگرتوو یه‌کبگرن (که‌مه‌گه‌ر مرۆڤێکی ئه‌په‌ڕی جاهیل و هێڕ نه‌زانێت که‌نه‌زه‌حمه‌تکێشان ئه‌وپه‌ڕی مارکسیه‌ته، وه نه‌یه‌کگرتویش سه‌له‌فییه‌ت)، من بێگومانم که‌سه‌رۆ خۆی چاک ده‌زانێ که‌ئه‌و چوارحیزبه‌نه‌ئه‌وپه‌ڕی مارکسیه‌تیان تێدایه‌و نه‌ئه‌وپه‌ڕی سه‌له‌فییه‌ت، به‌ڵکو بۆ چه‌واشه‌کاری ئه‌و ژاره‌وشانه‌به‌کارده‌هێنیت. پاشان له‌کۆتایی ڕسته‌که‌یدا به‌ته‌وسه‌وه‌ده‌ڵێت یاخوا سه‌رکه‌وتوبن. من ده‌پرسم ئاده‌ی له‌سه‌ر کا‌م بنه‌مای ئایدۆلۆژی یه‌کێتی و پارتی پێکهاتوون به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌پله‌ی یه‌که‌م؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و چوار حیزبه‌بچوکه‌یه‌کنه‌گرن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر؟؟؟ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و چوارحیزبه به‌ئه‌ندازه‌ی قه‌واره‌ی خۆیان هێزی سه‌ربازیان هه‌بوایه‌ئه‌وا نه‌سه‌رۆ جورئه‌تی ده‌کرد ئاوه‌ها بدوێ و نه‌وه‌ها وه‌ڵامێکیش له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه‌ده‌درایه‌وه، بۆیه‌کورد ده‌ڵێت (کوته‌ک ده‌زانێت قۆناغ له‌کوێیه) (تکایه خۆێنه‌ری به‌ڕیز‌من له‌گه‌ڵ هیچ جۆره‌هێزێکی میلیشیادا نیم به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌و لۆژیکه‌یه‌که‌سه‌رۆ بیری لێده‌کاته‌وه) سه‌یری زمانی زبری پارتی و یه‌کێتی بکه‌به‌رامبه‌ر به‌و چوار حزیبه‌و سه‌یری نه‌رمی زمانیان بکه له‌ئاستی عه‌ره‌به‌کان له‌به‌غدا!! تا ئێستاش له‌کۆمه‌ڵێ هه‌ڵوێستی زۆر شه‌رمنانه‌هه‌ڵوێستی تر به‌دی نه‌کراوه‌به‌رامبه‌ر به‌حیزبه‌ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی به‌غدا. ئه‌وه‌بۆچی سه‌ری زمانمان ئه‌وه‌نده‌تیژه بۆ هاوزمانمان و ئه‌وه‌نده‌ش کوله‌بۆ بێگانه‌کان؟!! ئه‌وه‌بۆچی هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وایه‌تی حیزبی کوردیی ده‌که‌ینه‌کاری سیخوڕیی به‌ڵام نه‌توانین بچوکترین ڕه‌خنه‌له‌پیسترین و خۆێنمژترین پارتی عه‌ره‌بی شۆڤێنی بگرین؟!! ئه‌وه‌بۆ شێری ماڵه‌وه‌و ڕێوی ده‌ره‌وه‌ین؟!! ئه‌م پرسیارانه‌م بۆ سه‌رۆیه، من ده‌زانم که‌وه‌ڵام ناداته‌وه، به‌ڵام دڵنیاشم که‌خۆینه‌ری گه‌شبیر کۆمه‌کم ده‌کات.
سه‌رۆ نه‌ک ده‌یه‌وێت حیزبه‌کانی دی ئه‌تک بکا، به‌ڵکو زمانی کوردیش ئه‌تک ده‌کات، ئه‌وه‌نیه‌ده‌نوسێت (گەورە ئاو دەرێژێت، بچووك پێی لێدەخشێنێت)، ئه‌وه‌هه‌ڵه‌یه، گه‌وره‌ئاو ده‌ڕژێت بچوک پێی تێده‌خات، نه‌ک لێده‌خشێنێت.پێ له‌ئاو ناخشێنرت، چونکه‌خشاندن بۆ دوو مادده‌ده‌بن له‌دۆخی ڕه‌قیدا، نه‌ک یه‌کێک ڕه‌ق و ئه‌وی دی له‌دۆخی شلیدا بێت. من پێم وایه‌که‌ئه‌گه‌ر له‌کاتێکی تردا ئه‌و په‌نده‌ی بووتایه‌نه‌ده‌که‌وته‌ئه‌و هه‌ڵه‌ڕێزمانییه‌وه، ئه‌وه‌ئه‌وه‌نده‌ته‌نگه‌نه‌فه‌س بووه‌به‌دروستی پرۆژه‌ی چوار حیزبه‌که‌بۆیه‌هه‌ڵه‌ی وا زه‌قی زمانه‌وانیش ده‌کات.
بۆ خۆێندنه‌وه‌که‌ی باسه‌که‌ی سه‌رۆ کلیک بکه‌له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه: http://www.gulan-media.com/dimana.php?scheme=a&id=22
05-02-2009 ara.homer@gmail.com
|