٧\۴\٢٠١٠
شاندێکی فیدراسیۆن
لەگەڵ لێژنه‌ی مافی مرۆڤ
لە پەرلەمانی
کوردستان لەسەر کێشەی پەنابەران کۆبۆوە.
کوردستان - هەولێر 5\4\2010:
ئامانج عه‌بدوڵا بەپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتارێتی
فێدراسیۆنی ڕاگەیاند "لەسەر داوای لیژنه‌ی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی
کوردستان ئەمرۆ کاتژمێر 1230 نیوەرۆ شاندێکی فیدراسیۆن لەگەڵ شاندێکی
لێژنه‌ی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووە".
ئاری جه‌لال ئەندامی هەئیەتی لقی فیدراسیۆنی کوردستان ووتی"که
کۆبوونەوەکە زیاتر له 1،30 خایاند به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی لیژنه‌ی
مافی مرۆڤ که پێک هاتبوون له ( سالار مه‌حمود /سه‌رۆکی لیژنه مافی
مرۆڤ) (په‌یمان عیزه‌دین / ئه‌ندام) (سه‌رگوڵ ڕه‌زا / ئه‌ندام) ( ئه‌ڤین
عومه‌ر / ئه‌ندام ) هتد … وه به ئامه‌ده بوونی (ئامانج عه‌بدوڵا /
په‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی کوردستان) پاش
گفت‌و گۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌و گیر‌و گرفته‌کانی په‌نابه‌ران و چۆنێتی ڕێکه‌وتنی
حکومه‌ت بۆناردنه‌وه‌یان بۆ کوردستان و هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و ڕێکه‌وتننانه
کرا که به نهێنی کراون به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران وه‌رگرتنه‌وه‌یان
له لایه‌ن فڕۆکه خانه‌کانی هه‌رێم وهه‌روه‌ها ئاماژه کرا به کار‌و
چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت
به دیارده‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و کێشه‌کانیان و داواکاریه‌کانیان
".
ئاری ئەوەشی ووت" وه هه‌روه ها به فه‌رمی مه‌وقیفی حکمومه‌تی هه‌رێم
و پێدانی یاداشتنامه‌یه‌ک و لێژنه‌که داوای په‌ڵگه‌نامه‌کانی کرد له‌سه‌ر
ئه‌و ڕیکه‌وتنانه‌ی کراوه وه هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ئێمه وه‌ک فیدراسیۆن
چیه بۆ په‌نابه‌رانی کوردستان وه چی بکه‌ین باشه بۆیان وه‌هه‌روه‌ها
وتیان ئێمه هاوکار ده‌بین له‌گه‌ڵتان بۆ ئه‌م کێشه‌یه وه ئاماده‌ین
زۆر به‌جدی کار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین چوونکه ئه مه پێشێلکاری
مافه‌کانی مرۆڤه وه هه‌روه‌ها وتیانبه‌رده‌وام پێکه‌وه کار ده‌که‌ین
له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه ".
ئاری ووتیشی"سه‌رۆکی لێژنه ڕایگه‌یاند که په‌ڵگه‌نامه‌کانیان پێبده‌ین
تاوه‌کو له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسیدا له په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م
کێشه‌یه کۆببنه‌وه له کۆتاییشدا سه‌رۆک و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى مافى
مرڤ به‌لێنیان دا که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ رێگرتن له
ناردنه‌وه‌ى به‌زۆرى په‌نابه‌رانى کورد بۆ کوردستان ".
ئامانج ئەوەشی ووت "لیجنەی مافی مرۆڤ رایان گەیاند کە ئەگەر ئەو
بەڵگەنامانە سەبارەت بە رێکەتن لەگەڵ ووڵاتە ئەورپیانەی کراوە پێ بگات
ئەوا هەوڵ ئەدەن کۆبوونەوەی نا ئاسای ساز بدەن لە پەرلەمان بۆ سکرتێری
فیدراسیۆن تا لە نزیکەوە بەڵگەکان بخاتە روو".
ئامانج ووتیشی "لە کۆتای کۆبوونەوەکە جارێکی دیکە نامەی سکرتێری
فیدراسیۆن بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان و
پەرلەمانتارەکانی کوردستان سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران پێشکەشکرا".
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی
په‌نابه‌رانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خه‌بات بۆ ڕاگرتنی
دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران له ئامانجه‌کانی نزیکده‌بێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یاندنیکی ڕۆژی 4.4.2010 لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی
کوردستان که‌ده‌قه‌که‌ی له ((کوردستانی نوێ ))شدا بلاوکراوه‌ته‌وه،
داوایان له حکومه‌ته‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپا کردووه که په‌نابه‌رانی
کوردستانی عیراق به زۆر دیپۆرت نه‌کرینه‌وه، وه هه‌روه‌ها داوایان
له‌حکومه‌تی هه‌ریم کردووه که له‌ڕیگه‌ی فه‌رمانگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌و نووسینگه‌کانی حکومه‌تی هه‌ریم
له‌ئه‌وروپا وله‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی عیراق و ده‌ره‌وه‌دا
هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و بریارانه بده‌ن. هه‌ر له‌و ڕاستایه‌شدا رۆژی
5.4.2010 له شاری هه‌وڵیر له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی مافی مرۆڤی
په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی به‌ڕیز ئامانج عبدلله ووه‌فدیکی
یاوه‌ری هه‌ردولا کۆبونه‌وه وتیایدا جه‌خت له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاندنی
ده‌ستبه‌جێێ دیپۆرت و مه‌سه‌له‌ی پێداویستیه‌کانی په‌نابه‌رانی
دیپۆرتکراوه تاوتۆێکران وبریاریشه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی
هه‌رله‌م ماوانه‌دا ببه‌سترێت. ((رۆژنامه‌ی خه‌بات))یش له ڕۆژی
6.4.2010 له گۆشه‌ی هه‌واڵیکی پێشبینکراو ده‌نووسێت((ڕه‌نگه
به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه به‌بریاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
کورد بکات)). ته‌واوی میدیاکانی کوردستانیش به رۆژنامه‌و ڕادیۆ
وته‌له‌فزیۆنه‌وه گرنگیان به‌به‌هیزی خه‌باتی دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
و ئه‌گه‌ری کۆتایهاتنی ئه‌م کرده‌وه نامرۆییه‌ه داوه.
په‌نابه‌ران...خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
لایه‌نه سیاسیه‌کان، ڕیکخراوه مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆسته‌کان
مه‌سه‌له‌ی به‌زۆری دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق
یه‌كیک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراقه
له‌ته‌واوی ئه‌وروپا. وه وه‌ک ئاگادارن تائیستا نزیکه‌ی 4500 که‌س
دیپۆرتکراونه‌ته‌وه . چه‌ندین که‌سی تریش له گرتوخانه‌کاندا ڕاگیراون
وچاوه‌نواڕی هه‌مان کاره‌ساتن. ووڵاتانی ئه‌ڵمانیا، سوید، هۆڵه‌ند،
دانمارک، سویسرا له‌ته‌واوی ئه‌و فایلانه ده‌کۆڵنه‌وه که مه‌رجه
شه‌خسیه‌کانی په‌نابه‌ریتیان تیدا نیه‌و ئه‌گه‌ری دیپۆرتکردنه‌وه‌یان
بۆ کوردستانی عیراق و عیراق هه‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته ناقانوونی یه ،
وه نائینسانیه‌و زاڵمانه‌یه.
له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، په‌نابه‌ران له‌دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا به‌به‌رده‌وامی مارشی ڕێپێوانی هه‌فته‌یی،
مانگرتنی دوو مانگی و داگیرکردنی که‌نیسه‌و سه‌دان خۆپیشاندانی گه‌وره
له پایته‌ختی ووڵاتانی ئه‌وروپایی و له‌جنیف و و پیک‌هینانی کۆمیته‌ی
به‌رگری له‌په‌نابه‌ران وخۆبه‌ستنه‌وه به‌چه‌مه‌نتۆ بۆ به‌رگری له
دیپۆرت وتیکدانی هێلی فڕینه‌کانی فرۆکه‌کانی دیپۆرتکردنه‌وه و
کۆکردنه‌وه‌ی هه‌زاران ئیمزا و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاراتی
نێوخۆیی و کۆچی ووڵاتانی ئه‌وروپایی وکۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ری و
په‌رله‌مانی کوردستان...گرتۆته به‌ر. ئه‌م که‌مپینه له رۆژانی
سه‌رکه‌وتن نزیکده‌بیته‌وه. بۆیه پیویسته ئه‌مڕۆژانه هه‌موو
تواناییه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ. له‌خۆپیشاندانه‌وه تا سمینار، له
نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانه‌وه تا ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌م هه‌نگاوه پێویسته داخستنی فایلی دیپۆرتکردنه‌وه به‌ئاکام
بگه‌یه‌نیت. بۆیه له هه‌مومان ده‌خوازێت که خه‌مسارد نه‌بین و
هه‌موو پێكه‌وه ئه‌م خه‌باته گه‌شه پێبده‌ین.
په‌نابه‌ران ده‌توانن ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه. حزبه
سیاسیه‌کان وکۆڕو کۆمه‌له ئینسانی و مه‌ده‌نیه‌کان ده‌توانن پشتیوانی
ئه‌م خه‌باته ڕه‌وایه‌ی په‌نابه‌ران بکه‌ن. حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت
و پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نائینسانیه هه‌ڵوێستی ڕوون
وئاشکرا ده‌رببڕێت و په‌نابه‌رانی به‌زۆر دیپۆرتکراوه
له‌فرۆکه‌خانه‌کان وه‌رنه‌گرنه‌وه. یه‌ک په‌نابه‌ریش به‌بێ ئاگاداری و
ره‌زامه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانرێت دیپۆرتبکرێته‌وه ئیدی پیویسته
هاوکاری وولاتانی ئه‌وروپایی بوه‌ستێنرێت و ڕیککه‌وتننامه‌و
په‌یماننامه‌کان یه‌کلایه‌نه هه‌ڵبوه‌شینه‌وه.
ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر
ماف نیه بۆ مرۆڤ
جه‌مال کۆشش
له‌ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
7.4.2010
|