٣\٥\٢٠٢٥
شاعیری
تورك
ئومیت
یاشار له
شیعری
('گریام)دا.*

ئومیت یاشار |

و: نەژاد عەزیز
سورمێ |
شه‌و بوو
ئه‌ستێره له ده‌ریادا مه‌له‌یان ده‌كرد
ڕووناهی زه‌وی داپـۆشیبوو
چـاومان
باوه‌شی به‌یه‌كدا كرد
له‌و مه‌یخانه دووره‌ده‌سته‌دا
له‌وێ،
له‌و شاره دووره‌دا
باده‌ی سووری ته‌زی
پـیاڵه‌ی ته‌ژی كردین..
ماسی تازه له سێنیدا
له ناوه‌ڕاستدا
هێلكهشهیتانۆكهیهكی گڕمۆڵه‌بوو..
كزه‌بای بۆنخۆش
سه‌وزایی نهرموونـیان
خزمه‌تگوزارێكی ماندوو
خه‌ریكه ده‌سووڕێته‌وه..
كه‌ڕه‌نای كهشتیـیان
له دووره‌وه بانگیان ده‌كرد
ڕووناهی
هۆ ئه‌و چرایه فسفۆرییه
ناوه ناوه
له سیمات ده‌سوا
چاوه‌كانت پڕشنگیان ده‌دان
ئه‌و شه‌وه هه‌مووی بۆ ئێمه،
بۆ هه‌ردووكمان بوو..
بۆ یه‌كه‌مین جار
هه‌موو شتێك
بێ پسانه‌وه
بێ پرسیار
بێ درۆ
بۆ ئێمه هه‌ردووكمان بوو..
جارێكی دی له‌دایك بووینه‌وه
خۆشی له ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ببینین
له‌گه‌ڵ هه‌ر پـیاڵهیهكدا ده‌ڵێی:
(سڵاو...
سڵاو خۆشه‌ویستم)
سه‌رم ده‌سووڕێ
ناكاو چاوم به چاوت كه‌وت
پاشان،
دوای كاتێـكی زۆر
تێگه‌یشتم
تۆ
له ده‌ریای ڕاماندا
دوور ڕۆیشتووی..
وام به بیردا هات
ده‌مرم و
به‌جێت دێڵم
ئه‌و ڕۆژه ناخۆشه‌م به‌بیر هاته‌وه
ئه‌و ڕۆژه ژێراوژێره ڕه‌شه
یه‌كسه‌ر تێگه‌یشتم چی بوو
ڕه‌نگت
به ته‌واوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕا
نیگات لێڵ بوو
موچڕكێكت به له‌شدا هات
ده‌ستت كرد به گریان..
من بۆ یه‌كه‌مین جار
گریانی مه‌زنی ژنێـكم دی
دڵداری ده‌كا .
بۆ یه‌كه‌مین جار
نه‌مریی دڵداریم
له تنۆكه فرمێسكێكتدا بینی.
دوایی تنۆكهكان
وه‌ك خه‌ونه‌كانمان
ئومێد و نوێژه‌كانمان
تێكه‌ڵی یه‌كتر بوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وه بشمردبوومایه
گوێم لێ نه‌بوو
له‌و شه‌وه‌دا كه ده‌گریای
من خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ
بوو به چه‌ند ئه‌وه‌نده..
له‌و شه‌وه‌دا
له پـێناوی مندا گریای
كه‌واته له پێناوی منیش‌دا پێبكه‌نه!
قه‌ت مه‌گری!
تێگه‌یشتم خۆشت ده‌وێم
بۆیه جارێ نامرم خۆشه‌ویستم.
______________________________________________
*
له (مختارات من
الشعر التركی المعاصر) وه‌ڕگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی -فازڵ جتكهر-
بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سووری ١٩٩٥وه كراوه به كوردی.
ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ
|