١٧\٢\٢٠١٤
سێزده
شیعر.

فه‌رهاد
مازێ
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک.
له لم سه‌حرا
له هه‌وا ئاو
له وشکایی ته‌ڕبوون
له ئه‌سرین زه‌رده‌خه‌نه
له دابڕان باوه‌ش
له جه‌نگ لێبووردن
له رقیش نه‌رم
ئێمه نا ئه‌و
.
. . . . . .
تامه‌زرۆی مه‌رگ نییە و
هه‌راسان بێ له ژیان
جلوبه‌رگ له به‌ر ناکا و
بێ چه‌تر له باران
دۆندرمه‌ش ناخوا
دوور له سێبه‌ر
له گه‌رما رژان
ئێمه نا ئه‌و
هه‌موو جوانییەک هی ئه‌وه و
ئێمه‌ش سیخناخ له بۆگه‌ن
په‌نجه‌ره‌یه‌ک نییە بۆ ژیان
دوور بێ له ته‌م و گه‌نده‌ڵ
فریا، فریا، فریا
ئه‌گه‌ر هه‌یت و
ئه‌گه‌ر تۆی ئه‌و.
بێهووده.
خالخالۆکه‌یه‌ک به
پەلکی گیا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
گیسک به شاخ
مێش به وته‌ی سه‌رکرده
قه‌سه‌ر شه‌پقه‌ی جامه ماست
تا له فیکه‌ی حه‌رامزاده سووکتره
ماچ له شه‌قام دوورتره
ئاژه‌ڵ له مرۆڤ به‌ڕێزتره
گه‌وره‌ییم له منداڵییم بچووکتره
دواڕۆژم له رابردووم تاریکتره
نوستم و خۆم دایه با
بۆ به‌رده‌وامبوونی تاوان..
قه‌مبووره
نیشتمان.
نیشتمان پایز
با گۆچان
چاو پاڕانه‌وه
زگه تێر
خوێن بۆ سه‌ره
ده‌ست سفره کێر
دان زستان
زمان سه‌ما
سنوور برۆ
برژانگ تێل
زگ یاریگا
تۆپه شه‌ره‌ف
مێش چه‌پله
ولات تا
شووت بێل
قه‌مبوور نیشتمان
قوڕ ئازادیی
خه‌بات ریسوا
تڕ بەڵێن
که‌پوو پژمی
جوانیی مرد
چاو نه‌وی
به‌رد لۆکە
خوێن هات
دڵ به‌زیی
ئامێز چوو
لێو ته‌زیی
منداڵیی مرد
ترووسکه هاوار
قه‌مبوورتره له قه‌مبوور
نیشتمانی لۆکه و هه‌نار.
دواندنی خود.
به‌ردبوونی خه‌یاڵی جوان
منداڵیی ره‌نگاوڕه‌نگ
ئاوێزانبوونی باوه‌شی گه‌رم
زەلیلی که‌سێکی تینوو
نوقمی خه‌یاڵه پڵاو
مه‌له له شیر و ترێ
وشکبوونه‌وه به مه‌مکی مێ
تاوانه تاوان
جوانییمان بخه‌ینه رێ
پاکییمان نوقمی زێ
گه‌ورەییش بخه‌ینه خوێ
هه‌ڵپه‌ڕین به ئاوازی زێ.
نیواونیوی مرۆڤ.
باڵه‌فر خه‌ونی به‌تاڵ
نزا درۆکردنه له‌گه‌ڵ رۆح
به نیوه نوێژ له سێبه‌ری ویژدان نزیک نابیه‌وه
خوناوێکی له به‌ربه‌یان
هه‌موو ئه‌ستێره‌کانیش بانگت بکه‌ن
به نیوه مه‌ستیی ناگه‌یته ئاسمان
له پژمینی مریشکێک، گومان ده‌که‌ی
بۆ سه‌گێکی هاریش،
ناخ و ده‌ره‌وه‌ت سواخ ده‌ده‌ی
به نیوه ده‌مامک دێیته‌وه
له گریانی پشیله‌یه‌ک ناگه‌ی
سه‌رنجت بۆ گوڵه‌به‌رۆژه و
چڕنووک له سێبه‌ر ده‌ده‌ی
به‌و ناخه‌وه
رۆژباش له مرۆڤ ده‌که‌ی
ئه‌ی به لە‌ش مرۆڤ و
ناخ ته‌ور و تیرۆگ....
تۆ.
ترووسکه‌یه‌ک له ماڵه‌که‌م بێ ده‌مامک نییە و
هه‌ناسه‌ی تاوان هه‌ڵده‌مژین
ئه‌و دره‌ختانه ره‌شپۆشن
باڵنده له ئامێز ناگرن
ئه‌و شه‌قامانه به‌دبه‌ختن
پێیه‌کانی مرۆڤ ده‌مژن
ژیان بۆته په‌تا
هاوڕێ تۆپه‌ڵه دووکه‌ڵ
دره‌خته‌کان مه‌قه‌سیان گرتووه
گابه‌رد ره‌حم به باڵنده بکه
شه‌و ژوانێکه بۆ پشوودان
رۆژیش چه‌قۆکێشێکی مه‌ست..
ماندوومه و خوێنم لێده‌چۆرێ
گومانم له سه‌رینه‌که‌مه و
خه‌نده‌یه‌کیش
نییە بۆ تیمار،
سه‌رم کز کردووه و، چاوه‌رێی
ئیمایلێکی ئه‌وم
بایێک بنێرێ
له‌و جیهانه خه‌وکوژییە فریام که‌وێ،
زیندووێتیی مه‌شینێکی زه‌به‌ڵاحه و
ژیان ده‌خاته ناو زبل
ماچێکی دڕکاوییه و
خۆزگه‌ی خوێنه و
هیواشیی ته‌متومان
له کوێی
له کوێی
تۆزقالێک له نه‌مریی خۆتم بده‌رێ
په‌نجه‌کانم مه‌شین بردی
سیشم جگه‌ره
دڵۆپێک له گه‌وره‌یی تۆ و
ئه‌سرینێک له لێبووردەییت
چرکه ماچێکیش له به‌خشنده‌ییت.
کۆڵانه‌کان.
ئه‌و کۆڵانانه چۆڵن
وه‌ک ناخی با
نابینان تاریکه ره‌شه‌بان
له دووره‌وه ده‌مکوژن و
له نزیکه‌وه‌ش خودان
چه‌قۆ ده‌چێته گه‌رماو
بێ وسڵ نوێژه خوێن ده‌کا
ریش شایی ئاگر
جڕت به ژیان و
له بوون گووکردن
.
. . . . . .
ئه‌و چاوانه‌ی ره‌نگ نابینن
به نوێژه تاریکه و
سه‌مای سه‌راب ده‌مرن
چه‌تر بۆ جوانیی ئاسمان و
مه‌رگه مافوور رادێخن
لالووتن به خه‌نده
په‌مۆ بۆ گوێیه و
به‌رده ده‌نگی خوا
.
. . . . . .
ئه‌و کۆلانانه‌ی
خوایان لێناسی
بۆچوونیان گولله‌یه و رووناکییکوژن
بوونه‌ته ئاش و جوانیی ده‌هاڕن
له تاریکییدا سه‌ماکه‌رێکی ئێجگار به‌ربادن
له رووناکییشدا
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ن
له کونه دیوارن.
مرۆڤ و ئه‌شقی.
پڕبوونی مرۆڤ له سێبه‌ر
گه‌ڵا له باوه‌ش زیز
ماچ هێشوه ترێی نه‌گرت
پێ رۆیشتنی له بیرکرد
چاوی باڵنده له چاوی مرۆڤ جوانتر
ئاسمانناستر و ئازادتر
مرۆڤ زه‌لیله گیرفانی ده‌رپێ
برسیی به کات و
هۆشی گووی دێ..
له ماسی که‌نار فێرنه‌بوو
له په‌پووله رۆحی خۆی کوشت
له دره‌ختیش بوو به پایز
له باداش بوو به چه‌قۆ
له بارانیش زریان
خۆکوژه و خێراتر له خوناو
کاتی نه‌ما بۆ باوه‌شی گه‌رم
لێوی نییە بۆ ماچ
ناخیشی بووه گۆڕ و خۆی ناشت..
زیندووه‌کان له ناو گۆڕن
مردووکان له‌سه‌ر
گۆڕن نوێژ ده‌که‌ن
گۆڕ مه‌مله‌که‌تێکی گه‌وره‌یه و
مه‌مله‌که‌تیش گۆڕی بچووک
مردووه‌کان زیندووان ده‌نێژن
زیندووه‌کان چای مردووان ده‌خۆنه‌وه
مردووه‌کان جلوبه‌رگی زیندووان له‌به‌رده‌که‌ن
ده‌ڕواننه چرکه‌سات و لێدانی دڵ ده‌ژمێرن
زیندووان مه‌مله‌که‌تی گه‌وره
ده‌که‌نه گۆڕی بچووک
بۆ ژیان کوشتن.
خه‌ون.
هه‌میشه له‌به‌ر خۆمه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم
تا له‌و ته‌متومانه ون نه‌بم و
دره‌ختێ ببێته هاورێ و
باخێ ماڵم
به‌ڵام ئه‌مه خه‌یاڵه
له لۆژیکدا جگه‌ره‌یه‌کی کێشرا و
بتڵێکی بەتاڵم و زبڵ ماڵم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
پرچی زنجیر و بزماری رۆژه‌کان ده‌هۆنمه‌وه
له‌وه تێده‌گه‌م
له وڵاتی بێ ئاو
برسیی به رووناکیی
خه‌ون ئیفلیجه و
سه‌ریش زبڵ
هیوا گومانه و
ئه‌نجامیش تڕی نه‌رم.
گڵۆبالیزم و مرۆڤ.
هەناسە گومانێکی تاڵە لە هەستی مردوو
باڵندە وجودی نییە لە سۆزی کوێر
رەنگەکان تاریکن لە چاوی شەو
سوژدە بۆ بایەک دەبەم رووتمکاتەوە
بۆ ئاویش شیمکاتەوە
زەردەخەنەیەکیش لە کینە داماڵێ و
لە خودم نزیکاتەوە
بێزارم لە حەپینم
لە شەهوەتم، لە قینم
ئیرەییم بەو منداڵانە دێ
لە فریشتە جوانترن و
لە پەپوولەش ناسکترن
بوومەتە گەڕیدە
بە دوای ناخی خۆم وێڵم
ون بوومە ون
کێ بمدۆزێتەوە
منداڵیی پێ رەوا دەبینم.
باڵه‌پێ.
پێکه‌نینی ده‌ریا
دژه دین
ماچی په‌ڵه‌ی با
تارای هیچ
خوناو له ئازادیی هه‌ناسه سووکتر
هه‌ور له رق پڕتر
رۆژ بێ ده‌ستنوێژ سڵاو
شه‌ویش به رووتیی مه‌ست
باڵنده سیفه‌تی عاردی گرت
باڵ له ناخی مرۆڤ بووه پێ
هه‌نگاویش بۆ ژوان نا
بۆ گیرفان و
زیندوێتیی و
ژیان سڕکردن.
ده‌چینه‌وه جه‌نگه‌ڵ.
رۆژێ دادێ چه‌تر ده‌مرێ
بارانیش ته‌ڕممان ناکا
سێبه‌ریش خۆی ون ده‌کا و
هه‌تاویش گه‌رممان ناکا
شه‌ویش ئه‌ستێره ده‌خوا و
جارێکی‌تر باش هه‌ڵناکا
مرۆڤ له ته‌نیایی ئه‌مڕۆ و
له سبەینێی شه‌خته ناگا
چاو ده‌بێته لایتی پێ
پێش سه‌یری چاو ناکا
ئای بۆ ئه‌و رۆژه‌ی
چاو ون ده‌که‌ین و
ده‌چینه‌وه جه‌نگه‌ڵی خوا و
سێویش به‌شمان ناکا
خواش بێ تاقه‌ت ده‌بێ و
جارێکی‌تر ده‌رمان ناکا.
هه‌ڵمی
درۆ.
داوه ره‌نگ
برژانگ بزمار
له‌ش قۆپاو
که‌پوو بارانی خوار
سه‌وزیی شین
ته‌نافه ده‌رپێ
کۆتایی جگه‌ره‌یه‌ک
قومێک دابڕان
ماچ سیس
په‌مه‌یی به‌رچیچک
چاو کۆڵانی ته‌سک
هه‌ور خۆڵه‌مێش
بینین ختووکه
شین ئاسۆ
خڕنووک ره‌نگ
ره‌نگه‌کان ده‌روێشی بان
ده‌نگه‌کان موریدی تان
پشت هه‌ور خۆشه‌ویستیی
جوانیی له دۆڵاب
دان..
دوو هه‌زار و هه‌فت
و هه‌شت
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|