په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١٣

سەیرە، وەزارەتی ئەوقاف یادی رۆژی جیهانیی ژنان بەڕێوە دەبا.

شلێر باپیری      


تا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی بە هەماهەنگیی ئەنجومەنی خانمان دەم راستمان بێ، لە رۆژی هەشتی مارس ''رۆژی جیهانیی ژنان''دا، وەزع لەوە باشتر نابێ.

 

لێتان ناشارمەوە چەندە بەرنامە و پلانی هەندێک لە رێکخراوەکان دەبینم، ئەوەندەی دیکە بۆ دۆخی ژنان لەو وڵاتە رەشبینتر دەبم...

ئەم تێکستەی خوارەوە، دەقی بلاوکراوەیەکە بۆ رۆژی جیهانیی ژنان، بزانم ئێوە لێی تێدەگەن؟


(بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە لە رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٣، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی ئەنجومەنی خانمان، کۆنفراسنێک لە ژێر دروشمی " بەرەو پتەوکردنی رۆشنبیرییەکی ئیسلامی هاوسەنگ سەبارەت بە پێگە و رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەدا") ساز دەکات ...

ئەرێ ئەی هاوار ئێوە پێم بڵین رۆشنبیریی ئیسلامیی لە کوێ و رۆل وپێگەی ئافرەت لە کوێ؟


ئایا وەزارەتی ئەوقاف باس لە پێگەی ئافرەت دەکا، چەندە رێگەی بە ژنان داوە لە وەزارەتەکەیان بڕیادەر بن؟

 

چەندە لە رێگەی بلیندگۆی مزگەوتەکانەوە بەرانبەر بە مافی ژنان لە کۆمەڵگەدا هۆشیارییان بە پیاوان داوە؟

 

ئەوەی من دیتوومە هەر رێنمایی پیاوانیان کردووە ژن لە ژوورێکدا زیندانیی بکەن، ژن سەراپا باڵاپۆش "حجاب" بێ، ژن با نەچێتە دەرەوە و پیاو با چەند ژن بێنی؟ ئەوەیە رێنیشاندەری بۆ باشتربوونی دۆخی ژنان لە کوردستاندا...؟؟؟

 

ماڵپەڕی شلێر باپیری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک