٥\٣\٢٠١٠
سێوی مه‌رگ.

سمکۆ ئه‌حمه‌د
پێشکه‌شه به و
منداڵانه‌ی له بێ ده‌نگیدا له دایک بوون هه‌ر له بێده‌نگئشدا
مردن
که‌سیش گۆیێ له
دوا هاواریان نه‌بوو!! بوون به خۆراکی سه‌حرا له ئه‌نفاله‌کانی
1987-1989.
له رۆژانا بوو
رۆژی
له پێده‌شتی شاره‌زورا
نێرگزێکی چاو زه‌ردی لاو
پڕ به گه‌رووی لاسکه‌که‌ی زوڕنای
بۆنه‌و‌رۆز لێ ئه‌دا
ڕه‌شبه‌ڵه‌کی گوڵاڵه بوو
ڕوبار سه‌رچۆپی گرتبوو
سه‌لکه نێرگزی قوڕاوی زرمه‌ی به
ده‌هۆڵ لێ ئه‌دا
سه‌ری ساڵی هه‌شتاو هه‌شته
هه‌ور ترسا‌و
ره‌نگ بزرکاو
بۆ خه‌به‌رێ
له شه‌ماڵ و بۆ باڵنده‌ی گوێی
هه‌ڵ ئه‌دا
هه‌ر ئه‌و ساته سانتا سه‌ددام
یه‌خه‌ی هه‌وری شاره‌زوری دادڕیبوو
پڕ به پشتی گالیسکه‌که‌ی
سێوی مه‌رگی بۆ هێنابوو
هه‌ور گریا و
ڕه‌شبه‌ڵه‌کی نێرگزه‌کان
له ژێر زرمه‌ی سێوی گه‌نیو
له‌گه‌ڵ قیژه‌ی باڵنده‌کان بێ سه‌ر
کران
ڕۆژی حه‌شر
له‌سه‌ر سینه‌ی شاره‌زورا
به فڵچه‌ی مه‌رگ بۆیاخ کرا
له ڕۆژانا ڕۆژێ بوو
له پێده‌شتی بیابانێ
نێرگزێکی چاوزه‌ردی لاو
ڕه‌نگ بزڕکاو
باڵای نه‌رم و ناسکی
له‌ژێرلمی گه‌رمی سه‌حرادا
نێژراو
له خه‌و راما
هه‌ناسه سوار
هه‌تا چاوی زه‌ردی بڕکا؟
ڕوانی ڕوانی
سه‌حرای بێ ده‌نگ
بێ ره‌نگ بێ با
چاوی ماندووی
له ئاسمانی بێ باڵنده‌ی سه‌حرا
بڕی
خه‌ونی ئه‌دی
به دڵۆپی بارانی نه‌رم
بێت و ماچ کاو ته‌ڕکا لێوی
به‌ڵام ئه‌فسوس
نه‌یدی و نه‌یدی
نه پێده‌شتی سه‌وزو باکوڕ
نه شاخ نه چه‌م!
نه هه‌ور نه ته‌م!
نه باڵنده‌کانی شاره‌زوور
فرمێسکی ساردی نێرگز
له‌سه‌ر لمی گه‌رمی سه‌حرا
له دووی وه‌ڵامێک ئه‌گه‌ڕا
جارێکی دیش نه‌یدی و نه‌یبیست
نه‌یشیزانی!!
که دوێنێ شه‌و
په‌پو سڵێمانه‌یه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌یی
له‌ژێر تاجه‌که‌ی سه‌ریدا
حه‌شاری دا
هه‌تا ئه‌ویش
وه‌کو مناڵانی ئه‌نفال
نه‌بێت به با!
پاییزی تۆکیۆ
2008-11-28
بۆنی پۆستاڵ.
به‌سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتکه‌ی
بڵندی تۆچۆ وه‌ستاوم
شریتی عومری رابردووم
زۆر به‌لێڵی
به تاریکی
وه‌کو زه‌روی ئاسن و
بۆنی پۆستاڵ وباروت
زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌خوا ناوم
شریتی چی سه‌راپا
بۆنی مه‌رگ وجه‌نگی لێ دێ
بۆنی به‌تانیه شڕه‌که‌ی
سه‌رده‌می مناڵێتیم و
فرمێسکی هه‌رزه‌کارێتی و
تابوتی بێ ناوی لێ دێ
وه‌کو فلیم له‌به‌ر چاومه
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که منداڵ بووم
جه‌نگێک هات و
بابی بردین
وه‌ک گۆرانیه‌ک هه‌ر له یادمه
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌رزه‌کار بووم
جه‌نگێکی تریش هاتو
له دراوسێکانی کردین
ئێستاش سه‌ده‌ی بیست و یه‌که
منی باوک
جارێکی تر بۆیاخ ئه‌که‌م
په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و قوتابخانه‌ی
یه‌که‌م وانه‌ی منی تیا بوو
یه‌که‌م ره‌حله و
یه‌که‌م خه‌ون و یه‌که‌م
دارا ی تیا نووسرابوو
ئه‌مجاره‌شیان
جه‌نگی که‌نداو
هات و بردی کوڕه‌کانم
وێرانی کرد قوتابخانه‌و
دارا و باخچه‌و گوڵه‌کانم.
_________________________
تێبینی:
تۆچۆ به‌رزترین بینایه له تۆکیۆ، ناوچه‌ی
شینجوکو.
5-21- 2008 پاییزی
2008 تۆکیۆ
simko28@yahoo.com
|