په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

سه‌رپۆش .  

 

به‌ندی عه‌لی       

 سه‌رپۆشی کام شه‌رمه‌ به‌سه‌ر

ترۆپکی ئاره‌زووته‌وه

ئه‌رێ ده‌شتی زولفی خاوت

خه‌تای چیه‌ ، له‌ئێستا‌وه

له‌که‌روێشکه‌ی ده‌م شه‌ماڵی

عیشقی ئه‌که‌ی

بۆ وه‌کو دیل له‌چوارچێوه‌ی

ته‌نگ ترین زیندانت ناوه

ئه‌ی که‌نیشکی سه‌رو سیما خۆڵه‌مێشی

ته‌ماشاکه‌ به‌ئه‌سپایی

کێ ئه‌ڵێ په‌نجه‌ره‌ی چاوت

به‌داخستنی ڕازیه

چ گوڵه‌باخێ به‌هه‌ڵوه‌رین

کامه‌رانه‌و

که‌ی که‌له‌بچه

نیشانه‌ی سه‌ر فرازیه .