شاندێکی چاک به‌شداری کرد له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسی له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا .
رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 28/11/2007 شاندێکی ناوه‌ندی چاک که پێکهاتبوو له به‌رێزان (خاتوو روناک ئه‌حمه‌د ،عه‌لی مه‌حمود ،عه‌لی قادر)به‌شدارییان‌کرد له‌کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به پرسی هه‌نوکه‌یی له باکووری کوردستان ،شایه‌نی باسه له په‌راوێزی کۆنفرانسه‌که‌دا ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک چه‌ندین دوکۆمێنت و په‌رتووکی تایبه‌ت به‌پرسی جینۆسایدی گه‌لی کوردی به‌سه‌ر به‌شدار بووه بیانییه‌کاندا دابه‌ش کرد که له‌ناویاندا به‌رێزان ((Hogo Rompaey, jean Lambert که ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رلامانی به‌ڵژیکی و که‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی تێدا بوو . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه به چاودێری گروپی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌وروپی رۆژانی 3و4 /12/2007 کۆنفرانسیکی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسی کورد له تورکیا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ساز ده‌کرێت ، که تیایدا چه‌ندین که‌سایه‌تی جیهانی له هه‌ڵگرانی نۆبڵی ئاشتی و نۆبڵی ئه‌ده‌ب پشتگیری کۆنفرانسه‌که ده‌که‌ن له‌وانه( قه‌شه دیسمۆند توتو له باشووری ئه‌فریقیا ، شیرین عه‌بادی له ئێران،وه هارۆڵد پینته‌ر هه‌ڵگری نۆبڵی ئاداب له به‌ریتانیا ، وه بیان کایاگه و نۆام چۆمسکی و یه‌شار که‌مال و له‌یلا زانا،به به‌شداری چه‌ندین ئه‌کادیمی و که‌سایه‌تی سیاسی و روناکبیری ناسراو به‌رێوه ده‌چێت .
ناوه‌ندی چاک 29/11/2007
|