په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

شاعیر کاوە حسێن:
من هەمیشە شیعرم ئاوێتە بووە بە عەشقەوە.

دیمانە: یادگار چاوشین


 

پ/ پێناسە یە ک بۆ کاوە حسێن بە دنیای شعری کە ی و چۆن هاتە ئاراوە؟
و/ من ناوم کاوەحسێن ،لە ساڵى 1995 ەوە دەنوسم،یەکەم نوسینم ساڵى 1999بڵاوبۆتەوە،لە شارى کەرکوک لەدایک بووم لەساڵى1982 سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنم لەشارى چەمچەماڵ تەواوکردووەو ،دەرچووى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانم بەشى زمانى ئینگلیزى،ئێستاش مامۆستام.لەزۆربەى ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتەکانى ئینتەرنیتدا نووسینەکانم بڵاوبۆتەوە و لە زۆربەى شارەکانى کوردستان کۆرى شیعریم هەبووە.


پ/ زۆرجارشعرخۆی ئاوێتە دە کات دە کرێ بزانین کاوە حسێن شعرە کانی بۆ کێ ئاوێتە دە کات؟
و/ من هەمیشە شیعرم ئاوێتە بووە بە عەشقەوە

پ/ شعرە کانی کاوە حسین تاچە ند رە نگدانە وەی خۆتی پێوە دیارە؟
و/ شیعرەکانى من تەواو زاتین و پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە ژیانى تایبەتى خۆمەوە هەیە.

پ/ ئەمرۆ لێشاویک شاعیر هاتونە تە نێو دنیای شیعرنوسین ئە مانە لای کاوە حسین چۆن ده‌بینرێن؟
و/ من پێم وایە ئەم لێشاوە لە هەموو سەردەمێکا بووە بەڵام ڕەنگە لەم کاتەى ئەمرۆماندا زیاتر هەروەها بەرهەم و خوێنەر ئەتوانێ حوکم بدات کە کێ باشترین شاعیرە .

پ/ بۆچ لە ناو شیعرە کانتا دابران دە بینرێت؟
و/ ڕەنگە ئەویش ڕەنگدانەوەى ژیانى تایبەتى خۆم بێت،بۆیە بە زەقى ئەو لایەنە هەستى پێ ئەکرێت.

پ/ مەرجە شاعیر ئە وەی دە ری دە برێ ناخی خۆی پیوە دیاربیت؟
و/ من وەکو خۆم دەڵێم مەرجە تۆ ئەوەى دەینوسێتەوە لە ڕووحتەوە بێتە دەرەوە نەک تەنها نوسین بێت و تەواو،بۆ ئەوەى خەڵکیش بە دڵ لێت وەر بگرێت.

پ/ تائیستا هونە رمە ندان تا چە ند شعرە کانی کاوە حسین یان کردوە بە گۆرانی؟
و/ بەڵێ زۆر هونەرمەند تێکستى منیان بەکارهێناوەو هەندێکیشیان لە قۆناغى ئاوازدانان دایە

پ/ لە نێو بە رهە مە کانی کاوە حسین کامیان لای تۆ لە هە مویان خۆشە ویسترە؟
و/ هەمووى بۆمن خۆشەویستە ئەگەر خۆشەویست نەبوایە نامنوسى،بەڵام لە هەمووى خۆشەویست تر لەدڵى مندا ئەو شیعرەیە کە لەدڵى ئەو کەسەدا خۆشەویست بێت کە من بۆم نوسیوە.

پ/ لەگەڵ هاتنی ساڵە کانی نوێ شیعرە کانی کاوە حسێن دە بێتە ئە لبومی گۆرینە وە ی ئاشقان ئایە ئە مە تە نها پە یامێکە بۆئە و یادە؟
و/ من پێم وایە هەموساڵێک من پەیامى عاشقانەى خۆم لەڕێگەى ئەو شعرەوە پیرۆز ئەکەم لەو عەشقەى کە لەدڵمایە دیارە هەمووخۆشەویستانیش ئەو شیعرە دەکەنە پەیامى ساڵى نوێ بۆخۆشەویستەکانیان

لە کۆتایدا زۆر سوپاسى بەڕێزت ئەکەین کە کاتى زێرینى خۆت بە ئێمە بەخشى.
لەکۆتایدا منیش خۆشەویستیم بۆئێوەو سەرجەم خوێنەران.