دوو قسه‌ی پێویست.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بابه‌ته‌ی کاک موحسین زۆر له ئێمه‌وه دووره و به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه ناگونجێ چونکه (سه‌ید قوتب) وه‌ک هه‌ر بیریارێکیتری ئیسلامی ئه‌گه‌ر (لا إله إلا الله)یه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو با یان ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌با ئه‌وا له سولتانه‌کانی عوسمانیی و ئیمام خومه‌ینی و ...هتد باشتر نه‌ده‌بوو بۆ ئازادیی مرۆڤ و نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌کانی ناوچه‌که، هه‌روه‌ک ئێستاش زۆربه‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامییه توندڕه‌وه کۆنه‌په‌رست و دژه ئازادیی و تیرۆریستییه‌کانی جیهانی ئیسلامیی به هی کوردستانه‌که‌شه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هزری ئه‌و و (حه‌سه‌ن به‌نا) و ئه‌وجۆره هزیاره تاکڕه‌وانه ئاو ده‌خۆنه‌وه که هه‌موو جیهان و به تایبه‌تییش جیهانی ئیسلامی‌یان له خوێن هه‌ڵکێشاوه و پارێزگاری له که‌لتووری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و توندوتیژیی دژ به ژنان و قه‌بولنه‌کردنی ئه‌ویدی و سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌کان و ... هتد ده‌که‌ن و له هه‌ر جێیه‌کیش توزێک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن ماف و ئازادییه‌کان و سه‌رله‌به‌ری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌ته‌واوی سه‌رببڕن. به‌ڵام ئێمه له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و ئازادیی گوتن و - وه‌ستانه‌وه‌مان دژ به له‌سێداره‌دان جا هه‌رکه‌سێک بێ - هه‌روا بۆ رێزگرتن له کاک موحسین - وه‌ک نووسه‌رێکی خه‌مخۆر و تێکۆشه‌ر بۆ کێشه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان به تایبه‌تییش کێشه‌ی زمانی یه‌کگرتووی کوردی- بابه‌ته‌که‌ی بڵاوده‌که‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆ ____________________________________________
سه‌يد قوتب و مسته‌فا بارزانی.
به‌بۆنه‌ی چل و سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له قه‌ناره‌دانی سه‌يد قوتب (1966).
موحسين جوامێر
سه‌يد قوتب، نووسه‌ر و بیریاری ئيسلامیی میسری، له ساڵی 1906 دا له‌دایک بووه..يه‌ک له زانا به‌ناوبانگ و له‌سه‌رنووسراو و قسه‌له‌سه‌رکراوه‌کانه، که سه‌ره‌تای ژیانی به خه‌باتی بیری و ئه‌ده‌بی ده‌ست پێ کرد و بنه‌تايشی به‌نديخانه و په‌تی قه‌ناره‌ی لێ که‌وته‌وه.. ده‌کرێ بوترێ کتێبه‌کانی وه‌کوو : ( النقد الأدبي )، ( الصبح یتنفس )، ( کتب وشخصيات ) و ( الدلالة النفسية للألفاظ والتراکیب العربیة ) سه‌رنجی دنیای ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه و زمانه‌وانییان له میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بدا بۆ سه‌يد ڕاکێشا.. که‌چی کتێبه‌کانی وه‌کوو : ( التصویر الفني في القرآ‌ن )، ( مشاهد القيامة في القرآ‌ن )، ( المستقبل لهذا الدين )، ( معالم في الطريق ) و ته‌فسيری ( في ظلال القرآ‌ن )، به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی ديکه‌يان برد و له جیهانی ئيسلام‌دا له‌نگه‌ريان پێ گرت.
به گه‌شتکردن به ژيانی سه‌يدا، ديار ده‌بێ که به‌ر له‌وه‌ی بانگخواز و سياسی بووبێت، ئه‌ديب بووه، بۆیه ده‌بینیت پله و پايه‌ی تايبه‌تی خۆی هه‌بووه له‌نێو نووسه‌ران و ئه‌ديبانی ئه‌وسای میسردا، له‌وانه : تاها حوسێن، نه‌جیب مه‌حفووز، تۆفیق حه‌کیم، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زه‌يات و مه‌حموود ته‌يمووری کورد..ده‌شوترێ عه‌باس مه‌حموود عه‌قادی کورد، کاريگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی هزری و ڕه‌خنه‌یی و ئه‌ده‌بیی سه‌يد قوتب. بۆيه، هه‌تاکوو ساڵی 1948، کاتێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێکی ڕه‌سمیدا چووه ئه‌مريکا بۆ خوێندن، سه‌يد له هه‌ڵوێسته‌کانیدا بێلايه‌نیی تێدا تێبینی ده‌کرێت، به‌ڵام کاتێ له‌وێ ده‌زانێ ئه‌مریکییه‌کان ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی کوشتنی حه‌سه‌ن به‌ننا (1906 ـ 1949) ده‌گێڕن، ئه‌وسا ئاگر ده‌يگرێ، پاشان ئاوڕ له بزاڤی ئيخوان ده‌داته‌وه و ده‌خوازێ زێتر له‌باره‌يه‌وه بزانێت..ئه‌وه‌ی زه‌ينڕاکێشه، ئه‌وه‌يه، سه‌يد هاوکات له ئه‌مريکا، بۆ پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی ده‌ڵێت : " ئه‌مریکا، میلله‌تێکه له جیهانی زانست و کاردا، له لوتکه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رزيدایه..به‌ڵام له دنیای هه‌ست و شعوور و هه‌ڵسوکه‌وتدا، هێشتا قادرمه‌کانی سه‌ره‌تای مێژووی مرۆڤايه‌تیی به‌ڕێ نه‌کردووه، بگره له هێندێ لايه‌نی هه‌ست وشعور و هه‌ڵسوکه‌وتدا؛ له خوارتریشه" له کتێبی ( ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی ديتم ) دا.
چونکه ده‌وترا سه‌يد قوتب سه‌باره‌ت به نێوه‌ڕۆکی کتێبی ( معالم في الطريق ) له قه‌ناره درا، منیش له ئاخری شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بوو، کاتێ ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی کرد، وه‌لێ خوا حه‌قه له ( لا إله إلا الله..محمد رسول الله ) بترازێت، شتێکی ئه‌وتۆی لێ تێنه‌گه‌يشتم.. ئه‌وه‌نده‌شم له‌بیره، دوای ئیعدامی سه‌يد، له هه‌ولێرێ، کۆمه‌ڵێک خه‌ریک بوون دروشم و ده‌نگی بێزارييان هه‌ڵده‌بڕی: وه‌ک مامۆستايان : خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، ئه‌حمه‌د عه‌باسی، ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین، موخلیس يونس، فوئاد چه‌له‌بی، هه‌مزه ساقی، خه‌لیل مسته‌فا، مه‌هدی ساقی و ئیديکه، به‌تايبه‌تی چونکه له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌وسای عێراقدا عه‌بدوڕه‌حمان عارف ( 1916 ـ 2007 ) نیوچه بايه‌کی ئازادی هه‌ڵی کردبوو، ئه‌ويش دوای مردنی عه‌بدوسسه‌لام عارف به ڕووداوی فڕۆکه. له نه‌وه‌ده‌کان و له سوێدا، به‌نده کوردييه‌که‌ی کتێبی ( المستقبل لهذا الدين ـ دواڕۆژ بۆ ئيسلامه) م مشتوماڵ کرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پاکنووسی ده‌سنووسی دواکانی حه‌فتاکان بوو که ڕيقابه‌ی چاپه‌مه‌نی له به‌غدا نه‌یهێشت چاپی بکه‌م. بۆ ياده‌وه‌ری: که ده‌سنووسه‌که له دايه‌ره‌ی ڕيقابه‌ی چاپه‌مه‌نیدا حيجز کرا، چوومه لای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی عه‌بولئه‌میر معه‌للـه که نووسه‌ری سيناريۆی فلیمی ( الأيام الطويلة ـ ڕۆژگاره درێژه‌کان ) ى سه‌دام حوسێن بوو، به پێکه‌نین و سووربوونێکه‌وه، ته‌حه‌ددام کرد و پێم گوت: من ئێسته تۆ به برای خۆم داده‌نێم، ئه‌وجا پێت خۆش بێ، يان پێت ناخۆش بێ، ده‌بێ ئه‌م ده‌ستنووسه‌م هه‌ر بده‌یته‌وه، چونکه هیچ کۆپییه‌کیم لا نییه.! گوتی : باشه ده‌تده‌مه‌وه. نازانم خوا چۆن بۆی ده‌سته‌مۆ کردم. وه‌رمگرته‌وه، ئه‌و چاکه‌يه‌م له‌بیر ناچێت. هه‌نووکه‌ش ده‌سنووکه که له‌سه‌ری نووسراوه ( یمنع ) هه‌ر ماوه، له‌گه‌ڵمايه له سوێد.
بۆ لێخۆشبوو‌ن له سه‌يد قوتب، زۆر له پاشا و سه‌رۆک کۆماره‌کان ده‌خاله‌تیان کرد، وه‌کوو : عه‌بدوسسه‌لام عارف، شا فه‌يسه‌لی سعوودی، زیائولحه‌قی پاکستانی.. له‌مه‌ڕ خۆشمانه‌وه، مه‌لا مسته‌فای بارزانی.. هاوکات پێش له‌سێداره‌دانیش، پێیانڕاگه‌ياندبوو ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن له جه‌مال عه‌بدونناسیر بکا، بۆی هه‌يه حوکمه‌که‌ی سووک بکرێت، ئه‌ويش وه‌رامی دابوونه‌وه به‌وه‌ی : " گه‌لۆ.! داوای مه‌رحه‌مه‌ت له کێ بکه‌م؟ ئه‌گه‌ر خه‌تايه‌کم هه‌بێ، ئه‌وا قايلم به‌م حوکمه، ئه‌گه‌ر‌نا ئه‌وا من زۆر له‌وه گه‌وره‌ترم له‌که‌س بپاڕێمه‌وه".
مامۆستا سه‌يد محه‌مه‌د جه‌باری که ئه‌وسا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف بوو و يه‌ک له که‌سايه‌تییه‌کانی ئیخوان بوو له هه‌ولێر و شيمالی ئه‌وسای عێراق، بۆی گێڕامه‌وه که ئه‌و و چه‌ند که‌سێک چوونه لای پێشه‌وا مسته‌فای بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی بروسکه‌يه‌ک بۆ سه‌رۆکی ئه‌وسای میسر جه‌مال عه‌بدونناسیر بنێرێ، تێیدا داوای گۆڕینی بڕياری له سێداره‌دانی سه‌يد قوتب بکات.. بارزانیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی نیگه‌رانیدا، پێی گوتبوون : جا ئێوه بۆ ئه‌زيه‌تتان کێشا، ده‌کرا بروسکه‌يه‌ک بنووسن و له‌باتیی منیش ئیمزای بکه‌ن، پاشان دانه‌يه‌کتان بۆم بناردایه.. هاوکات ده‌شگوترا بارزانی زۆر موعجه‌ب بوو به ته‌فسيری ( في ظلال القرآ‌ن ). لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌يه‌ک باشه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه، به‌نده به سه‌رله‌به‌ری ته‌فسيره‌که‌دا چوومه‌ته‌وه، ئێسته‌يش بۆ ئاودانی دڵ لێی ده‌خوێنمه‌وه، خه‌م و ته‌می دڵمی پێ ده‌ڕه‌وێنمه‌وه..ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه سياسييه‌که‌ی ئه‌وسای ميسر مولابه‌ساتی تێ نه‌که‌وتايه، ئه‌وا نه سه‌يد و نه ته‌فسيره‌که‌ی، له بازنه‌ی ( په‌روه‌رده و خۆپه‌روه‌رده‌کردن ) ده‌رنه‌ده‌چوون.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه، خراپ نییه ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌و خه‌به‌ره بده‌م که مامۆستا نیزامه‌ددين عه‌بدولحه‌مید ( برای د. موحسين عه‌بدولحه‌مید ) بۆی گێڕامه‌وه، تێیدا فه‌رمووی کاتێ كورد له‌ڕووی حکوومه‌تی عێراق له سه‌رده‌می نووری سه‌عيدا شۆڕشی به‌رپاکرد ( شۆڕشی بارزان )، ده‌وڵه‌ت کوردستانی بۆردومان ده‌کرد، ئه‌وسا حه‌سه‌ن به‌ننا ( که ڕێبه‌ری ئیخانولموسلمینی میسر بوو ) په‌يامێکی ئاڕاسته‌ی عێراق کردبوو، تێیدا پاکانه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕینی کوردان کردبوو، به‌وه‌ی زوڵمیان لێ ده‌کرێ، بۆيه هه‌ستاونه‌ته‌وه، وه‌کوو دی، ڕۆلی کورد له مێژووی ئيسلام‌دا، به‌رچاوه، سه‌لاحه‌ددينی ئه‌يووبیش باشترین نموونه‌يه، بێجگه له‌و زانايانه‌ی خزمه‌تی ئيسلامیان کردووه، به زانست و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌نێو گه‌لاندا. ده‌کرێ بۆ زیده زانیاری، پرسيار له هێژای نێوبراو بکرێ که ئێسته له به‌ريتانیا نیشته‌جێیه، ناوناوه‌ش سه‌ردانی کوردستان ده‌کات.
ديار بوو، داوا و په‌يام و بروسکه و ناورانه‌وه و نووزانه‌وه‌ی هیچ که‌س و لايه‌نێک، جه‌مال عه‌بدونناسيری په‌ژيوان نه‌کرده‌وه، چونکه پێده‌چوو ڕووسه‌کان ده‌سه‌ريان کردبوو، به‌رانبه‌ر به يارمه‌تیدانی میسر له زۆر لايه‌نه‌وه. ئه‌وه بوو له 29ی ئاب و له ساڵی 1966 دا ئیعدام کرا.. ئه‌وه‌ی نوکته‌ش بوو، ئه‌وه‌يه، به‌ر له جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که، کابرايه‌ک چووبووه لای سه‌يد بۆ ته‌لقیندادانی شايه‌تمانی، سه‌يد پێی گوتبوو : کاکه هه‌ر تۆ مابوويت، ئه‌تۆش هاتیت شانۆگه‌رییه‌که ته‌واو بکه‌یت.. براله، له کاتێکدا ئێمه له پێناوی ( لا إله إلا الله ) دا ئیعدام ده‌کرێین، تۆيش له سايه‌ی ( لا إله إلا الله ) دا نان ده‌خۆیت.!
به‌هه‌ر حاڵ. دوای چوار ساڵ، واته ساڵی 1970 و پاش به‌ڕێکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له فڕۆکه‌خانه‌ی قاهیره، سه‌رۆک جه‌مال، به نه‌وبه‌ی دڵ، دنیای بێوه‌فای جێ هێشت و ئه‌وه‌ی کردی، بوو به چيڕۆک و ڕۆمان، چ له قاهیره و چ ده‌نێو ڕووس و ڕۆمان.
2009/8/18 mohsinjwamir@hotmail.com
|