٢٥\١٢\٢٠١٦
سێیەمین دیداری
شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوێد بەڕێوەدەچێ.
مەنسوور جیهانی
ئاگاداری
بۆ شانۆکارانی ھەر چوارپارچەی کوردستان و ھەندەران، کۆمەڵەی ھونەرە
جوانەکانی یۆتۆبۆری سێھەمین دیداری شانۆی کوردیی تایبەت بە "مونٶدراما"
لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی مانگی ٣ (مارچی) ٢٠١٧ لە شاری یوتوبوری لە
وڵاتی سوید ساز دەکات.
• کارە بەشداربووەکان لە لێژنەیەکی
تایبەتەوە ھەڵدەبژێرێت، بفەرموون ئارەزوومەندانە بە پێشکەشکردنی
داواکاری بەشداربوون لە ڕێگەی ئەم ئیمیلەوە
isk.gbg2@gmail.com
• ڕێکەوتی ١-٢-٢٠١٧ واتە رۆژیی ١ی مانگی فێبرییەی ٢٠١٧ دوا مۆڵەتە بۆ
داواکاری بەشداربوون، دوای ئەم بەروارە ھەموو داواکارییەکان ڕەت
دەکرێتەوە.
تێبینیی:
کارەکە لە ٦٠ خولەک زیاتر نەبێت.
زانیاری تەواو لە سەر ستاف و کارە شانۆییەکەی بنێرێت.
بۆ ھەر کارێک تەنھا ئەکتەر و دەرھێنەر بانگێشتنامەی بۆ دەکرێت.
داوەتنامەی ڤیزە بۆ کۆنسولخانەی سوید لە ئیران دەنێرێت.
لە کاتی ڕەتکردنەوەی ڤیزەدا، کۆمەڵەکەمان بەرپرسیار نییە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و فۆرمی بەشدار بوون، پەیوەندی بکەن بەم
ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنەوە:
تەلەفۆن: ٠٠٤٦٧٠٧٤٠٥٧١٧ ئیمەیل:
isk.gbg2@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی سێیەمین دیداری
شانۆی کوردیی یۆتۆبۆری
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|