١٣\٧\٢٠٢١
سەرواکان! بێژینگ!

ئەرسەلان مەحمود
سەرواکان!
خەونەكانمم
خۆشدەوێن، بەڵام عاشقی
'واقیع'م!!
•
هەوڵی
بەدەستهێنانی دنیا،
ئەوەندەش ئەستەم نییە!
چاوت لەسەر ئەستێرەكان و
پێیەكانت لەسەر زەوی و
خۆت لە دەستنەدەی
بەستە!!
•
لـە چاوی منداڵییدا،
چیاكان باڵاتر و دارتێلەكان بەرزتر،
سەرواكان بڵندتر و شتەکان گەورەتر دەردەكەون!
کەچی هەرچی باخەکانە شکۆدارتر
لە زێر و زیو و دەنوێن!!
•
منیش
وەك هەموو ئەوانەی
دەکەونە خەوێكی قوڵەوە،
وامدەزانی كات خێرا
بووە!!
•
بە چەند وشەیەک دەتوانم
وانە بنەڕەتییەکەی سەرکەوتنت بدەمێ!
بەرگەی سەختییەکان بگرە!
•
وەک ئاو بە،
لە روونیدا، لە کردنەوەی رێگەی خۆتدا،
شکست تەنها کاتێ راستەقینە دەبێ،
عەقڵ ونە!
بێژینگ!
کاتێ کۆلارەی
خەونەکانم با بردی!!
ئەزموونێک گەڕایەوە،
جوان و نوێ!
•
لەسەر
زەوی بێت یا لە ئاسمان،
ئەو بابردەڵایەم بیر ناچێ،
نائاسایی و نیگەرانیی بۆ
هێناوم!
•
تاا گەیشتمە ئەو باوەڕەی
لەبری دەرگە و پەنجەرەکە
دەبێت سەرواکەی بگۆڕم،
کاتی ئێجگار زۆرم بە لێدان
لە دار و دیواردا، بەفیڕۆدا!
•
سادەیی
جوانترینی هەموو جوانییەکانی منە!!
ژیان وەک خۆی دەبینم، نەک وەک خۆم!
قوڵ بیر دەکەمەوە تا چێژ لە شتەکان
ببینم!
•
بۆ ئەوەی
ئایندە ببێت بە هی هەردووکیان،
کچەکەم لە بۆنی خۆی دەپۆشێ و
کوڕەکەم لە بوونی خۆی دەنۆشێ
ژیــــان!!
•
ئەوەی
لۆمەی هەمووان دەکات،
رەنگە یەکێک دڵی شکاند
بێت!!
•
ئەو دەمەی
لە دەمی دەمکردنەوەدا
دەپـژێ، هەنار نییە،
بێژینگــە!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|