شانه‌کردنی ڕیش.
عامر سابیر ١) قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود خۆیان به ڕیشدا هه‌ڵواسیوه:
ماوه‌یه‌که حیزبی (زه‌حمه‌تکێشان و سۆسیالیست) له گه‌ڵ (یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)دا پێکه‌وه به‌یان ده‌رده‌که‌ن و داواکاری به‌رزئه‌که‌نه‌وه، به‌رانبه‌ر به دوو زل حیزبه‌که‌ی کوردستان. یه‌کگرتوو قسه‌وباسی ئه‌وه‌یان له ناودایه، که چاو له حیزبه ئیسلامییه فاشیسته‌که‌ی تورکیا بکه‌ن و پاشگری (ئیسلامی) له پاشه‌ڵی خۆیان بکه‌نه‌وه، به نیازی چه‌واشه‌کردنی زیاتری خه‌ڵک. له به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره‌ی ئیسلامییه‌کاندا جێگه‌ی خۆیه‌تی کاکه حه‌مه و قادر عه‌زیز پاشگری ئیسلامی بکه‌نه پاشه‌ڵی حیزبه‌کانیانه‌وه. ئه‌مانه که ماوه‌یه‌که به چوار حیزبه‌که ناسراون، ئه‌یانه‌وێت وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی پارتی و یه‌کێتیی ده‌ربکه‌ون، به‌ڵام کارکردی چه‌ند ساڵه‌یان پیشانی داوه که شه‌ریک و ده‌سته‌مۆی تاوانه‌کانی ئه‌وانن.
حه‌تمه‌ن له‌و چوارینه‌یه‌دا ئه‌وه (قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود)ه که خه‌ریکی شانه‌کردنی ڕیشی ئه‌وانن، نه‌ک ئه‌م دوو حیزبه به‌ناو چه‌پ و عه‌لمانییه وا له‌و دوو گروپه کۆنه‌په‌رسته ئیسلامییه بکه‌ن که پاشگه‌زبنه‌وه له‌و نیازه‌ی (به بیانوی نادروستی ئه‌وه‌ی گوایه خه‌ڵکی کوردستان زۆربه‌ی موسوڵمانه) شه‌ریعه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی بسه‌پێنن.
سۆسیالیست و زه‌حمه‌تکێشان به‌م هاوکارییه‌ی ئیسلامییه‌کان، خۆیان بێزراو تر کردووه.
٢) کوردستان نێت لاسایی هاوڵاتی ئه‌کاته‌وه:
ا) ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی لاپه‌ڕه‌یه‌کی چه‌ندیین ژماره‌ی ته‌رخانکردبوو بۆ عه‌لی باپیری ڕیش ناشرین، تا باسی عه‌لمانییه‌ت بۆ خه‌ڵکی کوردستان بکات. کوردستان نێتیش نه‌ک هه‌ر به‌یانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو، به‌ڵکو به‌یانی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کگرتوو له وڵاته‌کانیش، به ئاگاداری خوێنه‌رانی ئه‌گه‌یه‌نێت. ئایا (ک.ن) به‌یانی حیزبه کۆمونیست و چه‌په‌کانیش به‌وشێوه‌یه بڵاوده‌کاته‌وه، یان ئه‌وان که‌مته‌رخه‌می ئه‌که‌ن و بۆی نانێرن.
ب) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، که بێکه‌ڵکترین، به‌ڵام پڕکارترین وه‌زاره‌تی حکومه‌تی دزه‌کانه له کوردستان، که‌م ڕاگه‌یاندنی ئه‌م وه‌زاره‌ته زیاده‌یه هه‌یه که له کوردستان نێته‌وه بڵاونه‌کرێته‌وه.
ج) ڕێکخراوی چاکی جیابۆوه، به لۆگۆ تازه‌که‌یانه‌وه هه‌ر خه‌ریکی ده‌رکردنی به‌یانن، کار وا بڕوا، له ساڵێکدا ژماره‌ی به‌یانه‌کانیان بۆ چه‌ندیین جار ژماره‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ تێپه‌ڕ ئه‌کات، ئه‌م چاکه له سه‌ر بچوکترین شت، بۆ نمونه چاویان به که‌سێک بکه‌وێت، یه‌کسه‌ر ڕاگه‌یاندنێک ده‌رده‌که‌ن، له سه‌ر ڕوداوێک له جیاتی به‌یانێکی سه‌رتاسه‌ری، هه‌موو شوێنێکی چاک به‌یان ده‌رئه‌کات، ئه‌مه نیشانه‌ی نا ڕێکخراوی و پاشاگه‌ردانی چاکه نه‌ک چوستی.
ئایا له جیاتی ئه‌م (زۆری و بۆری)یه هه‌ر به دوو هه‌فته جارێک یان چوار هه‌فته جارێک، ڕاپۆرتی چالاکییه‌کانیان بۆ خه‌ڵک بڵاوبکه‌نه‌وه باشتر نییه؟ ئه‌گه‌ر ده‌رکردنی زۆری ژماره‌ی به‌یانه‌کانی چاک پێوه‌ر بوایه، ئه‌بوایه ئێستا قوربانیانی کیمیایی و ئه‌نفال و خه‌ڵکی کوردستان، به زۆربه‌ی ئومێده‌کانیان شادبوونایه. وه‌ک چۆن شه‌رمه‌زارییه بۆ ڕێکخراوێک کۆنه به‌عسی ئه‌ندامی بێت، ئه‌بوایه چاکیش (ئه‌گه‌ر به نیازه کارێک له خزمه‌ت خه‌ڵکی کوردستاندا بکات) ئه‌ندامانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان (پارتی و یه‌کێتیی و ئیسلامییه‌کان)ی به خۆیه‌وه په‌یوه‌ست نه‌کردایه.
٣) خوا گه‌وره نییه، GOD is NOT GREAT
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی کتێبێکی (Christopher Hitchens) (کریستۆفه‌ر هیچنسن)ه که ٣٠٧ لاپه‌ڕه‌یه و توێژینه‌وه‌یه‌کی گرنگه و باسی ئه‌وه ده‌کات که چۆن دین، که دروستکراوی ده‌ستی ئینسانه، هه‌موو شتێکی ژه‌هراوی کردووه. له ساڵی 2007 دا ئه‌مه یه‌کێک بووه له پڕ فرۆشترین کتێبه‌کانی دنیا.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه لێره‌دا ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که بڵێم ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک له کوردستاندا به‌م ناونیشانه‌وه کتێبێکی بڵاوبکردایه‌ته‌وه، ئه‌وا کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامیی له کوردستان به (په‌ڕگیر و میانه‌ڕه‌و)یانه‌وه، به سوکایه‌تی کردن به (پیرۆزی خه‌ڵک!)یان له قه‌ڵه‌م ده‌دا، حاڵیان لێده‌هات و ده‌که‌وتنه بادانی شمشێری ژه‌نگاوی و بۆ جارێکی تر نامۆیی خۆیان به کۆمه‌ڵگای کوردستان دهسهلماندهوه.
٤) مه‌سعود بارزانی تۆتالیتا‌ر ئه‌م ئامۆزا دیموکراتخوازهی هه‌یه:
ئه‌ییوب بارزانی که ئامۆزای مه‌سعود بارزانییه، له لایه‌ن (که‌مال ڕه‌ئوف)ه‌وه گفتووگۆیه‌کی له گه‌ڵدا سازکراوه که له ژماره‌ی 402 و 403 ی هاوڵاتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ییوب، که ئه‌مه هه‌ندێکیانه (مسته‌فا بارزانی له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و زۆرداری بووه، وه به کۆنترۆڵکردنی پاره که‌لتووری ملکه‌چی و ملشۆڕکردنی داهێناوه، هه‌ڵبژاردنی ناو پارتی شانۆگه‌رییه، 31ی ئاب خیانه‌تێکی گه‌وره بووه، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان عه‌شایه‌ری و دیکتاتۆرین، ئه‌ندامانی (م.س) پارتی پیاوانی کۆشکن و کاریان ده‌ست له‌سه‌ر سنگ دانانه‌و به‌س، سه‌رکردایه‌تی ئێستای حیزبه‌کان قابیلی چاکسازی نیین، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستا دواکه‌وتوو زۆردار و داپڵۆسێنه‌ر و خاوه‌ن میلیشیان و ده‌زگای پاراستن و ئاسایشیان بۆ سه‌رکوت و مانه‌وه‌ی خۆیانه، خه‌ڵکی کوردستان پێشکه‌وتوو تره له سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان، ئاغا بووه به سه‌رۆک، گوند حوکمی شار ئه‌کات، ئێستا عه‌قڵییه‌تی سیاسی کوردایه‌تی پیر و ڕزیوه، ڕێکه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یه‌کێتیی بۆ کۆنترۆڵکردنی تووڕه‌یی خه‌ڵک و دزی زیاتر و سڕکردنی جه‌ماوه‌ر و گومڕاکردنیان بووه).
ئه‌م قسانه زۆر سه‌رنج ڕاکێشن، ئه‌مه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ییوب شتی تازه‌ی درکاندووه، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و زۆرده‌مێکه له لایه‌ن کۆمونیسته‌کان و خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ده‌وترێته‌وه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ییوب له ناو خێڵی بارزانه‌وه ئه‌و قسانه ئه‌کات.
ئه‌ییوب شتێکی تازه‌ی پێ نییه، سه‌رگه‌ردان له دواکه‌وتووێتی کوردایه‌تی و ته‌وه‌ره‌ی ناسیۆنالیزمدا ئه‌سوڕێته‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا که ئێکسپایه‌ر بووه و به که‌ڵکی ڕیسایکڵ نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌م ئینسان کوژه له لای ئه‌ییوب فریادڕه‌سه، ئومێدی به جه‌وهه‌ر نامیق سالم هه‌یه که گه‌وره‌تریین کار له‌ده‌ستی هات ته‌نها ئه‌وه بوو که ئیستیقاله‌ی له سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی کردووه، ئه‌ییوب ئیسلامی سیاسی پۆلێن ئه‌کات و خۆشخه‌یاڵه به میانهڕهوهکانیان (که به‌کرێگیراوی سعودیه و تورکیا و ئێرانن له یه‌ک کاتدا) که له ڕاستیدا یه‌کێکن له گه‌وره‌ترین ئه‌و خه‌ته‌رانه‌ی له سه‌ر ئاینده و ڕووناکی خه‌ڵکی کوردستانه و دوومه‌ڵێکی پیسن به جه‌سته‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
٥) نه‌وشیروان زیاتر سیفاتی حیمایه‌ی تیادایه وه‌ک له ڕابه‌ر:
ئه‌م جاره پیاوه شه‌رمنه که‌مدووه تۆراوه‌که، یاداشته‌کانی له سه‌ر مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی و به‌عس له ١٩٩١دا نووسیوه‌ته‌وه. پێشتر سه‌رانی ناسیۆنالیستی کورد به گشتی, وه یه‌کێتیی به تایبه‌تی ئه‌یانووت که (گفتووگۆش شێوه‌یه‌کی خه‌باتمانه)، به‌ڵام له‌م یاداشتانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که نه‌ک شێوه‌یه‌کی خه‌باتیان نه‌بووه، به‌ڵکو به ته‌واوه‌تی باوه‌ڕیان وابووه که ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس داواکارییه‌کانیان (که جیاوازه له داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیش) جێبه‌جێ ده‌کات.
بۆ هه‌ر که‌س و حیزبێکی سیاسی جیدی، له کاتی ڕاپه‌ڕین و ئه‌و ده‌ورانه هه‌ستیاره‌ی ژیانی سیاسی خه‌ڵکی کوردستاندا، زۆر پڕ کار ده‌بێت، به‌ڵام نه‌وشیروان هه‌ر به هاتنه‌وه‌ی سکرتێری حیزبه‌که‌ی، بیته‌ل و سه‌یاره‌کانی ته‌سلیم ئه‌کات و ئه‌ڵێت، ئیتر من ئه‌رکم ته‌واو بوو وه ئازاد بووم و ده‌چێت له دوکان و زه‌ڵێ گوێ له ڕادیۆ ئه‌گرێت. بۆ که‌سێک که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بێت و دووه‌م که‌سی ناو حیزبه‌که‌ی بێت، یان به‌رپرسی یه‌که‌مه و سه‌رۆکایه‌تی هه‌موو شتێک ئه‌کات، یان هیچ نییه و ته‌نها گوێ له ده‌نگوباس ئه‌گرێت! یان به‌رپرسی یه‌که‌مه و کۆمونیسته کرێکارییه‌کان قه‌تڵ و عام و خه‌ڵتانی خوێن ئه‌کات، یان له خوێن ڕشتن بۆ ماوه‌یه‌ک تێر ده‌خوات و داده‌نیشێت و ده‌خوێنێته‌وه! ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره له‌و ماوه پڕ ئاڵوگۆڕه‌ی ژیانی خه‌ڵکی کوردستاندا، ته‌نها له (زه‌ڵێ)وه دنیا ده‌بینێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به قسه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بووه وه‌ک به‌رهه‌م ساڵح، هه‌ستی به گرنگی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌ی ئه‌و ده‌ورانه نه‌کردووه، بۆیه چونی تاڵه‌بانی بۆ به‌غداد و ماچکردنی سه‌دام به ده‌ستپێشخه‌ری و موجازه‌فه‌یه‌کی ئازایانه‌ی شه‌خسی و سیاسی تاڵه‌بانی ئه‌زانێت. منه‌تیش به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌که‌ن که بۆ خه‌ڵک ژیانی خۆی ئه‌کاته خه‌ته‌ره‌وه.
نه‌وشیروان ئه‌ڵێت فه‌رهه‌نگی کڕوزانه‌وه و پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و نوزانه‌وه، به‌شێکه له که‌سایه‌تی کورد، له دوای ئه‌مه جا ئه‌ڵێت سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیش وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵی کوردی، بێبه‌ش نه‌بوونه له‌م فه‌رهه‌نگه. به‌ڵام له واقیعدا ڕێک به پێچه‌وانه‌وه‌یه، هه‌موو سه‌رانی ناسیۆنالیستی کورد بێ شههامهتن، له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ملهوڕ و دکتاتۆرن، به‌کاریان ئه‌هێنن و دزیان لێده‌که‌ن و یاری به چاره‌نووسیانه‌وه ده‌که‌ن، وه زه‌لیل و ملکه‌چ و داماون له به‌رانبه‌ر سه‌رانی دوژمنان و داگیرکه‌راندا.
ئه‌وه ئێوه‌ن گه‌مه‌تان پێده‌کرێت و که‌م ته‌وه‌قوع و زه‌لیلن، وه خه‌ڵکی کوردستانیشن ته‌وه‌قوع به‌رز و هه‌ر بۆیان بلوێت ئێوه‌ش به چه‌شنی به‌عس ده‌به‌ن. خه‌ڵکی کوردستانه به زیاتر له دوو ملیۆن ئیمزاوه ئه‌ڵێت به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و ده‌وڵه‌تیکی سه‌ربه‌خۆ، ئێوه‌شن بۆ بازرگانی خۆتان به‌کارتان هێنا و زێڕینترین هه‌لی ڕه‌خساو بۆ خه‌ڵکی کوردستانتان کرده قوربانی فیدرالیزمێکی کارتۆنی، که ته‌نها خۆتان بالۆره‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
23/3/2008
|