. شاکیرا و زەهاوى سنجاوى
رزگار رەزا چوچانى
زەهاوى سنجاوى چل و پێنج ملیۆن دۆلار دەکاتە دیارى . بۆ هەژارانى ئەمریکا
سهد ملیۆن دینارى لە کورد وەرگرتووە بەناوى فیلمەوە .کارەکەشى نهکردووه
تۆ بزانە هونەرمەندانى ئێمە بە بەراورد لە
سیاسییەکانمان چەند جیاوازن ، ئەمان ویژدانیان زیندووە و دەزانن کە
حکومەتى کوردستان نەقسى میزانییەى هەیە، بۆیە ئامادەنین پارە بەفیرۆ
بدەن، ئاخر خۆ ئەوان رێگە بەخۆیان نادەن پارە لە ماڵەکانیان سجن
بێت،ئەوان دێن پارەکانیان دەخەنە بازاڕەکانى کوردستان،هونەرمەندانى
کورد ئەو هەموو پەتپەتییە بەخۆیان دەکەن تەنها بۆئەوەى کێشەى
میللەتەکەیان بەدنیا بناسێنن، بۆیە تا ئەو پەڕى هەوڵدەدەن کە کە
کەمترین خەرجى بکەن، چونکە ئەوان دەزانن ئەگەر لە لایەک هەوڵى ناساندنى
میللەتەکەیان بدەن و لەلایەکى تر پارەى وڵات بە فیڕۆ بدەن، دروست ئەو
قسەیە لەسەر خۆیان دەسەلمێنن کە دەڵێت " لە دامێنى ببڕە و بیدە لە
ناوشانى" واتە ئەوان ئەگەر لەلایەک کورد بناسێنن و لە لایەکى تر میللەت
تاڵان بکەن، دروست هیچیان نەکردووە، بەڕۆنى کورد خۆى سمێڵى کورد چەور
دەکەن، نەخێر ئەوان هۆشمەندن ئەوە ناکەن، هونەرمەندانى کورد لە خەڵکە
رۆحانییەکەن و دەزانن ئەگەر ئەوە بکەن رۆحى میللەتێک ئازار .ئەدەن،
بۆیە نایکەن چونکە ئەوان بەجدى لە تموحى خزمەتکردنى وڵاتەکەیاندان
تا ئێرەمان خوێندەوە تۆ بڵێى ئەم قسانە
وابێت؟ یان ئەوانە ئەو قسە قۆڕانەن کە بەردەوام لەسەر زمانى
هونەرمەندانى کوردە، بێگومان ئەمە ئەو قسانەن کە هونەرمەندانى کورد
خۆیانى پێدەکەنە فریشتە و لە خزمەتى مرۆڤایەتیى و کوردایەتیدا بەهۆیەوە
خۆیانى پێ نمایش دەکەن، بەڵام گوناه و ئەوەندە گوناهن وا نازانن کە
ئێستا ئەو قسانە لاى خەڵک تورێکى قوڕاوى ناهێنێت و بەچەشنى نمایشى
بەرهەمە سەقەتەکانیان .لاى خەڵک روونە
بە هەرحاڵ با زۆر نەڕۆم و بێمە سەر مەبەستى
دوو رستەى خوارووى مانشێتى بابەتەکە، لاتان غەریب نەبێت کە وانوسراوە
ئەوە تەنها لە خەو .راچڵەکانێکى خۆم بوو کە لەو بەراوردانەى دەمکرد بەو
شێوەیە ئەسڵى بابەتەکەى لا پێچەوانە کردمەوە
من بەر لەوەى بخەوم بیرم لەو هەواڵە
دەکردەوە، کە نوسرابوو "شاکیرا 45 ملیۆن دۆلار دەداتە هەژاران" کە
شاکیرا گۆرانى بێژە و ئێستا تەمەنى 30 ساڵە و پێم وابێت خەڵکى ئەو
باشورەى ئەمریکایە، بەم خەیاڵەوە خەو بردمییەوە لە خەونەکەشمدا دیسان
کەوتمەوە ئەو شەڕەى ماوەیەکى زۆرە لەسەر باسکردنى بەفیڕۆدانى پارە
بەناوى سینەماوە توشم بووە و کەسیش منەتى پێى نییە. بۆیە لە خەونەکەمدا
بەراوردى ئەو کارەى شاکیرام لەگەڵ ئەو کارەى ( زەهاوى سنجاوى) دەکرد کە
ئەویش تەمەنى هەر لەو نزیکانەیە و سینەماکارێکى کوردە و خەڵکى ئەم
باشورى کوردستانەیە، کە ئەمیش ساڵێک لەمەو بەر بەناوى فیلمى
سینەماییەوە 100 ملیۆن دینارى ئەم میللەتەى لە وەزارەتى رۆشنبیرى
وەرگرتووە و تاکو ئێستاش بۆ ئەو بەرهەمەى کە ناوى "ساتێک بۆ سەما"یە و
میزانییەکەى 423 ملیۆن دینارە بەردێکى نە خستۆتە سەر بەردێک بەو
مانایەى کە تاوەکو ئێستا بۆ بەرهەمهێنانى فیلمەکەى هیچ ئامادەکارییەکى
نەکردووە، وەک پێیان وتم بەهۆى ئەوە کارەکانى نەکردووە چونکە خەریکى
کارێکى ترى سینەماییە، واتە سەرقاڵى کارى تر و دەستکەوتى ترە، جا ئیدى
ئەوەیان نازانم دەستکەوتى دى پارەیە یان ناوبانگە یان خزمەتى نەتەوە و
نیشتیمانە یان چى ترە، بەڕاستى نایزانم چونکە تەنانەت کاک عەباس
غەزالیش کە ئاگادارى ئەو کارەیە لە بارەی ئەو کارە .نوێیەى کاک زەهاوى
قسەى بۆ نەکردم و وتى لەسەر میزانییەکەش چى دەنووسى بینووسە بەهەر حاڵ من هەر لەو نێوانەدا گیرم خواردبوو لەلایەک بەخشینى پارە بەهەژاران لەلایەن هونەرمەندێکەوە هونەرى لا جوان دەکردم و لە لایەکى ترەوە گیرکردن و موسادەرەکردنى پارەى میللەتێکیش لەلایەن هونەرمەندێکى ترەوە بەناوى سینەماوە بەبآ ئەنجامدانى ئەو کارەى کە بۆى وەرگرتووە هونەرى لە پێش چاو دەخستمەوە، ئەمە بەردەوام بوو تا لە خەو رایان پەڕاندم و بە خەبەر هاتم بەڵام دیارە پەشۆکا بووم، بۆیە کە پرسیاریانکرد ئەوە بۆ وا پەشۆکاوى بەدەم خەوەوە؟ وتم: چۆن نەپەشۆکێم کە دەبینم زەهاوى سنجاوى 45 ملیۆن دۆلار دەداتە هەژارانى باشورى ئەمریکا و شاکیراش 100 ملیۆن دینارى باشورى کوردستان وەردەگرێت بەناوى سینەماوە و ساڵێکیش بە سەر کارەکەیدا تێدەپەڕێت و نایکات بەڵام کەسیش ناپرسێت ئەرآ شاکیرا گیان خۆ کاک زەهاویش وەکو تۆ هونەرمەندە بۆچى لە جێى ئەوەى وەکو تۆ پارەى حکومەت بەبآ کار
.بباتە لاى خۆى پارەش دەداتە هەژاران
کە دووبارە پرسییان تۆچى دەڵێى؟ ئەوجا
هاتمەوە سەرخۆ و بۆم راستکردنەوە و پێم وتن تکایە بەهەڵە وەرى مەگرن
چونکە کاک زەهاوى و خوشکە شاکیرا هەردووک خەڵکى باشورن، بۆیە پرسیارى
من لە کاک زەهاوى سنجاوى ئەوەیە بۆچى من و هەزارانى وەکو منى تووشى ئەو
گێژاوە کردووە کە بەردەوام بەو شێوەیە سەرقاڵى ئەم بەراوردانە بین لە
جێى هەواڵە هونەرییەکانیان؟
ئەى ئەگەر دروستە بەڕێزیان لە دەرەوەى وڵات
ژیاون نەدەبوو ئەوەى لەبەرچاوبێت کەناکرێت لەلایەک خزمەت بکات و
لەلایەکى تر پارەى حکومەت و میللەتێک لاى خۆى بەبآ کار و بەناوى کارەوە
بهێڵێتەوە ئەگەر حکومەتیش ڕێى پێبدات؟
باشە ئەو بەڕێزە خەمى چى بوو؟ خەمى ئەوەى
هەبوو کە تا ئەم کارە دەکات ئەوى تریانى لەدەست بچێت؟ ئەى ئەگەر خەمى
ئەوەى بووبێت نەیدەزانى ئەو کاتیش کارەکەى هەر ماشى دەبوو بەهۆى
برادەرانەوە؟ بەڵام ئەگەر ئەمە ترسى بووبێت دەبێت ترسى لەو بەرهەمەش
هەبێت کە ئێستا کارى لەسەر دەکات چونکە ئاشکرایە بۆخۆى لەوآ بووە و دڵى
لە جێیەکى تر، ئەگەر ئەوەش نەبێت ئەى هۆى چییە ئەو پارەیەى ماوەى یەک
ساڵە بۆ دەرچووە و کارى فیلمەکەى نەکردووە؟ یان بۆچى ئەو پرۆژەى
رەتنەکردۆتەوە بۆ حکومەتەکەى تا منیش تووش بەو بەراوردەى خۆى و شاکیرا
نەکات بە شێوەیەک کە شاکیراى هونەرمەند و هەژ بەسەر بە پارەى باشورى
کوردستان تاوانبار بکەم؟ بەڵام ناهەقم مەگرن ئاخر شاکیراش خەڵکى باشورى
ئەمریکایە و زەهاویش خەڵکى باشورى وڵاتێکە کە لەتاو بێ پارەیى
حکومەتەکەى تەقەشوفى راگەیاندووە، واتە هەردوو کیان " باشور"ین بۆیە
ئەگەر ئامانج و چۆنیەتى خەرجکردنى 100 ملیۆن دینار و 45 ملیۆن
دۆلارەکەشیان ئەرز و ئاسمان جیاوازییان هەبێت لە ناوى باشورەکەدا هەر
لێمان دەگۆڕێن، چونکە ئەوان لەدوو وشە لەیەک جیاوازن ئەویش
ناوەکانیانە، ئەگەرنا لە چوار وشەى تر .هونەرمەند و هونەرمەند
باشور و باشور یەک دەگرنەوە و هەمان شتن
rzgarchuchani@yahoo.com
|