ده‌رباز یونسی شاعیر و گۆران ساڵحی گۆرانیبێژ و محه‌مه‌د شکاکی ڕۆژنامه‌نووس به‌تواناترین سێ لاوی هه‌ڵکه‌وتوو بۆ نیو ساڵی یه‌که‌می 2008.
ئاماده‌کردنی: ئاڤان
به پێێ ڕاپرسیه‌کی ده‌زگای ڕاپرسی کوردستان که به نهێنی له سه‌رتاسه‌ری کوردستان ئه‌نجامی دا بۆ ده‌ستنیشانکردنی به تواناترین سێ لاوی هه‌ڵکه‌وتوو له نێو بواری کارکردن و ده‌رخستنی تواناکان له‌م ڕاپرسیه شاعیری لاو ( ده‌رباز یونس ) پله‌ی یه‌که‌م و ( کاوه حوسێن ) پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی شاعیره لاوه‌کان و ( گۆران ساڵح ) به پله‌ی یه‌که‌م و ( ڕه‌وه‌ند ) به پله‌ی دووه‌م له سه‌ر ئاستی گۆرانی بێ‌ژان و ( محه‌مه‌د شکاک ) به پله‌ی یه‌که‌م و ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د چه‌مچه‌ماڵی ) به پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبژێردران .
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه باسی گۆرانی ( من ئاشقم ) ی ( گۆران ساڵح ) ـی کرد که زۆرترین گوێگر‌و زۆرترین دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌بووه له هه‌موو که‌ناڵه محه‌لی و ئاسمانیه‌کان جگه له که‌ناڵی ( کوردسات ) و له زۆری ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردیه‌کان ده‌نگۆی ئه‌م گۆرانیه‌ی ( گۆران ساڵح ) گرنگی تایبه‌تی هه‌بووه و له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دا توانیویه‌تی جێگای خۆی بکاته‌وه له‌نێو هه‌موو گوێ‌گران و ئاشقانی گۆرانی . هه‌مان سه‌رچاوه‌ش باسی لێهاتوویی ( محه‌مه‌د شکاک ) ده‌کات که له ماوه‌ی ئه‌م 6 مانگی یه‌که‌می 2008 خاوه‌نی زۆرترین بابه‌ت و بڵاوکراوه بووه له ڕۆژنامه و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیکتڕۆنیه‌کان که گرنگی تایبه‌تی هه‌بووه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م لاوه زۆرترین هێرشی ڕاگه‌یاندنی له‌سه‌ر بووه و ئیهانه کراوه به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بووه و وره‌ی نه‌مردووه . سه‌رچاوه‌که ئه‌مه‌شی درکاند له کۆتایی 6 مانگی 2008 دووباره ڕاپرسیه‌که ئه‌نجام ده‌درێته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م جاره به شێوه‌یه‌کی فراوان تر و ده‌قیقتر ئه‌نجامی بده‌ین .
18/7/2008 ده‌زگای ڕاپرسی کوردستان
|