سه‌ره‌تای کۆتایی.
ئه‌شنۆنه محه‌مه‌د
گومانی تێدا نییه گه‌ر بێت و خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستیی کۆمه‌ڵایتیی سیاسییانه بۆ(هه‌رێمی کوردستان) بکه‌ین و زۆر به وردیی عه‌قڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی(هه‌رێمی کوردستانی عێراق)بخوێنیه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که ئێستا له(کوردستان ئێراق) ده‌کرێ بریتیه له (سه‌ره‌تای کۆتایی) هه‌رێمی کوردستانی ئێراق. سایکۆلۆژیه‌تی عه‌قڵی کوردی گه‌ر بێت و باگراوندێکی بۆ بکه‌ین هه‌ر زوو ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که عه‌قڵی سیاسی کوردی هه‌تا سه‌ر ئێسک بریتیه له عه‌قڵێکی دۆگماتیز و چه‌ق به‌ستوو که هه‌میشه(له‌و بازنه به‌تاڵه‌دا) ده‌سووڕێته‌وه.
عه‌قڵی سیاسی کورد هه‌میشه له سه‌ر چه‌ند هێزێکی ترسناک کاری کردوه و به‌رده‌وام ئشیشی له‌سه‌ر ده‌کا تا ئه‌م کاته که له سه‌ر ئه‌و ووته‌یه‌یه که ده‌ڵێ(یان من یان هیچ).
گومانی تێدا نییه که به شۆڕشه‌کانی کورد به‌درێژایی مێژوو له‌م به‌شه‌دا، بریتییبوونه له کێشمه کێشه بێ به‌ها و سه‌رکوتکردنی یه‌ک و کوده‌تا له‌یه‌کترکردن، مێژووی کێشمه‌کێشی نا عه‌قڵیی کوردی ئه‌م پارچه‌یه ئه‌وه‌مان لا ده‌رده‌خا که سایکۆلۆژیه‌تی کورد بریتییه له عه‌قڵێکی توندڕه‌ویی ده‌مارگیر له عه‌قڵی سیاسیی نائاماده، گه‌ر بێین عه‌قڵی سیاسی کورد بۆ ئه‌زموونگه‌یه‌کی سایکۆلۆژی ببه‌ین زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، له‌وانه عه‌قڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی کوێرانه‌ی نالۆژیکیی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه واتا زۆر جار خێڵ و لادێ و شارگه‌ریی و ته‌نانه‌ت گه‌ڕه‌کاوگه‌ڕه‌کیش رۆڵی تێدا ده‌بینن.
کورد هه‌رگیز له لۆژیکی(ئیگۆ سه‌نتریزم) نییه، به‌و واتایه‌ی به پێچه‌وانه‌وه له لۆژیکی(سوپه‌ر ئیگۆ سه‌نته‌ریزم) هه‌میشه کار له‌سه‌ر ئه‌م لۆژیکه ده‌کا و نموونه‌ش بۆ ئه‌مه زۆره، له‌وانه‌یه بپرسن ئیتر له‌مه‌ودوا کورد وه‌کو جاران ناکه‌وێته‌وه ژێر چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن عه‌قڵیه‌تی ناسیۆنالیستی یان پارتێکی وه‌کو پارتی(به‌عس).
ته‌نانه‌ت (به‌عسی)ش نه‌یتوانیووه به عه‌قڵیه‌تێکی ناسیۆنالیستی به واتا ناسیۆنالیستییه‌که کار بکا به‌ڵکو پارتێکی وه‌کو (به‌عس) به عه‌قڵیه‌تێکی تاکڕه‌ویی و(میکاڤیلییانه) هه‌ڵسوکه‌وتی کردوه بۆیه کورد به درێژایی شۆڕشه‌کانی نه‌یتوانیووه خوێندنه‌وه‌یه‌کی راشکاوانه‌ی هه‌بێ بۆ نێوخۆ و ده‌ره‌و‌ه‌ی خۆی، گومانی تێدا نییه قسه‌یه‌کی هه‌یه که هه‌میشه کاری پێ ده‌کا مه‌سه‌له‌یه‌کی میللییه که ده‌ڵێ(من ئاغا و تۆ ئاغا، ئه‌ی کێ جێگامان بۆ داخا) به‌و واتایه میلله‌تی کورد تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی( سیستماتیکی) مه‌عریفه‌ی سیاسیی کار ناکا بۆیه گه‌ر له داهاتووشدا کورد ببێ به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆشی له‌م قه‌یرانی(دۆگماتیستی)یه ڕزگاری نابێ، من لێره‌دا نامه‌وێ وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک کار بکه‌م به‌ڵکو من ته‌نها (لێکدانه‌وه)ده‌که‌م.
گه‌ر بێت و به وردیی چاودێری کردار و په‌رچه‌کرداره‌کانی عه‌قلی سیاسیی کورد بکه‌ین هه‌ر زوو ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که هه‌میشه عه‌قڵی سیاسیی کورد هێنده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی( تاک و خێزانیی) له‌به‌رچاوده‌گرێ هێنده (به‌کۆمه‌ڵ) نابێته‌وه بۆ ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی،
گومانی تێدا نییه میلله‌تی کورد یه‌کێکه له میلله‌ته ڕۆحیه‌کانی جیهان، دنیای دروشمه‌کان و زۆربه‌ی به‌ڵکو هه‌موو مه‌عریفه‌که‌ی داگیر کردووه، عه‌قڵی سیاسیی کورد هه‌رگیز پرسیاری نییه ، به‌و واتایه‌ی هه‌میشه ستراتیژی عه‌قڵی کوردی هه‌میشه به‌رگریکه‌ره، عه‌قڵیه‌تێکی هێرشکه‌ری نییه وه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش عه‌قڵیه‌تی هێرشکردنی نه‌بێ ئه‌وه هه‌میشه له قه‌یراندا ده‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌م عه‌قڵیه‌تی(به‌رگریی)یه له پارچه‌کانی تریش به هه‌مان (پرانسیپ) کار ده‌کا.
من لێره‌دا نموونه ناهێنمه‌وه چونکه هه‌رکه‌سێک مێژووی عه‌قڵی سیاسیی کورد ده‌ناسێ، ئه‌وه‌ی گرنگه لام ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین عه‌قڵی سیاسیی کورد به‌م (ئه‌زموونگه)یه‌دا ببه‌ین ده‌بینین که هه‌میشه عه‌قڵی سیاسیی کورد له‌و باره به‌رگرییه‌دا تووشی قه‌یران ده‌بێ و هه‌ر زوو پێچه‌وانه‌ی ده‌کاته‌وه بۆ نێوه‌خۆی.
هه‌روا لێره‌دا ده‌مه‌وێت نموونه‌ی ساڵه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین بهێنمه‌وه که کورد له‌و قه‌یرانه‌ی که تیایدا بوو له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ساڵی ١٩٩٢ هه‌ر زوو پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه بۆ نێوه‌خۆی و (شه‌ڕی نێوه‌خۆی) لێکه‌وته‌وه ،تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش عه‌قڵی سیاسیی کوردی له(ته‌شه‌نوج)دایه به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر تووشی وه‌همی(بارانۆیه)بووه و ناتوانێ هیچ جووڵه‌یه‌ک بکا بۆیه هه‌میشه عه‌قڵی سیاسیی کورد له ( ده‌روه‌ی خۆی خۆی ده‌بینێته‌وه و هه‌رگیز له خۆیه‌وه ده‌ره‌وه نابینێ).
بۆیه پێم وایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پرۆژه‌یه‌که بۆ (کۆتایی گه‌مه‌ی عه‌قڵی سیاسیی کورد).
ته‌مووزی ٢٠٠٩ sangaraziz@yahoo.co.uk
|