٢\٨\٢٠١٢
سەیرم کە.

حه‌یات مه‌جید
له به‌ینی په‌نجه‌کانته‌وه
سه‌یرم که
ره‌ونه‌قی تێڕوانینم هێنده کزه
به‌شی چنینه‌وەی
چوار وشه ناکا
له میحرابی نیگات
ترسم له هه‌موو ته‌لیسمێک هه‌یه
له نغرۆبوونی زه‌مه‌ن ئه‌ترسم
ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی وه‌ک سیگارێک
له به‌ینی دوو په‌نجه‌ی جه‌لادێکدا
به‌شی مژێکی تری ماوه
منیش له ناو ته‌پڵه‌کی پڕ سوتووی
ئه‌م چه‌رخه‌دا عه‌یامێکه راکشاوم
سوتووی ژیان ئه‌پرژێتە
سه‌ر روخسارم و
سیابوونی کات ئه‌بینم..
سه‌یرێکم که
ئه‌وه‌ته له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی ته‌نیایی
له حزورتا ئه‌وه‌نده ساده ئه‌بمه‌وه
سواڵی
هه‌موو شتێک ئه‌که‌م
شاڵه پرته‌قاڵیه‌که‌ی سه‌رشانم داده‌خه‌م
مسقاڵ... مسقاڵ
زمڕووتی
وشه و
پیرۆزیی
سه‌رنج
مه‌ودای نێوانمان
سواڵ ئه‌که‌م
بمبینه
چه‌ند که‌ساس و هه‌ڵڕژاوم
له به‌رده‌متا
هه‌رچی میهری تۆ هه‌یه ببارێته سه‌ر شاڵه‌که‌م
ئه‌وه‌ی خۆشم هه‌مووی هه‌ڕاجی ئه‌که‌م
هه‌مووی ئه‌ده‌م به پشوویه‌ک
له ژێر سێبه‌ری کاتژمێره
کۆنه‌که‌ی ده‌ستتدا
تا هه‌نگاوێک نزیکم ئه‌کاته‌وه له دوێنێ
بۆ چرکه‌یه‌ک کچێنییم بکڕمەوە
دواتر مسقاڵ مسقاڵ قه‌رزه‌کانت
ئه‌ده‌مه‌وه.
hayat.qader@gmail.com
|