٣٠\١٢\٢٠١٠
(سید القمنی).

عه‌باس رۆسته‌م*
ئه‌م وتاره‌ی نووسه‌ری
ئیسلامی پێشکه‌وتنخوازی میسری (سید القمنی)، پێشکه‌شه به‌و زانا
و مه‌لا و ئاخونده ئیسلامیانه‌ی
بونه هۆی سزادانی د. فه‌رهاد پیربال و به‌نیازن
ده‌ست و په‌نجه
و پێنووسی نووسه‌ره رۆشنبیره عیلمانیه‌کان
به هێڵی سوور پێوه‌ند بکه‌ن
و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و حوکمی شه‌ریعه‌ت
بسه‌پێنن به‌سه‌رماندا.
له‌به‌رپێچدانه‌وه‌ێیه‌کیدا
بۆ نوسینێکی د.محمد عمارە ، به ناونیشانی ( ممیزات الدولة
الاسلامیة ) ،که
له ناوه‌رۆکیدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆژه پڕشنگداره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی
ئه‌مه‌ویو عه‌باسیه‌کانی کردوه وچیرۆکه ئه‌فسانه‌که‌ی ( وا
معتصماه )ی به نمونه هێناوه‌ته‌وه ، نوسه‌ری
ناسراوی میسری سید القمنی له‌و به‌رپێچدانه‌وه‌یداو له ژێر ناوونیشانی
( بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س هه‌ڵماننه‌خه‌ڵه‌تێنن ) : ئایا رابوردومان ،رابوردوێیه‌کی
کامه‌رانبوه ؟.ئه‌م وتاره‌ی له گۆڤاری -
رۆزالیوسفدا – له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2010 ه‌دا
بڵاوکردۆته‌وه.
سید القمنی ، مێژوه خوێناویه‌که‌ی هه‌ردوو خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویو عه‌باسیه‌کان
به نمونه دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت . ئیسلامه‌تی معاویه‌و یه‌زیدی کوری
رێگر نه‌بو له‌وه‌ی به نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریان کرد‌و سه‌ری حسین له جه‌سته‌ی
بکه‌نه‌وه‌و حه‌جاجی کوری په‌قه‌فیش له سه‌رو 120 هه‌زار مرۆڤی عێراقی
بکوژێتو ژن‌و کچانی موسڵمانانی ئه‌تکبکا . عه‌باسیه‌کانیش له
داگیرکردنی شاری دمشقدا 50 هه‌زاریان له دانیشتوانی شاره‌که بکوژنو
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ویه‌کانشیان له شاره‌که کرده ته‌ویله بۆ
ئه‌سپه‌کانیان . سید القمنی له وتاره‌که‌یدا ئه‌پرسێتو ئه‌ڵێت ئایا
هاواری ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانه له‌سه‌رسنوری نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلام‌و
رۆمه‌کان بۆ به هاناهاتنیه‌وه له لایه‌ن خه‌لیفه موعته‌ێه‌مه‌وه
له راستیه‌وه نزیکه یاخود ته‌نها چیرۆکێکی هه‌ڵبه‌ستراوه و قسه‌ی
دور له‌کردا‌ره وه‌ک چۆن باوه له‌ناو عه‌ره‌به‌کاندا ، به تایبه‌تیش
له‌م رۆژانه‌دا که ئیسلامیه‌کان له هێنانه‌دی ده‌وڵه‌تێکی له‌و چه‌شنه
به‌م جۆره شعارانه ئه‌رازێننه‌وه که خه‌لیفه له چه‌قی شاری مه‌دینه‌وه
به هانای ته‌نها ئاژه‌ڵێکیشه‌وه دێت ئه‌گه‌رهاتو قاچی له‌به‌ردێک هه‌ڵنوت
له خاکی عێراقدا !. نیازیشیان له‌م چیرۆکانه ئه‌وه‌یه که پیشانی
تاکی عه‌ره‌بی زوڵم لێکراوی بده‌ن که چۆن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به هانای
تاکه ئافره‌تێکه‌وه چوه که له لایه‌ن رۆمه‌کانه‌وه ئازاری چێشتوه
له دورترین سنوری وڵات بۆ ئه‌وه‌ی سۆز‌و هه‌ستی ببزوێننو هانی بده‌ن بۆ
کارکردن له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه . ئه‌مه
له‌کاتێکدا که هه‌ر له‌دروستبونی یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له خلافه‌تی
ئه‌بو به‌کره‌وه ، هۆزه عه‌ره‌به‌کان به هاواری ( وا
اسلاماه ) وه پڕ به‌ده‌نگ له ده‌ست
کوشتوبڕو تاڵان‌و ئه‌تککردنی ژن‌و کچ و
منداڵیان و فرۆشتنیان له بازاری کۆیلایه‌تی
له لایه‌ن سوپای خه‌لیفه‌وه داد‌و بێدادیان بوو داوای به هانا
هاتنیانه‌وه بون له لایه‌ن خه‌لیفه‌وه بێئه‌وه‌ی که‌س به هانایانه‌وه
بێت ، هه‌مو تاوانه‌که‌شیان ئه‌وه بو که نارازیبون له خۆسه‌پاندنی
ئه‌بو به‌کر به‌سه‌ر خلافه‌تدا به‌بێره‌زامه‌ندیو لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنی
رایانو به بێگه‌ڕانه‌وه بۆ ئایه‌تی و ( امرکم
شوری بینکم ) له‌کردارێکدا که خودی عومه‌ری کوری خه‌تاب به (
فلتة ) ناوی بردوه‌و ، ئه‌بو به‌کر وه‌ک خه‌لیفه
سه‌پێنرا به سه‌ریانداو بوه جێگه‌ی ناره‌زاییان . وه‌ک کاردانه‌وه‌ێیه‌کیش
بریاریاندا چیدی زه‌کات نه نێرن بۆ پایته‌ختو له جیاتیدا به‌سه‌ر هه‌ژارانی
خۆیاندا دابه‌شی بکه‌نو به‌رده‌وامیشبن له‌سه‌ر موسڵمانیه‌تی خۆیان‌و له‌سه‌ر
نوێژکردنو رۆژوگرتن‌و له به‌جێهێنانی ئه‌رکه ئاینیه‌کانیان به‌رده‌وامبن
، له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وه‌شدا سوپای ئیسلامی ده‌ستی نه‌پاراست له قه‌لاچۆکردنیانو
ملپه‌ڕاندنیان به بیانوی پاشگه‌زبونه‌وه‌یان له ئاینی ئیسلام ، که‌له
راستیدا هێڕشه‌که به هۆی کێشه‌ێیه‌کی سیاسیه‌وه بو نه‌وه‌ک به هۆی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان له ئاینی ئیسلام . هه‌ر له‌و رۆژه‌شه‌وه پیاوان‌و
زانایانی ئاینی ده‌ستیان خسته ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی خه‌لیفه دژی ئه‌و
هۆزه عه‌ره‌بیانه‌و مه‌زهه‌بی ( سنة ) یان
له مێژووی ئیسلامدا هێنایه کایه‌وه‌و ئه‌و کوشت‌و کوشتارانه‌شیان کرده
ئه‌رکێکی ئاینی به بیانوی ئه‌وه‌ی گوایا ئه‌و هۆزانه له ئاین پاشگه‌زبونه‌ته‌وه‌و
نوێژ‌و زه‌کاتیان له یه‌ک جیاکردۆته‌وه . ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان ته‌نها
به پێی بریارێکی سیاسی خه‌لیفه بو که هاورێی پێغه‌مبه‌ربوه (
ص ) و وه‌زیری یه‌که‌می بووه.
به‌م شێوه‌یه‌و هه‌ر له ده‌سپێکی ده‌سته‌ڵاتی
خه‌لیفه‌ی یه‌که‌می ئیسلامه‌وه ، زانا‌و فه‌قیهه‌کانی ئیسلام بونه
پاشکۆی ده‌سته‌ڵاتو به‌هه‌ردوولایان رێره‌وی ئیسلامیان دیاریئه‌کرد ،
ئه‌و ئیسلامه‌ی که هاوته‌ریبی بۆچونی سوڵتان‌و زانا‌و فه‌قیهه
پاشکۆکانی بوایه‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ڵاتدا بگونجایا ، به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی دیکه کافرن ، بیانوشیان ئه‌وه‌بو که ده‌بێت
هه‌موو گوێڕایه‌ڵی ده‌سته‌ڵاتبین وه‌ک جێبه‌جێکردنێکی ئه‌رکێکی خودایی
. بۆیه هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ی سوپای خه‌لیفه ئه‌بو به‌کر له‌ژێر په‌رده‌ی
ئیسلامدا که‌وته هێڕش بردنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ناردنی زه‌کات وه‌ستان
، ئه‌و هێڕشانه به‌رده‌وامبون له کوشتن‌و سوتاندن‌و به تاڵانی بردنی
سه‌رو ماڵیان له ژێر په‌رده‌ی ئایندا که له ڕاستیدا هۆ سه‌ره‌کیه‌که
سیاسی بوو.
به چاو خشاندنێکی خێرا به ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژوی عه‌ره‌به موسڵمانه‌کاندا
ئه‌بینین که له به‌رامبه‌ر یه‌ک ئه‌فسانه‌ی ( وا
معتصماه ) دا هه‌زاره‌ها ( وا اسلاماه
) هه‌ن که وه‌ڵامه‌کانیان جیاواز بووه
، به تایبه‌تیش له‌و رۆژه‌وه‌ی خه‌لیفه عوسمان کوری عه‌فان ورگی ( عه‌ماری
کوری یاسری ) دڕیو په‌راسوه‌کانی( ابن مه‌سعود)ی
شکاند به‌شه‌قو لێدان‌و له‌قه‌و ( ئه‌بو ذ‌ر
الغفاری ) ده‌ربه‌ده‌ری ( الربذة ) کرد، هه‌ر
به‌و هۆیه‌شه‌وه بو که به ده‌ستی موسڵمانان له سه‌حابه‌و کورانی سه‌حابه‌کان
کوژراو به‌هۆی کوشتنه‌که‌شیه‌وه موسڵمانان پارچه پارچه بون‌و که‌وتنه
گیانی یه‌کتریو هه‌ر لایه‌ش لاکه‌ی دیکه‌ی به کافر ئه‌دایه قه‌ڵه‌م ،
تاکار گه‌یشته ئه‌وه‌ی 15 هه‌زار سه‌حابه‌ی ئیسلام له ده‌وروبه‌ری
حوشتره‌که‌ی (عائشە ) ی ژنی پێغه‌مبه‌ر خه‌ڵتانی خوێنی خۆیان ببن‌و دوای
ئه‌وه‌ش 110 هه‌زار موسڵمانی دیکه له شه‌ری ( الصفین
) دا یه‌کتری که‌له‌پاچه بکه‌ن ، که که‌س نازانێت کام له‌و کوژراوانه
شه‌هیده‌و کامیان زاڵمه .معاویه‌و یه‌زیدی کوری کاریان گه‌یانده ئه‌وه‌ی
په‌تپه‌تیو سوکایه‌تی به نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بکه‌نو ملی ( حسین ) کچه‌زای
پێغه‌مبه‌رو کوری ئیمامی (عه‌لی ) بپه‌رێننو به دیاری ببرێت بۆ پایته‌ختی
ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان له شاری دیمه‌شقو سه‌ری زه‌یدی کوری عه‌لی
له‌جه‌سته‌ی بکرێته‌وه‌و بکرێت به نوکی رمه‌وه‌و له‌سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ری
باپیری بچه‌قێنرێته زه‌وی . ئینجا ئه‌گه‌ر موسڵمانه ( سنه‌کان) له
تونایاندایه ئه‌م کاره‌ساتانه له بیر خۆیان به‌رنه‌وه که یه‌کریزی
موسڵمانانیان هه‌ڵته‌کاند ئه‌وا لایه‌نه‌کانی دیکه ئه‌م کاره‌ساتانه‌یان
له یاد ناچێت !. خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمانان کاره‌ساتی داگیرکردنی شاری مه‌دینه‌ی
منوه‌ره له لایه‌ن له‌شکری ئه‌مه‌ویه‌کانه‌وه له‌بیر بچێت یاخود له
بیر خۆیانی به‌رنه‌وه، ئه‌وا مێژوو هه‌رده‌م ئه‌وه ئه‌داته‌وه به
گوێماندا که چۆن به فه‌رمانی ( خه‌لیفه یه‌زیدی کوری معاویه )و له
شه‌ری (الحرة )دا و بۆ ته‌مێکردنی
دانیشتوانی شاره‌که‌و دوای کوشت‌و کوشتاری دانیشتوان مۆڵه‌تی دایه
سوپاکه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ژنان‌و کچانی شاره‌که لاقه بکه‌نو به هۆیه‌وه
هه‌زار له‌و کچانه سکپڕبونو بۆ ساڵی دوایی هه‌زار زۆڵیان هێنایه
دونیاوه ، له کاتێکدا هه‌مو ئه‌و ژن‌و کچانه سه‌حابه‌و کچی سه‌حابه
بوون.
زیاد ڕبن ڕبیه ( به‌مانا زیادی کوری باوکی -
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زانراوه کوری کێیه ) ، هه‌ر له سه‌ر شک‌و بیانو
پێ‌گرتن‌و ترس‌و تۆقاندن هه‌زاره‌ها که‌سی بێگوناهی کوشتوه کاتێک که
والی بوه له عێراق ، جێگره‌که‌شی که (سمرة
ابن جندب ) ه ده‌ستی به خوێنی هه‌شت هه‌زار
له دانیشتوانی عێراق سور بوه هه‌ر له سه‌ر شک‌و بیانو پێ‌گرتن‌و
تۆقاندنی دانیشتوانی وڵاته‌که.
خه‌لیفه عبدالملک کوری مه‌روانی ئه‌مه‌وی ، که به (کۆتری ناو مزگه‌وت
) به‌ناوبانگ بو، به‌هۆی مانه‌وه‌ی دورودرێژی له مزگه‌وتداو خوێندنی
به‌رده‌وامی قورئان ، هه‌ر ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی بوه خه‌لیفه ،
قورئانه‌که‌ی داخست‌و وتی ( ئه‌مه دوا کاتمه له گه‌ڵتا )و به خوداوه‌ندی
گه‌وره ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا پێم بڵێ خوداپه‌رستی بکه‌م ، له ملی ئه‌ده‌م
. لێره‌شدا نابێت (حه‌جاجی کوری الثقفی )
مان له بیر بچێت ، که ڕاوێژکاری عبدالملک بوو سه‌رپه‌رشتکارو ئه‌نجامده‌ری
به‌رگه نوێکه‌ی قورئان بوو
که به به‌شداری زاناکانی ئه‌و کاته نوێکرایه‌وه‌و سه‌رو بۆرو ژێر‌و
خاڵی بۆ دانراو جێگه‌ی به‌رگه کۆنه‌که‌ی عوسمانی گرته‌وه ، ئا ئه‌م
حه‌جاجه ده‌ستی له خوێنی موسڵماناندا سوربوبو به شێوه‌یه‌ک که بۆ
بچوکترین گله‌ییو نارازیبون فه‌رمانی کوشتنی ئه‌دا . ئه‌م حه‌جاجه له‌سه‌ر
رێره‌وی زیادی کوری باوکی به هه‌مان شێوه ده‌ستی له کوشتنی ئافره‌تان
نه‌ئه‌پاراستو به‌وه‌ش ناسراوه که له ماوه‌ی حوکمڕانیدا له عیراق
که بیست ساڵی خایاندوه ملی 120 هه‌زار که‌سی به شیر په‌ڕاندوه.
ئه‌و ده‌سته‌ڵاتداره موسڵمانانه به شێوه‌ییه‌ک له‌زه‌تیان له
کوشتوکوشتار وه‌رگرتوه ، که ( سعید کوری العاێ ) ی کوره مامی خه‌لیفه
عوسمان کوری عفان، کاتێک که گه‌مارۆی شاری ( الگمسیە ) ی دا ،
دانیشتوانی شاره‌که به‌بێ شه‌ر ده‌رگای شاره‌که‌یان بۆ کرده‌وه له‌سه‌ر
مه‌رجێک که که‌سێان لێنه‌کوژێت ، به‌ڵام ئه‌م سه‌رکرده‌موسڵمانه ،کاتێک
چوه شاره‌که‌وه هه‌ر بۆ خۆشی‌و گاڵته‌و پێکه‌نین هه‌موو دانیشتوانی
شاره‌که‌ی کوشت ته‌نها تاکه که‌سێک نه‌بێت . ئا ئه‌مه‌یه کورته‌یه‌ک
له‌و مێژووه دڵخۆشکه‌ره‌ی که د. محمد عماره گه‌ره‌کیه‌تی دوووباره
بێته‌وه ، بۆ ؟ . ئه‌ی دکتۆر محمد وه‌ڵامی چیه بۆ ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته
جه‌رگبڕانه‌ی که له مێژووی ئه‌وه‌ی ئه‌و به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوی
ئه‌بات رویانداوه.
ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌ی که نیازیانه بۆمانی زیندو
بکه‌نه‌وه به ناوی خلافه‌ته‌وه بۆ رزگارکردنی فه‌له‌ستینو عێراق‌و
دروستکردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی که زانا ئیسلامیه‌کانی ده‌ربارو
بازرگانه‌کانی مرۆڤ‌و عه‌ره‌به موسڵمانه داگیرکه‌ره‌کان له سایه‌یدا
به مانای وشه له ژیانێکی خۆش‌و ئاڵتونیدا ئه‌ژیان، به‌ڵام ژیانێکی پڕ
له که‌ساسیو هه‌ژاریو خوێناوی بوه بۆ دانیشتوانی وڵاته داگیرکراوه‌کان.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر بوترێت ئه‌و روداوانه له‌و کاتانه‌دا باوبون ، ئه‌وا
ئه‌کرێت هاوڕابین له گه‌ڵیانداو، ئه‌گه‌ربوترێت ڕاست
نییه دادگایی ئه‌و کاتانه بکه‌ین به زه‌وقوبۆچونو
ڕه‌وشتی ئه‌م کاته‌مان ، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونانه‌شدا کۆکین ، به‌ڵام
ناکۆکیه‌که‌مان له‌وێوه‌یه که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره حوکمه
ئه‌که‌نو وه‌ک ئاواتێکی پیرۆز چاوه‌ڕوانی ئه‌که‌ن . لێره‌دا ناچارین به
پێوه‌ری ئه‌مرومان دادگاییان بکه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی ببینین ئایا ئه‌مه‌ی
ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت بیگێڕنه‌وه ئه‌و ئاواته ونبوه چاوه‌ڕوانکراوه‌یه
که ئه‌وان به ته‌ماین ، یاخودکۆتاییه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی که
باشترین نه‌ته‌وه‌یه هاتۆته دونیاوه !
*
عه‌باس رۆسته‌م به که‌مێک ده‌ستکاریی
و کورتکردنه‌وه‌وه کردوویه‌تی به
کوردی . 29/12/2010
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|