Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 


 

 

ئازادیخوازانى سەیدسادق بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین دەکەن.



لە درێژەى کارو چالاکیەکانى دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین بۆ بەرگرتن بە پرۆژە یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى کە سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان خستویەتیە بەردەم پارلەمانى کوردستان بە مەبەستى بە یاسایى کردنى ، ئێوارەى ڕۆژى 2/12/2007 ناوەندى پەروانە لە شارۆچکەى سەیدسادق بە ئامادەبونى کۆمەڵێک لە دانیشتوانى شارۆچکەکە ئێوارەکۆڕێکى بو (کاروان نەجمەدین ) ئەندامى دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین سازکرد سەرەتاى کۆڕەکە لە لایەن (پشتیوان کەریم ) لە ڕادیوى پەروانە وێڕاى بەخێرهاتنى ئامادە بوان مەبەستى کۆڕەکە خرایە ڕوو پاشان بەیاننامەى دەستەکەى بۆ بەرگرتن لەپڕۆژە یاساکە خوێندەوە ،
دواتر کۆرەکە دەستى پێکرد و کاروان نەجمەدین سەرنجى (دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین)ى لەسەر ناوەرۆکى پڕۆژە یاساکە خستەڕوو ئاماژەى لەسەر خەتەرەکانى بەیاسایى بون و دواکەوتویى پڕۆژەکە داو وە کار و نەخشەى دەستەکەى بۆ بەگرتن بە پڕۆژەیاساکە وبەرگرى لە ئازادى دووپاتکردەوە ، پاشان دەرگاى گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە و ئامادەبوانیش بە ڕەخنە و پێشنیارەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندترکرد .
لەکۆتایى کۆڕەکەدا بێجگە لەوەى زۆرینەى ئامادەبوان ئیمزاکانیان دا لەو فورمەى کە بۆ بەرگرتن بە پڕۆژەیاساکە ئامادەکراوە ، دەستەیەک لە ئازادى خوازانى سەیدسادق ئامادەیى کاریان بۆ ئەو مەبەستە پیشاندا و کارەکانى (دەستەى بەرگرى لە ئازادى ڕادەربڕین) لە سەیدسادق درێژە پێدەدەن .

شایەنى باسە کۆرەِکە لە ڕێگەى ڕادیۆی پەروانەوە ڕاستەوخۆ دەگوازرایەوە بۆ گوێگرانى ڕادیۆکە لە شارەزور .


دەستەی بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین
2/12/2007