٢\٨\٢٠١٢
سەروەریی یاسا،
سەروەریێتی دەسەڵاتە و بەس.
ئەنوەر فەتاح
لە دنیای سیاسی ئەمڕۆدا، لە کاتێکدا کە بەگشتی خەباتی چەکدارانە،لە
وڵاتانی ئەوروپاو ھەندێ ولە وڵاتانی دنیادا کەبە خەباتی چەکداری شەڕی
زۆرداری ناکەن ، جەماوەر بەخەباتی سەختی خۆیان ڕۆژانە دژی ناحەقیەکانی
سستەمەکەو دەسەڵاتەکەی دەبنەوە دژی ئەو بێ مافی وبێدادییەی کە
دەسەڵاتداران بەرامبەر زۆرینەی خەڵک دەیکەن لەڕێی ھیزە
سەرکوتکەرەکانیان ومیدیاو یاوەرەکانیانەوە،کەچی ھێشتا خەڵکانێک ھەنکە
ھێشتا خەبەریان نەبۆتەوەو باس لە سەروەریی یاساو سوپای نا ئایدولجی و
سەروەریی نەتەوایەتی و جیاکردنەوەی دەستە خوشکانی دەسەڵات ، یاسایی و
بەڕیوەبردن و قەزائی، دەکەن.
من پێم وایە ھەرچی دەسەڵات ھەیە بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتدا ، بەرنامەیەکی
توندو تۆڵی ھەیە، کۆڵەکەکانی ئەو بەرنامەیەش لەناو جەرگی کۆمەڵگادا
دادەچەقێنێ، یاسایەکیش دابڕێژرێت کە خودی دەسەڵاتەکەی بکاتە دەسەڵاتێکی،
یاسایی، ،ھەڵبەتە ئەو شەرعیکردنەی ھێزی دەسەڵات بەھۆی خەڵکانی خۆیەوەو
دەزگا تایبەتییەکانیەوە ، بڕیاری لەسەر دەدرێت کە ئەو دەزگەیەش پێی
دەڵێن پەرلەمان، وەکاری سەرەکی ئەندام پەرلەمان پارێزکارییەکی
شەرعیانەی شێوەکانی فەرمانڕەاوایی دەسەڵاتە، ئیتر سیمای ئەو دەوڵەتە
ھەرچۆنێک بێت: علمانی یان دینی یان..ھتد. وە دەبێت ھێزی داپڵۆسسێنەرو
دەمکوتکەری کاراو لێزانیشی ھەبێت، تا ھەموو ناحەقییەکانی دەسەڵات بکاتە
حەق و چی زەبروزەنگی دەسەڵآتیش ھەیە بە وشەو دەستەواژەی ڕێک وپێکە لە
خەڵکی بشارێتەوەو، بیخاتە چوارچێوەیەکی یاسای توندوتۆڵەوە، ئەگەر
گەورەترین پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی خەڵکیش کرابێت.وە ئەم کورتە
باسەی من ڕۆژ نیە چەند بارە نەبێتەوە بەرامبەر خەڵکی کارگەری
نادەسەڵاتخواز.
لەڕۆژی ٢٠ی تەموزی ساڵی ٢٠١٢دا دادگا سەربەخۆکەی بەریتانیا دوا بڕیاری
خۆی دا بەرامبەر پۆلیسیک کە لەبەر چاوی ھەزارەھا خەڵکی ڕاپەڕیو دژی
سەرانی (ج ٢٠) لەسەر شەقامەکانی ناوەڕستی لەندەن کە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٩دا
بوو، ھەڵبەتە ھێندەی خۆپیشاندەران پۆلیس ڕیزبەستیان کردبوو بۆ
بەرەنگاری خەڵکی ڕاپەڕیو، وە ئەو شوێنانەی کە خەڵکی خۆپیشاندانیان
لێکردبوو ، ھەموو شەقامە سەرەکی و ناسەرەکییەکانیان گرتبوو،
بەبەرنامەیەکی لەپڕو نھێنی، واتە شەقامەکانیان وەکو سجن لێکردبوو، کە
نەیاندەھێشت ھیچ کەسێک بێتە ناوەوە یان بچێتە دەرەوە، تەنانەت ڕێگەی
ئەوەشیان نەدەدا کەس بچێت بۆ تەوالێتیش ، بەمەش حاڵەتێکی زۆر
ناڕەحەتیان بۆ ئەو خەڵکە دروست کردبوو ، بەڕادەیەک ناڕەزای مافی مرۆڤی
جیھانیشی لێکەوتەوە دژ بەو کارە ناڕەوایەی پۆلیس کردی بەرامبەر خەڵکی
ڕاپەڕیوی لەندەن دژ بەسیاسەتە نامرۆڤەکانی سستەمەکە، لەھەمان کاتدا
بەئامۆژگاری پۆلیس ھەرچی بانقەکان ودوکانەکانی کۆمپانیە گەورەکان ھەبوو
تەختە پۆشکران وەکو ھەمبەرگەرخانەو شوێنی فرۆشتنی جلوبەرگ بۆ ئەوەی
نەبا ھێرش بکرێتەسەریان وتوشی زیان ببن، جگە لەوەی ھەلیکۆپتەریش
لەئاسمانەوە چاودێری جموجوڵی خەڵکییان دەکرد. کاری پارێزەرانی دەسەڵات
واتە پۆلیس بەناوی پارێزگاری لە موڵکوماڵی سەرمایەداران کەوتنە
دەستبەکاری زەبرو زەنگ دژی ھەرکەسێک ، کە ھەرچالاکیەک دژی سستەمەکەی
بکردایە، وە لەو رۆژەدا کەسێکی ڕۆژنامەفرۆشی سەرجادەی لەندەنی تێدا
کوژرا بەناوی (ئیەن تۆمڵسن) کە تەمەنی ٤٧ ساڵان بوو، ئەو پیاوە کە لە
ئیش بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە بەڵام ڕێگەیان نەدابوو یەکسەر بڕواتەوە بۆ
ماڵەوە، ناچار بەبەردەمی پۆلیسەکانەوە ،بەھێواشی دەڕۆیشت و دەستێکی
لەگیرفانیا بوو، کە ئەوە خوویەکی کۆنی ئان بووە، وە پشتی لەپۆلیسەکان
بوو تارادەیەکیش لە ڕیزبەندی پۆلیسەکانیشەوە دوور بوو. بەپێی ھەرچی
شایەتەکان وشرێتە ڤیدۆکان ھەیە کە تۆمارکرابوون، ئان ھیچ ھەڵسوکەوتێکی
نائاسایی نەکردبو، کەچی پۆلیسێک لەڕیزبەندەکەوە ھاتە دەرەوەو کە دوایی
ناوی زانرا، کە ناوی (سایمۆن ھاردوود) تەمەن ٤٥ ساڵ ، ھاتە دەرەوەو
مستەکۆلەیەکی قایمی تێسرەواند وپاڵێکی توندیشی پێوەنا. بیانوی پۆلیسەکە
بۆ ئەمە دەیگوت کە من چاوم کەوتۆتە سەر ئان ویستویەتی ھێرش بکات بۆیە
من لێمداوە، بەڵام خۆشبەختانە پیاوێکی بزنسمانی ئەمەریکی لەو کاتەدا
وێنەی ڤێدیۆی دەگرت ھەموو ئەو قسانەی پۆلیسەکانی بەدرۆخستەوەو وێنەی
ڤیدۆکەی دا بەرۆژنامەی گاردیان، ئەوانیش خستیانە سەر وێبسایتەکەی خۆیان،
کە چ ناحەقییەکیان کردوە بەرامبەر (ئان).
پۆلیس زۆر ھەوڵیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیاندا،
کە ئەو وێنەی ڤیدیۆیەی دژ بەو پۆلیسە گیراوە لابەرێت ، تا ئەو باسە
ونبکەن ،بەڵآم ھیچیان بۆنەکرا، پۆلیس ناچار بوو کە پەنا ببەنە بەر
دکتۆری(پۆستمۆرتیم) توێکاری، کە ھۆی مردنی (ئان)ی گەڕاندەوە بۆ
ئەلکحولی وبەجۆرێک کحول جەرگی بڕیوە ولەکاتەدا کە پۆلیسەکە دەستی
لێھەڵھێناوەتەوە، ھەر لەوکاتەدا توشی سەکتەی دڵ بووەو ئەوە ھۆی
مردنەکەی بووە نەک لێدانی پۆلیسەکە، دوایی لەڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی
پزیشکی سەربەخۆووە کە توێکاریان بۆکرد بۆیان دەرکەوت کە (ئیەن)
لەئەنجامی ئەوڵێدانەدا مردوە کە لێدانی پۆلیسەکە توشی نەزیفی ھەناوی
کردبوو، وە نزیکەی سێ لیتر خوێن چوبوە ناو سکییەوەو بووە ھۆی مردنی.
ئەو پۆلیسەی کە ئانی لەبەرچاو ھەموو خە ڵکیدا کوشت کە ھەموو وێنەکان
بەڵگەنامەی ڕوداوەکە بوون ، کەچی ھێشتا پۆلیس ھەرئینکاریان دەکرد،
ناچار لەژێر فشاری خەڵک و بەرنامەی ووچ دۆگ و یارمەتی ھەندێک لە میدیا
، ناوی پۆلیسەکە ئاشکرا بوو دواتر دادگاییەکی ڕوکاریان بۆگرد، کەسێ
ساڵی خایاند وپۆلیسەکەش (سیمۆن ھاردوود) لەگەڵ ئەوەی خاوەنی میژویەکی
توندوتیژیو سەرکەشییەکی زۆریشی کردبوو بەرامبەر بەخەڵکی ئاسایی وپۆلیسە
ھاوکارەکانی کە تەنانەش چەند ھاوکارێکی خۆشی سکاڵای لەسەر توندوتیژی
وجنێوفرۆشیەکەی ھەبوو، بەڵام ئەو پۆلیسە لە دادگادا ، دادوەرەکان
چاویان لە ھەموو ئەو سکاڵایانە پۆشی کە دژی بوون.
سیمۆن تەنانەت بە بەرگی مەدەنیشەوە، بەناوی
پۆلیسەوە ھەر ھێرشی ناڕەوای کردۆتە سەرخەڵکی، یەکێ لە پۆلیسەکانی
ھاوکاری دەگێڕێتەوە کە بۆ لیکۆڵینەوەیەک چوینە ماڵێک ، کەچی سیمۆن
یەکسەر پەست بوو قورتمی خاوەن ماڵەکەی گرت ویەک مستی دا بەدەمیدا بەبێ
ھۆ. ھەر لەو ڕۆژەشدا کە ئانی تیا کوشت لەماوەی ھەشت دەقیقەدا کە
لەڤانەکە دادەبەزێ چەندجارێک پالێ بەخەڵکەوە ناوە، یەکێک لەوانە
وێنەگرێکی بی بی سی بو کە بەکامیرەکەیەوە دای بە زەویدا.
بەھەرحاڵ ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە پۆلیس وھەرکەسێکی تر
پارێزگاری لە دەسەڵات بکات ، دەسەڵات ماف وبڕوانامەی دایپڵۆسین و
پیاوکوشتنی پێدەدات، لەھەموو دنیادا ئەمە وایە، ئیتر یاسا سەروەر بێت
یان ناسەروەر. سستەم، سستەمی چینایەتییە، چینێک چینێک دەچەوسێنێتەوەو
مافی سەروەرییش بەدەست چینی دەسەڵاتدارو دامودەزگاکاینوەیەتی وە تاخەڵک
ئەو سستەمەی قبوڵ بێت، ئەبێ ئەو بێدادیە لە بێبەختیدا قبوڵ بکات.
کۆمسیونی سەربەخۆی سکاڵای پۆلیس، کە پارێزگاری لەمافی گشت کەسێک دەکات
کەمردن وناخۆشییەک ھەبێت و پەیوەندی بە پۆلیس وخەڵکەوە بێت، وتیان ئەو
پۆلیسە لە واجبدا بووەو پارێزگاری لە خۆیکردووە، وەکو پێشتر وتم ئییەن
تەنھا ئەوە ڕێگاکەی بووەو خۆپیشاندەریش نەبووە.
وە لەم وڵاتەدا (بەریتانیا) کە گوایە یاسا لەوپەڕی سەروەرییدایەو
گەورەترین سەرمایەدارو دەسەڵات دەباتە دادگا و بەدایکی یاساکان
ناسراوەو خاوەنی کۆنترین پەرلەمانە کە لەساڵی١٢١٥ ەوە کار دەکات
ولەساڵی ١٢٣٦ ەو ناویان نا پەرلەمان،کەچی لەساڵی ١٩٩٠ ەوە ١٤٣٣ ھەزارو
چوارسەدوو سی وسێ کەس مردون ، کەپۆلیس دەستی سەرەکی لە مردنەکانیان
بووەو تائێستاش یەک پۆلیس حوکم نەدراوە کە پەیوەندی بەمردنی ئەو
ژمارە زۆرەوە ھەیە، کە ئیتر ئێمە ماوەی پێش ئەو بەروارەش نازانین.
ھەرچەندە بەڵگەکانی کوشتنی( ئییەن)یان بۆ نەشاردرایەوە، پاش
لێکۆڵینەوەیەکی سێ ساڵی کە تەنھا بووە مایەی ئازارو سۆیەکی گەورەو گران
بۆ خێزانەکەی، وە ئازادی پۆلیسیشی تیادا پارێزرا.
_____________________________________________
زانیارییەکان لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٢ یان
وێب سایتی جی ٢٠ بە زمانی ئینگلیزی، وەرگیراوە.
ماڵپهڕی ئهنوهر فهتاح محمهدئهمین
|