په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٤\٢٠١٤

    سێ شیعر.

فەرهاد مازێ

    (........)
 

لە ژوورێکی نووتەک
هاوارێکی بێدەنگ
لە دایک دەبێ و دەمرێ
ژیان نامرێ.
لە ژوورەکانی پەنجە
دەستی ماندوو دەکەون
گوڵ
دە
وە
رن
لووت ون دەبن
شەکرۆکە ماچ
هە
ل
دە
فڕن.
پەنجەیەک لە کۆڵانەکانی دەرگا دەدا
هیچ کۆڵانێک
لە رووی پەنجە نەکرایەوە
مردن لێرە وەنەوزەدا.
ئاسمانێک لە هەنگاوەکانمان دەگەڕا
هیج ر ۆ ی ن ێ ک
لە روانینمان بە دینەکرا
ئەلێرانە مردن دەژی.


١٩٩٢ تورکیا

(........)


لە نهێنیی سەرم ناگەن
بە دیواری گوێچکەما شۆڕبوونەتەوە
مەودای چاو و دەنگم مەبەن
ژیان لە ناو چاو و دەنگمدا خەوتووە
بژین
بۆ دەتانەوێ وەک شەمشەمە کوێرە
پێش دەرکەوتنی خۆر بخەون.


    (........)


خشەخشی لنگە نەعل و
چرکەچرکی دەمژمێر
سڵاو لە تەنیایی و
دوورەپەرێزیی ناوەوەی مرۆڤ
ئاسمان عەبای ژنی لەخۆوە چوو
زەوی مردار
چادر لنگە نەعلی لە پاش بەجێماوی دایکان
پێکەنین سێدارەی مرۆڤێکی ماندوو
لنگە نەعل و عەبا و پێکەنین پێچانەوە
خۆشە دەنگی گەڵای داران
سەفەر مردنی ساتێکی لەزەت.


١٩٩٢ - تورکیا
ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک