دایکم.
هه‌موو شه‌وێ به‌ئه‌سپایی..دێته خه‌وم ئه‌ڵێ نه‌با فریشته‌یه‌ک مێوانی بێ و باسی ڕووباره هه‌نگوین و جۆگه‌له شه‌رابه‌کان و حۆریه که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی باخه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی فیردۆس بکه‌ن که‌ئه‌م بینێ هه‌ر به‌ته‌نیام له‌ژێر که‌پری برژانگیه‌وه ده‌نک ده‌نک به‌رسیله فرمێسک خه‌می لێ ئه‌بارێ بۆ قژی ئاڵۆزی به‌ختم که‌له‌م زستانی عومره‌یا چه‌ند درێژ‌و قه‌ترانیه. باوکم.
زۆر ئه‌ترسم به‌ده‌م زیکری وه‌نه‌وزه‌وه شنه‌ی سه‌رخه‌و بمباته‌وه بۆ سوچێکی خانه‌قاکه‌ی نه‌ک له‌حوزور ده‌روێشه جوامێره‌کانی ئه‌وانه‌ی نێر به‌نوێنه‌ری خوا ئه‌زانن له‌سه‌ر زه‌وی و مێ به‌بێ عه‌قڵێکی په‌تی بمکات به‌عیبره‌ی پیاوه‌تی ئه‌ویش ئه‌مه‌ی له‌خوا ئه‌وێ تاکو دڕکی چاوی ڕه‌قیب له‌درزه‌کانی ئاوێنه‌ی روحی قرنجاوی منا بقرتێنێ بۆیه منیش هه‌موو شه‌وێ زۆر ئه‌ترسم ، شنه‌ی خه‌وێ هه‌نگی چاوم له‌خشته‌باو ئه‌ویش ئه‌مه‌ی له‌خوا ئه‌وێ.
خوشکم.
فرسه‌ت له‌کوێری شه‌و دێنێ و به‌ترسه‌وه دێته خه‌وم شوڕه‌بیه‌که‌ی ژێر شه‌سته‌بارانی ورزی غه‌درو سته‌م پریاسکه‌یه‌ک له‌نهێنی له‌کۆڵدایه‌و کوپه شه‌رابێکی کۆنیش ڕاز‌و نیاز سه‌رپۆشێکیش له‌داوی باریکی درۆی جاڵجاڵۆکه‌کانی نه‌ریت ڕێی شه‌ماڵی له‌که‌روێشکه‌ی ده‌شتی ئه‌گریجه‌ی گرتووه‌و گه‌له‌گورگێ چاوی زه‌قیش به‌دوایه‌وه‌ن زۆر ئه‌ترسم به‌ختی ئه‌ویش وه‌کو به‌ختی په‌پووله سوتاوه‌کانی ده‌ووری چرای عیشقی لێ‌بیت.
6/2008
|