سه‌روه‌ری و برسێتی بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال، سه‌رشۆڕی و کۆشک و ته‌لار بۆ ئه‌نفالچی.
حه‌کیم کاکه‌وه‌یس
زۆر جار به‌ر چاو و گوێمان که‌وتووه پیاوه سیاسییه ئاینییه‌کان خۆیان له (ئه‌نفال) ده‌بوێرن و له بری ئه‌وه‌ی بڵێن تاوانی ئه‌نفال یا کاره‌ساتی ئه‌نفال، ده‌ڵێن تاوانی به‌ناو ئه‌نفال، یا کاره‌ساتی به ناو ئه‌نفال. که‌واته پێیان باش نییه وشه‌ی ئه‌نفال بۆ ئه‌و کاره‌ساتانه به‌کار بێنن که به ده‌ستی عاره‌ب به سه‌ر میلله‌ته‌که‌یاندا هاتووه، چونکه ئه‌و وشه‌یه له قورئاندا باسی هه‌یه و کرداره‌که‌ش، موسوڵمانان له دژی بێ بڕوایان ئه‌نجامیان داوه!
جارێ ده‌بێ بزانین مه‌رج نییه هه‌رچی وشیه‌کی که له قورئاندا هاتووه پیرۆز بێ، ده‌نا ده‌بێ شه‌یتان و ئه‌بو له‌هه‌ب و سه‌گ و که‌ر و خوێن و دار و به‌رد و وه‌ئد و زۆر شتی تریش که پیرۆز نین به پیرۆز بزانین چونکه له قورئاندا باسیان هه‌یه و ناویان هه‌یه و قورئانیش هه‌ر به‌و زمانه‌یه که ئه‌و ده‌مه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه قسه‌یان پێ کردووه. عاره‌ب به‌ر له دابه‌زینی قورئان و په‌یدابوونی ئیسلام هه‌ندێ وشه‌یان به‌کار هێناوه، دوای ئه‌وه له قورئانیشدا به هه‌مان واتاوه باسیان کراوه‌ته‌وه و هه‌موو قورئان به زمانی خۆیان بووه. وشه‌ی ئه‌نفالیش وه‌ک وشه‌ی وه‌ئد و قتل و جهننه‌م و جه‌ننه‌ت له پێش په‌یدابوونی ئیسلامدا و له کاتی هێرش و په‌لاماری خێڵه‌کان بۆ سه‌ر یه‌کتر، له ناو عاره‌بدا به‌کار هێندراوه و له‌گه‌ڵیدا ڕاهاتوون و به لایانه‌وه ئاسایی بووه چونکه ده‌ستکه‌وتیان له ئه‌نفالدا بووه و دوژمنی خۆیانیان زه‌لیل و ڕه‌زیل و سه‌فیل کردووه و دوای ئیسلامیش ئه‌و وشه‌یه هاندرێکی باش بووه تا به دڵ و به گیان شه‌ڕ بکه‌ن و تاڵان بکه‌ن و بکوژن و نه‌یاری خۆیان زه‌لیل بکه‌ن. واته، ئه‌نفال له دوای هاتنی ئیسلامدا پڕ به پێستی سروشتی عاره‌بی بیاباننشین بووه.
عه‌نته‌ری کوڕی شه‌دداد که به‌ر له ئیسلام ژیاوه له به‌یته شیعرێکی خۆهه‌ڵکێشانیدا گوتوویه‌تی: )إنا إذا حمس الوغـى نـروي القنـا ونـعــف عـنــد تـقـاسـم الأنــفــال( واته: ئێمه خه‌ڵکانێکین ئه‌گه‌ر شه‌ڕ گه‌رم بێ خوێن ده‌ڕێژین و له پێشه‌وه‌ین به‌ڵام له دابه‌شکردنی ئه‌نفالدا شه‌رمن و ته‌ریکین.
که‌واته ئه‌و کاته‌ش له ناو عاره‌بدا ئه‌نفال کاری پیاوی زه‌ریف و ڕێزله‌خۆگرتوو نه‌بووه و ته‌نها مشه‌خۆران په‌لاماریان داوه، بۆیه عه‌نته‌ر خۆی لێ لاداوه و شه‌رمی پێ هاتووه. خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌ویش شانازی به ئه‌نفاله‌وه ده‌کرد. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که عه‌نته‌ر به‌رانبه‌ر مشه‌خۆری شه‌هامه‌تی هه‌بووه، ئه‌م به‌یته‌یه که تیایدا ده‌ڵێ: )لاتسقني ما‌ء الحياة بذلة بل فاسقنی بالعز کأس الحنظل( واته: ئاوی ژیانم به سه‌رشۆڕی و زه‌لیلی مه‌ده‌یێ به‌ڵکو کاسی گوژاڵکم به سه‌روه‌ری پێ بده.
به‌عس قه‌سابخانه‌یه‌کی بۆ کورد به‌رپا کرد و ناوی لێ نا ئه‌نفال. هیچ یه‌کێکیش له زانایانی عاره‌بی و ئیسلامی عیراقی و ناعیراقی، چ ناڕه‌زاییه‌کی ده‌رنه‌بڕی به‌رانبه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و وشه‌یه و ئه‌و کرداره. خۆ ئه‌گه‌ر ڕێزیان بۆ خوێنی کورد نه‌بوو، ده‌بوو ڕێزی وشه‌که بگرن. ئه‌و کرداره تاوانکارییانه‌ی که به ئه‌نفال ناونران پڕ به پێستی بۆچوونی ئه‌و زانا ئیسلامییانه نه‌بوایه هه‌ڵبه‌ته ناڕه‌زاییه‌کیان ده‌رده‌بڕی یا هیچ نه‌بێ گله‌ییه‌کیان له به‌عس ده‌کرد ئه‌و ناوه پیرۆزه‌ی له کوردی موسوڵمان سه‌رف کردووه!!
زانا سیاسییه ئیسلامییه‌کانمان، ئه‌وه‌نده به‌وه سه‌غڵه‌تن که کورد ئه‌و تاوانه گه‌ورانه به ئه‌نفال ناو ده‌با، به خودی کرداره‌که‌ی به‌عس سه‌غڵه‌ت نابن. هه‌ر ده‌ڵێی ئێمه‌ی کورد به زۆری زۆرداری و به ناهه‌قی ئه‌و ناوه‌مان به سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌دا سه‌پاندووه که به‌عس له دژی کورد به‌رپای کرد.
ئه‌نفاله ئه‌نفاله ئه‌نفال! ئه‌نفال، له ناو ڕه‌گی مێژوویی له‌مێژینه‌ی عاره‌بی بیابانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و ڕه‌گی زۆر له ڕه‌گی ئیسلام قووڵتره و ته‌نانه‌ت ڕسه‌نتریشه بۆیه ناتوانن هه‌ر وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ببن. بیابانییه‌کان، له پێناوی ده‌سکه‌وتی شه‌ڕ نه‌بوایه، هه‌رگیز به‌و گه‌رموگوڕییه پشتگیری له‌شکری ئیسلامی‌یان نه‌ده‌کرد. ئاخر هه‌تا سه‌رده‌می غه‌زا و ئه‌نفال به‌سه‌ر نه‌چوو، ناته‌بایی و شه‌ڕی ناوخۆ نه‌که‌وته ناویانه‌وه.
ئاساییه عاره‌به‌کان، جا چ مه‌لا بن یا نامه‌لا، گه‌مه به وشه بکه‌ن و له پێناوی سه‌روه‌ری میلله‌تی خۆیاندا و بۆ پاکڕاگرتنی نه‌ژادی خۆیان پشتگیری له تاوانی ئه‌نفالی ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سبه‌ینێی خۆیان بکه‌ن و بیانووی بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام نائاساییه مه‌لای کورد تاوانی ئه‌نفال وا باس بکا، که به ناو ئه‌نفاله. زانیمان ئه‌نفالی سه‌رده‌می غه‌زاکانیان به لاوه پیرۆزه، به‌ڵام بۆ ده‌بێ ئه‌نفالی پێش ئیسلامیش که هی سه‌رده‌می جاهیلییه هه‌ر پیرۆز بێ؟! ده‌کرا ئه‌و به‌ڕێزانه له بری ئه‌وه‌ی بڵێن به ناو ئه‌نفال، بیانگوتبا ئه‌نفالی جاهیلی!
سیاسه‌تمه‌دارانمان به‌رگری له ئه‌نفالچی ده‌که‌ن جا کورد بێ یا عاره‌ب، مه‌لا به‌ڕێزه‌کانیشمان به‌رگری له وشه‌که ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌مێنێته‌وه کوردی ئه‌نفالکراو و که‌سوکار و پاشماوه‌کانی ئه‌نفاله، که ئێمه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفالیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌نفاله، ئه‌نفال! ئه‌نفالچییه‌کان، هه‌ندێکیان له کورد ده‌کرێنه خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێڕ و هه‌ندێکیشیان له په‌نای ئه‌و سه‌رکردانه‌دا پارێزراون که خه‌ڵکیان ئه‌نفال ده‌کرد و به ئه‌نفالکردنیان داون. ئه‌دی ئه‌وان به‌خۆیان ئه‌نفالچی نین؟! کوان ئه‌و کوردانه‌ی له ئه‌نفالدا نیشانه‌ی ئازایه‌تییان له سه‌ددام حوسێن وه‌رگرت؟ هه‌مویان له سایه‌ی سه‌رکرده باڵاکانی کورددا حه‌ساوه و ئاسووده نین؟! ئه‌دی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان؟ به‌شی ئه‌نفالکراو دیاره و هی ئه‌نفالچیش دیاره. سروود و تابلۆ و ڕۆمان و چیرۆک و شیعر بۆ ئه‌نفالکراو، کۆشک و ته‌لار و پاره بۆ ئه‌نفالچی. گریان بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال و پێکهه‌ڵدان و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌نفالچی. ئه‌م دنیا بۆ ئه‌نفالچی و ئه‌وێ دنیا بۆ ئه‌نفالکراو!! سه‌روه‌ری و هه‌ندێ زاراوه‌ی عه‌وامخه‌ڵه‌تێن بۆ ئه‌نفالکراو و پاشماوه‌ی ئه‌نفال، سه‌رشۆڕی به پاره و دوامۆدێلی هه‌موو شتێکه‌وه بۆ ئه‌نفالچی. ئیتر پاشماوه‌ی ئه‌نفال بۆ خۆپیشاندان ده‌که‌ن؟!
kakaways@hotmail.com
|