|
٨\٩\٢٠٢٦
شاعیری هاوچهخی
کورد ''هێمن لەتیف'' کۆچی دوایی کرد.
زانا کوردستانی
ماموستا "هێمن لەتیف" به ناوی تەواوی "هێمن لەتیف تالیب" له ساڵی
١٩٨٠ی زاینی، لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، لە ناوەڕاستی ساڵەکانی
٢٠٠٠ی زاینی، دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، تا ئێستا دوو کۆمەڵە شیعری
بڵاوکردۆتەوە:
- بەفری غەم.
- ئەوینی تۆ بوونی منە.

کەسایەتییەکی چالاکی نێوەندە ئەدەبییەکان بووە، چەندین شیعری لەلایەن
هونەرمەندان هوشیار حەمەفەرەج، سامان عومەر، هەڵوێست محەمەد، هونەر
محەمەد، بەرهەم جەلال و شاخەوان حەمەڕەزا، کراونەتە گۆرانی و شیعرەکانی
جێی گرنگی دانی خوێنەران بووە.
ئەندامی لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیاری چەندین دیدار و فیستیڤاڵی ئەدەبی و
ڕۆشنبیری بووە، لەوانە:
- دیداری ئەحمەد موختار بۆ چیرۆک.
- دیداری وێژەی هەورامی.
- فیستیڤاڵەکانی گوڵەهەنار.
لە بواری هونەرییدا، لە چەندین کورتە فیلم و شانۆدا کاری کردووە،
لەوانە تارمایی دەستەکان و ئێمە.
بۆ ماوەی زیاتر لە پانزە ساڵ بەرپرسی ناوەندی ڕووناکبیریی هەڵەبجە بووە.
فەرمانبەر بوو لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە.
لە ڕێککەوتی شەوی ٢٩ی ئابی ساڵی ٢٠٢٦ کۆچی دوایی کرد.
ماموستا "هێمن لەتیف" دوا
جار لە ٩ی ئاداری ٢٠٢٦ ئەو هۆنراوەیەی لەسەر فەیسبووکەکەی خۆی
بڵاوکردۆتەوە:
https://www.facebook.com/photo/?fbid=1388468216628882&set=a.424054906403556&locale=ka_GE
بۆچی وابم ئەوەی
دوێنێ
شنەی ئەدا، لەڕۆژگارم
ئەمڕۆ بەداخ بیسوتێنم
بۆ ڕۆشنایی، شەوی تارم
بۆچی وابم ئەوەی عومرێک
مەرهەم بوبێت، بۆ برینم
عومری لەچڵ ڕابماڵم
بیوەرێنم، بۆ وەرینم
کێ دیوییەتی چڵ بۆ گوڵی
لەوەرینیا، بێزار بوبێت
کێ دیویەتی گوڵ بۆ چڵی
لەوەرینیا، بێبار بوبێت
بۆچی وابم کەئێستاکەش
چۆڕێ سرەوت، لەو دەبینم
لەکەنارما وردەماسی
یادەکانی، ئەو دەبینم
بۆچی وابم ئەوەی چوار وەرز
خۆی تەیمان و، پەرژینم بو
بۆچ ئاواتم مردنی بێت
ئەوەی عومرێک، هۆی ژینم بو
کێ دیوییەتی کەدەروێشێک
لەخانەقای، هەڵهاتبێت
کوا عاشقێک کۆتاییەکەی
بەمەعشوقی، نەهاتبێت
(هێمن
لەتیف)
rahalilass@gmail.com
|