١١١ ساڵ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی.
مسته‌فا رابه‌ر سه‌ره‌تایه‌كی كورت ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری.
گۆته‌نبرگ (١٣٩٨ - ١٤٦٨) له‌و دا‌هێنانه‌یدا هیچ سودو ده‌سكه‌وتێكی پێنه‌بڕاوه له‌به‌ر سه‌رقاڵی و ده‌ستكورتی كاتی كتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی له چاپ داوه ته‌نانه‌ت بیری چوه ناوی خۆشی له‌سه‌ر تۆمار بكات به‌ر له گۆته‌نبرگ هه‌وڵێكی تریش له لایه‌ن بازرگانێكی چاینی به‌ناوی بی شینگ (٠٩٩٠ _ ١٠٥١) هه‌بوه به‌و داهێنانه‌ی گۆته‌نبرگ شۆڕشیكی مه‌زن له هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا دروست بوو چاپ و چوپ رۆلێكی ئێجگار گرینگی بینی له به‌ره‌و پێشوه‌چونی شارستانیه‌ت له سه‌رانسه‌ری دونیادا. ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌و دا‌هینانه گۆڤار و رۆژنامه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك چاپ و بلاو كرانه‌وه ،له‌ساڵی ١٩٣٨ لێكۆله‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی ئۆتۆگروت ئه‌م پێنج مه‌رجه‌ی داناوه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له هۆیه‌كانی تری پێوه‌ندیه‌كان.
٭ - به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری لای كه‌می هه‌فته‌ی جارێك ده‌ربچیت. ٭ - چاره‌سه‌ری كێشه هه‌نوكه‌یه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بكات. ٭ - به ئامێری چاپ بنوسرێت ٭ - هه‌مو كه‌سێك بتوانی به پاره‌ی خۆی ده‌ستی بكه‌ویت ٭ - پیویسته ناوه‌رۆكی هه‌مه جۆڕ پێوه‌ندی به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه بیت . یه‌كه‌م هه‌فته‌نامه له‌میژودا: له‌شاری ستراسبۆرگ به ناوی رێله‌یشن ( پیوه‌ندی) له‌ساڵی ١٦٠٩ له‌لایه‌ن جۆن كارلۆس چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه: لێره له له‌نده‌ن به‌ناوی (دێلی كرانت) له رۆژی ١١/ئازاری /١٧٠٢ دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئیدوارد كرانت چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌رۆژی ٢٢/نیسانی/ساڵی ١٨٩٨ شاد ڕه‌وان میقداد مدحه‌ت به‌درخان له شاری قاهیره‌ی میسر ده‌رگایه‌كی پڕ مه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌ت باڵام ده‌رگایه‌كی شارستانی بۆ گه‌ڵه سته‌م دیده‌كه‌ی خۆی خسته سه‌رپشت و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان) دامه‌زراند له‌و رۆژه‌وه كاروانی خه‌بات و تێكۆشان به‌ریوه‌یه بۆ به‌دیهینانی ئاوات و ئامانجه‌كانی به‌درخان بۆ ئازادی و رزگاری كورد‌و كوردستان. به‌پێ ی سه‌رچاوه‌كان رۆژنامه‌كه ٣٠٠٠ سێ هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرا ٢٠٠٠ دانه‌ی به‌خۆڕایی له‌كوردستان لی دابه‌شده‌كرا ئه‌گه‌رچی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستان له قاهیره دوور له خاك و خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كورد به‌هۆی زۆڵم و فشاری ناحه‌زانی گه‌لی كورد بووه چه‌ندین جاریش جێگۆڕكێی پێكراوه ئه‌و پیشه‌یه ئه‌گه‌ر له‌مێژودا به ناوی( پیشه‌ی گه‌ڕان به دوای سه‌رئێشه‌دا) ناوی ده‌ركردبیت رۆژنامه‌گه‌ری كوردی تا ئه‌مڕۆش گه‌ڕان بووه به دوای مه‌رگدا!!
هه‌ندێك له شۆره سواره‌كانی مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ، ئه‌وانه‌ی كۆچی دوایی یان كردوه: میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان خاوه‌نی (رۆژنامه‌ی كوردستان ١٨٩٨ ) عه‌بدول كه‌ریم ئه‌فه‌ندی خاوه‌نی گۆڤاری (رۆژی كورد ١٩١٣) مسته‌فا پاشا یامولكی خاوه‌نی (گۆڤاری بانگ كوردستان ١٩٢٢) مێژونوس حسین حوزنی موكریانی خاوه‌نی (گۆڤاری زاری كرمانجی ١٩٢٦) ماموستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خاوه‌نی (گۆڤاری گه‌ڵاوێژ ١٩٣٩ ) ماموستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی (خاوه‌نی گۆڤاری نزار) ماموستا ئه‌نوه‌ر مائی خاوه‌نی (گۆڤاری رۆناهی) پیره‌میردی شاعیر (خاوه‌نی رۆژانه‌ی ژین) مه‌لا شه‌ریف ڕه‌نگه‌رێژی خاوه‌نی (رۆژنامه‌ی ئازادی ١٩٤٥ ) ماموستا گیو موكریانی خاوه‌نی (گۆڤاری هه‌تاو ١٩٥٤ ) جگه له سه‌دان نوسه‌رو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند دڵسۆزانه له رۆژگاری خۆیدا به‌شداری كردووه له گه‌شه پێدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا وه‌كو ماموستا عه‌بدولا گۆران / مه‌عروف به‌رزنجی /غه‌فور میرزا كه‌ریم / جه‌لالی میرازا كه‌ریم / ئه‌مینی میرزا كه‌ریم / ئه‌حمه‌د غه‌فور/ مه‌لا ئه‌نوه‌ر مائی / شاعیری به‌ناوبانگ قانیع / ماموستا شاكر فه‌تاح / محه‌مه‌د تۆفیق وردی / محه‌مه‌د مه‌ولود مه‌م / سالح حه‌یده‌ری / ده‌یانی تر.بۆچی به‌رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ڵێن ده‌سته‌لاتی چواره‌م. وه‌كو له سایدی جوریس پیدیا باسكراوه بنه‌ماكانی ده‌وله‌ت له‌سه‌ر سێ كۆله‌گه‌ی بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراوه: گه‌ڵ یان نه‌ته‌وه ٭ هه‌ریم یان نیشتمان ٭ ده‌سته‌ڵاتی سیاسی، ده‌سته‌ڵاتی سیاسی بریتیه له: ١- ده‌سته‌ڵاتی یاسا دانان. ٢- ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جیكردن. ٣- ده‌سته‌لاتی دادوه‌ری. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری به گشتی رۆلی كاریگه‌ری هه‌یه له هۆشیار كردنه‌وه و ڕینمایی كردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و دروستكدنی ڕای گشتی و گۆڕانكاری له یاساكان چونكه رۆژنامه گه‌ری وه‌كو ئاوێنه‌یه‌ك وایه بار‌و ره‌وتی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام ره‌نگی تیا ئه‌داته‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌مواركردن و گواستنه‌وه‌ی رای خه‌لك له سه‌ر شێوازی ده‌سته‌لات و په‌رده لادان له‌سه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كان و به‌دوادا چونه‌وه‌یان بۆیه‌ش ناوی نراوه ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م.
جۆره‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری:
رۆژنامه‌گه‌ری ئاشكرا / نهێنی / حكومی / حیزبی / ئه‌هلی / شار / شاخ / رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ركاغه‌ز / رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌له‌كترۆنی. به‌گشتی هه‌مو جۆره‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كورد له قه‌یران دایه میدیای حیزبی زاڵه به سه‌ر میدیای ئازاد جاران خوینه‌ر به چرای گه‌نه‌گه‌رچك له دوای رۆژنامه‌ی حیزبه‌كان ده‌گه‌را كه‌چی ئێستا چه‌مۆله‌ی لێده‌گرن له وولاته پێش كه‌وتوه‌كانی دونیا حیزب رۆژنامه‌ی تایبه‌تی نیه به‌لكو رۆژنامه‌ی نزیك له حیزب هه‌یه ، سه‌ربه‌خۆیه پانتایه‌كی بچوكی حیزبایه‌تی تیایه به‌لام لای خۆمان رۆژنامه‌ی حیزبه‌كان زۆره خوێنه‌ری كه‌مه له‌گه‌ل رێزمدا بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له رۆژنامه‌ی حیزبه‌كان كار ده‌كه‌ن كرێكارن ده‌بی به‌پێی مه‌زاجی خاوه‌نكار ووشه‌سازیان بۆ بكه‌ن وێنه و چاو پێكه‌و تنیان بڵاو بكه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ هاوكێشه‌ی نێوان رۆژنامه نوسی به‌دبه‌خت و سه‌ركه‌ده‌ی ده‌ست رۆیشتوی ناو حیزب به‌م شێوه‌یه رۆژنامه نوس ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی لێ بگری و فه‌رامۆشی بكات سه‌ركرده حه‌ز له‌چاره‌ی ناكات و لێی خۆش نابیت ره‌نگه نانیشی ببڕیت ، به‌سه‌ره‌كه‌یتر ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس مه‌رای بۆبكات ده‌ست خۆشی له كاره ناڕه‌وكانی بكات سه‌ركرده له بیری ناكات پاداشی ئه‌داتی و پشتگیری ده‌كات. به‌لام رۆژنامه‌گه‌ر راستگۆیی و متمانه‌ی خوێنده‌واری خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات. رۆژنامه‌و ماڵپه‌ری حیزبه‌كانی كوردستان بریتیه له تایم ته‌یبلی ته‌شریفاتی خاوه‌نی حیزب و كه‌ته‌لۆگی وێنه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ سه‌یران و سه‌ردان و ، مێوانداری دۆست وئه‌حباب ، ده‌بوایه ئه‌و جۆره رۆژنامانه‌ی حیزب به خۆرایی ببه‌خشرانه‌وه لاپه‌ره‌كانی زلتر بوایه .
مامۆستا عومه‌ر فه‌رهادی له‌زه‌می رۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می دیكتاتۆردا نوكته‌یه‌كی ده‌گێراوه كه جاریكیان سه‌ددام له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له‌سه‌ربازێكی ساده ده‌پرسی خۆ روژنامه‌تان به‌ده‌ست ده‌گات سه‌ربازه‌كه‌ش به ساده‌یی وه‌لامی ئه‌داته‌وه ده‌ڵی ناوه‌لله سه‌یدی له‌سه‌ر عارد نان ده‌خۆین ، وه‌كی تریش رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان به رنگ و روخسار له هه‌مو رۆژێك پێشكه‌وتوتره به‌گه‌رمی باس له مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌ئازادی بیر‌و ڕاده‌بڕین ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه كاریگه‌ریان سسته چونكه به‌دوادا چونی گیروگرفتی كیشه‌كان به یاسا یه‌كه‌لا ناكرێنه‌وه ورو ژاندیان زۆر له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان ده‌كه‌وی. رۆژنامه‌کانی زمانحاڵی حیزبه‌كان كڕیارۆ خوینه‌ریان زۆر كه‌مه خه‌ڵک به‌سه‌ر پێوه سه‌یری مانشێسته‌كانی ده‌كه‌ن رۆژنامه‌ی حیزبی و سیاسه‌تی حیزبی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر وموچه‌خۆره‌كانی ده‌زگاو دائیره‌كانی ده‌وڵه‌ت دابه‌ش ده‌کرێن و ئابۆنه‌یان لێ ده‌ستینن. حکومه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندی به چاوو ڕاو به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكان دابه‌ش نه‌کات ره‌نگه وه‌كو رۆژنامه‌ی سه‌ر دیوار‌یان لێ بێت به‌داخه‌وه كتێب خوێندنه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌خۆرایش ببه‌خشرێنه‌وه باویان نه‌ماوه ، خوێندنه‌وه‌یان ڕوی له کزیه به‌داخه‌وه نه‌وه‌ی تازه بابه‌تی ساده و شتی سه‌رنج ڕاكێشی ڕۆژانه ده‌خوێنێته‌وه كه‌یفی به بابه‌تی كوردایه‌تی و مه‌بده‌ئی نایه‌ت. بۆ گه‌رم كرنه‌وه‌ی بازاڕی رۆژنامه و گۆڤاری كوردی پێویسته له‌جیاتی بابه‌تی پڕ‌و پوچ و بۆش وبه‌تاڵ بیرۆكه‌ی ڕاست و دروست به‌خوێنده‌وار بفرۆشن. سه‌ره‌ڕای كه‌مو كورتیه‌كانیش كاری دڵسۆزانه‌ش به‌رده‌وامه و ئاسۆش رۆشنه ، گه‌نده‌لێ ئه‌گه‌ر له‌شكری خۆی هه‌بیت دوژمنی گه‌لێك زۆرتره بۆ نمونه:
ئه‌گه‌ر رۆژنامه نوسه بوێره‌كان و رۆژنامه ئه‌هلیه جه‌ربه‌زه‌كان نه‌بونایه ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وولات ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ی كوردستانیش هه‌ر وامان ده‌زانی ئه‌و سه‌ركردانه فریشته‌ی خوان پاك و بێگه‌ردن حه‌رام خۆر نین ، بۆ ڕزگاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به توره‌گه له عاسمانه‌وه شۆڕكراو نه‌ته‌وه. هۆیه‌كی تری پاشاگه‌ردانی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌گه‌ری كورد ده‌سته‌ڵاتی یاسا به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆنیه خه‌ڵك گله‌یی زۆره وه‌كو جاری جاران نه‌ماوه هه‌ست و گوڕوتینی ماڵداری و كۆكردنه‌وه‌ی سامان زاڵتره هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری پوكاوه‌ته‌وه جگه‌له‌مه‌ش رژێمی ئه‌مڕۆی كورد دوكابانی هه‌یه له مێژه پێشینیان ووتویانه چێشتی به دوو كابان یان سوێره یان بێخوێ به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش هه‌زار جار له چێشتی ده‌ستی بێگانه خۆشتره. له‌یادی ١١١ ساله‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سه‌ری رێز‌و نه‌وازه‌ش بۆ شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م و مه‌ره‌كه‌ب ، گشت سه‌ربازه گۆمناوه‌كانی مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا ده‌نوێنم.
سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ری ویكیپیدیا ، گۆگۆل ، ئه‌نته‌رنێت
|