٩\٣\٢٠١١
شاعیری عاشق و
پاشای کوێر!

جه‌لال قادر
ڕۆژێ له ڕۆژان پاشای وولاتێک کوڕێکی کوێریان ده‌بێت پزیشکی دنیا ده‌که‌ن
بۆ چاره‌سه‌رکردنی چاوی کوڕه‌که‌ی، یه‌کێ له پزیشکه‌کان ده‌لێ من ده‌توانم
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکه‌م و چاوی چاک که‌مه‌وه به مه‌رجێ ده‌بێت چاوی
که‌سێکی عاشقی بۆ په‌یدا بکه‌ن.
پاشا بڕیار به وه‌زیره‌کانی ده‌دا ناو شار بپشکنن عاشقێ بدۆزن ، وه‌زیره‌کان
به پاشایان ڕاگه‌یاند شاعیری وولات گه و‌ره‌ترین عاشقه و هۆنراوه‌کانی
جوانترین وشه‌ی دڵداری لێ ده‌بارێ . پاشا وتی : شاعیر پێویستی به چاو
نییه به زووترین کات بهێنن بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری.
کاتێ شاعیریان گرت و داوای چاویان لێکرد ، شاعیر وتی : چاوم به‌که‌س
نابه‌خشم هاوسه‌ره‌که‌م دوو گیانه‌یه ده‌مه‌وێ منداله‌که‌م ببینم.
به شاعیریان وت : یان چاوت ده‌به‌خشی یان هاوسه‌ره‌که‌ت به کۆرپه‌که‌وه
ده‌کوژین.
شاعیر ناچار بوو چاوی ببه‌خشێ له پیناو خیزانه‌که‌ی . کاتێ چاوی کوڕی
پاشا ساخ بوه‌وه حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ له وولات ئاهه‌نگیان
گێڕا.
له‌و ڕۆژه‌وه شاعیردژی پاشا و زوڵم و زۆردارییه‌که‌ی و سروودی
نیشتیمانی وشعری بۆ ڕاپه‌ڕین نوسی . چه‌ند ساڵێکی نه‌برد جه‌ماوه‌ر
ڕاپه‌ڕی و کۆشکی پاشایان ته‌فروتونا کرد وچاوی شاعیرشیان چاک کرده‌وه.
jalalpapiland@yahoo.com
|