په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٥\٢٠١٠

شاندێکی کوردی به‌ نوێنه‌رایه‌تیی ٩٤ پارت و رێکخراوی کوردستانیی

سه‌باره‌ت به‌ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال

سه‌ردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدیان کرد.

 

 

ڕۆژی ٢٩ی مانگ وەفدێک کەپێک هاتبوو لە بەڕیزان (ئەمیری قازی و زۆزان ئۆزۆن و د.هیوا و قادر نادر) سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدیان کرد و لەگەل بەرپرسی دەرەوەی ئەم پارتە (ئان لیندە) دانیشتنێکیان کرد و دەقی یاداشتی ٥٧ ڕێکخراو لەلایەک و وەناردنی نامەی ٣٧ ڕێکخراوی بنەمالەی قوربانیان لەلایەکی ترەوە سەبارەت بە کارکردنی زیاتری ئەم پارتە بۆ پشتگیری کردنی لە ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لە پەرلەمان و حکومەتی سویدی پێشکەشیان کرا. بەهۆی ئەوەی گفتوگۆکان کورت و بابەتەکە گرنگ و هەستیار بوو، لەسەر داوای سۆسیال دیموکرات بریار وایە ٦ی مای سەرلەنوێ دانیشتنێکی تر ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر ئەم مەسەلەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێ.


 

٩٤ پارت و ڕیکخراوی کوردستانی داوا لەسۆسیال دیموکراتی سویدی دەکەن لەپەرلەمان ئەنفال بە جینۆساید بناسێنێ.


بەرێزان: سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدی مۆنا سالین..
بەڕیوبەرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدی..


لە کونگرەی پارەکەی پ-س-د ( پارتی سوسیال دیموکراتی سوئد) دا کوشتاری بەکۆمەڵی خەلکی کوردتان لەسالی ١٩٨٨ لە باشوری کوردستان وەک جینۆساید ناساند ، کە بووە هۆی رێز و پێزانینی گەلەکەمان لەهەر چوارپارچەی کوردستاندا . بەدڵنیاییەوە ئەم هەڵوێستە ئینسانیەی پارتیەکەتان کاردانەوەی راستەوخۆی هەبوو لە سەر ناساندنی زیاتری تاوانە گەلکوژیەکانی کوردان لەباشوری کوردستان بە ناوەندە جیهانیەکان ودەرکردنی بریاری دادگای باڵای دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە دان پێدانانی تاوانی هەلەبجەش بە جینۆساید ناسین لە سەرەتای ئەم ساڵدا.


بەڵام زۆر بەداخەوە سەرەرای بەڵێنی کونگرەکەتان کە لەیەکێک لەبرگەکانی ئاماژە بەوە کراوە: مەسەلەی جینۆسایدی کوردان بەرەو ناوەندە سیاسیەکانی سوێد و یەکێتی ئەورپا ده‌به‌ن، که‌ چی له‌ رۆژی 11ی مارش دا بە پێچەوانەوە، لەکاتی دەنگدان لەناو پەرلەمان، به‌ دژی ئەم دۆزە رەوایە وەستان.


پ ـ س ـ د لە رونکردنەوەکانیدا دەڵیت ، کاتێک دادگای باڵای عێراق ، کۆشتاری کوردەکان وەک کۆمەڵکوژی دەناسێت ، ئیتر پێویست بە گرتنی هەڵوێست ناکات !! ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا دەوڵەتی عێراق داوای لێبوردنی لە نەتەوەی کورد نەکردووە و هێشتا هەنگاوێکی بۆ قەرەبوو کردنەوە هه‌ڵنه‌هێناوه‌. بۆیە ئێمە پێمان وایە هه‌ڵوێستی ئەرێنی پارڵمانی سوید ئەێتوانی کاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هه‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌م رەوتە ناتەواوەی دەوڵەتی عێراق سەبارەت بە جینوسایدی گەلی کورد.


بۆیە ئێمە شیلگیرانە داواکارین کە، پ ـ س ـ د ئەم دۆزە رەوایە لە دەستوری کاری خۆی لا نه‌بات و بیخاتە قاڵبی پڕاکتیکەوە، و به‌ڵێنی کۆنگره‌ی خۆی له‌ بیر نه‌کات. چونکە ناساندنی گەلکوژی کورد، خزمەتە بە مرۆڤایەتی و هەموو نەتەوە ژێرده‌سته‌کانی جیهان و لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی پته‌وتر بوونی پارته‌که‌تان له‌ ناو ئێنترناسیونال و هه‌روه‌ها به‌هێزبونتان له‌ ناو کوردانی دانیشتوی سوئد.


ناوی پارت و ڕیکخراوە کوردستانیەکان:


١.چاودێری کوردۆساید . چاک . سوێد
٢.پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
٣.کومه‌ڵه‌- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان
٤.جنبشی دیموکراتیکی یارسان
٥.حیزبی دیموکراتی کوردستان/ به‌شی کوردستانی
٦.رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کوردستان
٧.پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
٨.کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی کورد/ ئوروپا
٩.لیژنەی هاوکاری کوردە فەیلیەکان/ سوێد
١٠. کۆمەڵەی گوڵان
١١.کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کورد له‌ ئوره‌برو
١٢.یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان/ په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه
١٣.کۆنسەی بەڕیوبەرایەتی کۆمەلە کوردیەکان
١٣. ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران /سوێد
١٤.ژنانی کوردی نێودەولەتی لقی سوێد
١٥.فیدراسۆیۆنی کۆمەلە گەنجەکانی کورد لە سوێد
١٦.یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان / ده‌ره‌وه‌
١٧.پارتی چەپی کوردستان . ئەورپا
١٨.حزبی شوعی کوردستان/ سوێد
١٩.پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان . ئەورپا
٢٠.پارتی ژیانەوەی ئازادی کوردستان . سوێد
٢١.یەکێتی دیموکراتی کوردی فەیلی
٢٢.پەرلەمانی کوردە فەیلیەکان
٢٣.ڕێکخراوی ئازادیخوازی کوردە فەیلیەکان
٢٤.کۆمەلەی کولتوری کورد لە لینشۆپینگ
٢٥.ڕێکخراوی ئازەر مەهر . ئەورپا
٢٦.کۆمەلەی کوردی لە کوملا
٢٧.ئەنجومەنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لە ئۆریبرۆ
٢٨.ئەنستیتۆی کورد لە سوێد
٢٩.گەنجانی کورد لە ئۆریبرۆ
٣٠.گەنجانی کورد لە ستۆکهۆلم
٣١.گەنجانی کورد لە ئۆپسالا
٣٢.گەنجانی کورد لە یۆتۆبۆری
٣٣.گەنجانی کورد لە بۆڕلێنگە
٣٤.کۆمەلەی ژنانی گەشە لە ئۆریبرۆ
٣٥.حیزبی رزگاری کوردستان
٣٦.حه‌وته‌نامه‌ی مێدیا/ کاوه‌ نادر
٣٧.حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان – لقی ئوروپا
٣٨.کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین / ئو‌روپا
٣٩.بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیخوازانی کوردستان/ ئوروپا
٤٠.ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ ئین فۆ
٤١.په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید"
٤٢.که‌مپینی به‌ جینۆساید ناساندنی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌
٤٣.ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینوسایدی گه‌لی کورد/چاک
٤٤.رێکخراوی کوردۆساید چاک / ئیرله‌ند
٤٥.پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه‌
٤٦.پارتی ئازادی کوردی سوریه‌
٤٧.کۆمه‌ڵه‌ی که‌م ئه‌ندامانی لینشۆپینگ / سوئد
٤٨.پەیوەندی کوردی دژی جینۆساید
٤٩.کەمپینی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان
٥٠.به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌ویزیونی به‌یان
٥١.یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌ لینشۆپینگ
٥٢.یه‌کیه‌تی کوردان له‌ لینشۆپینگ/ سوئد
٥٣.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ
٥٤.یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٥٥.هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له‌ قوربانیان و زه‌ره‌ر مه‌ندانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر
٥٦.کروبى روزنامەنوسانى بى سنورى کوردستانى
٥٧.خوێندکارانی ناسیۆنالیستی کورد


نامەی دووەم لەلایەن ٣٧ ڕێکخراوی مەدەنی بنەمالەی قوربانیان کە لە هەمان ڕۆژ ئاراستەی سۆسیالدیموکرات کرا.


بۆ بەڕێز: پاتى سۆسیال دیموکراتى سوید..


بابەت: پشتگیرى و داواکارى.


ئێمه‌ ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەى کە ناومان لە سەر ئەم یاداشتە هاتوە، پشگیرى هەوڵى بە جینۆساید ناساندنى تاوانى ئەنفال وەک تاوانى جینۆساید دژ بە گەلى کورد دەکەین، لە کوردستانى باشوور کە لە ساڵى 1988 بە هەشت قۆناغى جیاجیا ئەنجام دراو زیاتر لە 182 هەزار مرۆڤى تیا بێسەرو شوێن کراو 5000 هەزار گووند خاپۆرکرا. دۆسیەیى تاوانى ئەنفال لە دادگاى باڵاى تاوانەکان و ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە فەرمى و بە جینۆساید ناسێنراوەو لە سەر ئاستى نێودەوڵەتیش هەوڵى جۆراو جۆر بۆ ناساندنى ئەم تاوانە وەک جینۆساید هەیە. یەکێک لەو هەوڵانە لە پارلەمانى وەڵاتى سوئید دەدرێ و هەندێ فراکسیون و پارلەمانتار پشگیرى دەکەن. ئێمە سەرەڕاى پشتگیرى ئەو هەوڵانە و بەرز نرخاندنى، داوا لە تەواوى فراکسیونەکانى پارلەمانى وەڵاتى سوئید دەکەین، پشگیرى لەو هەنگاوە بکەن و دەنگى خۆیان بخەنە پاڵ ئەو دەنگانەى کە پشتگیرى بە جینۆساید ناساندنى تاوانى ئەنفال دژ بە گەلى کورد دەکەن. پشتگیرى ئێوە بۆ تاوانى ئەنفال وەک جینۆساید پشتگیرییە لە تەواوى مرۆڤایەتى و ڕێگە گرتن لە دووبارە بوونەوەى هەر تاوانێکى جینۆساید، لە هەر جێگا و شوێنێکى دنیا..

لەگەڵ ڕێزماندا:


- کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى قوربانیان و کەس و کارى ئەنفال کراوەکان لە گەرمیان
- کۆردۆساید (چاک) نوسینگەى باشورى کوردستان
- کۆمەڵەى پەیامى خەڵک/ لە گەرمیان
- گرووپى گەنجانى بوێر/ لە گەرمیان
- کۆمەڵەى ئافرەتانى کوردستان/ لقى گەرمیان
- یەکێتى لاوانى دیموکراتى لە کوردستانى عێراق/ لقى گەرمیان
- یەکێتى گشتى قوتابیانى کوردستان/ لقى گەرمیان
- ڕێکخراوى ڤەژین بۆکەس و کارى پاشماوەى ئەنفالەکان
- یەکێتى قوتابیانى کوردستان/ ناوچەى کۆڵیژ و پەیمانگاکانى کەلار
- یەکێتى ئافرەتانى کوردستان/ ئەنجومەنى قەزاى کەلار
- سەنتەرى ئەنفال بۆ توێژینەوەو دیکۆمێنت کردن/ لە گەرمیان
- یەکێتى فەرمانبەرانى کوردستان /لقى کەرمیان
- یەکێتى جوتیارانى کوردستان/لقى گە رمیان
- کۆمە ڵەى ڕۆژ/لقىگەرمیان
- سەندیکاى تەکنیکارانى کوردستان/لقى گەرمیان
- کۆمکارى زندانەسیاسیەکانى کوردستان/ لقى گەرمیان
- کۆمەڵەى فیزیاو کیمیاى/نوسینگەى گرمیان
- ڕێکخراوى ئازادى لاوان/سەنتەرى گەرمیان
- سەندیکاى کرێکارانى کوردستان /لقى گرمیان
- یەکێتى ئەندازیارانى کوردستان /لقى گەرمیان
- کۆمەڵەى بریکارىخۆراک/لقى گرمیان
- سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى/لقى گەرمیان
- کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان/لقى گەرمیان
- لانى مناڵان /ئۆفیستى کەلار
- یەکێتى مامۆستایانى کوردستان /لقى کەلار
- یەکێتى ماف پەروەرانى کوردستان/لقى گرمیان
- تایبەتمەندى کرێکارانى کوردستان/لقى گە رمیان
- تایبەتمەندى جوتیارانى کوردستان/لقى گەرمیان
- مامۆستایانى پیشەى /لقى گەرمیان
- ڕێکخراوى ئازادى لاوان/سەنتەرى کفرى
- ڕێکخراوى ئازادى لاوان/سەنتەرى دەربەندیخان
- کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کریێنشین/لقى گرمیان
- یەکێتى کارمەندانى کشتوکاڵى/لقى گرمیان
- کۆمەڵەى بایلۆجى /لقى گرمیان
- بنکەى ئەدەبى وڕوناکبیرى گە لاوێژ/لقى گرمیان
- سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان/لقى گرمیان
- یەکێتى ژمێریارانى کوردستان/لقى گەرمیان


2010\5\2