په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

شاردنەوەى زبڵ لەناو خاک، چاندنى تۆوى مەرگە.

 
و. لە فارسیەوە:

پەخشان عومەر    


لەوانەیە باوەڕ کردن بەو ڕاستییە کە خۆمان، بە دەست خۆمان، خەریکى لەناو بردنى ژینگەى خۆمانین، هەندێک بۆمان قورس و باوەڕ پ
ێنەکراو بێت، بەڵام دەبێ قەبوولڕ کەین کە بێئاگایى و کەمتەرخەمى لە جێبەجێ کردنى ئەو ئیش و کارانەى کە پێمان دەسپێردرێت تا ڕادەیەکى زۆر لە بەرزبوونەوەى ڕێژەى مردنى ناسروشتى کاریگەرە و ئەمە ڕاستییەکى تاڵە کە پێویستى بە لێکۆڵینەوە هەیە.


دووبارە بەرهەمهێنانى زبڵ، وەکو بنەمایەکى سەرەکى و زەروورى بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە و لە پێناوى ئەوەیشدا، دابینکردنى ژیانێکى دوور لە هەرجۆرە پیسبوون و مەترسییەک، تا ئێستا کەوتووەتە بەر کەمتەرخەمى بەرپرسان و هەر ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى، کە بە نیسبەت مەترسییەکانى کارەساتى چاڵکردن و سوتاندنى زبڵ، بێئاگا بین لە کاتێکدا، کە مەترسى چاڵکردن و سوتاندنى زبڵ بە شێوەى نادروست و دووبارە بەرهەم نەهێنانى زبڵەکان یا بەرهەمهێنانى دووبارەیان بە شێوەیەکى نادروست، تا ڕادەیەکى زۆر کاریگەرى دەخاتە سەر تەندروستى تاکەکانى کۆمەڵگا.


دووبارە بەرهەمهێنانى زبڵ، وەکو چالاکییەکى گرنگ لە بەرەنگاربوونەوەى پیسبوونە ژینگەییەکان و پێشگیرى لە سەرهەڵدانى جۆرەها نەخۆشى ئیلتیهابى، پلەیەکى بەرزى هەیە. لەبەر ئەوە گرنگى دان بە بوارى دووبارە بەرهەمهێنان و، بەو مەبەستەش جیاکردنەوەى زبڵە جۆراوجۆرەکان لە یەکتر، وەکو بنەماى سەرەتایى لە دابینکردنى مەرجەکانى تەندروستى تاکەکانى کۆمەڵگا، پێویست و زەروورییە. زۆربەى ماددەکان لە سروشتدا، شى دەبنەوە و لە خودى خۆیاندا دەگەڕێنەوە بۆ سروشت. ئەمە سەبارەت بە گیانلەبەر و ئەو ماددانەیە کە بۆگەن دەبن، دروستە.

 
نموونەى ئەم ماددانە: ئەو پەینەى کە لە باخ و کێڵگەکان بەکاردەبرێت، پاشماوە چێشتییەکان، زبڵى میوەکان، پێستى هێلکە و ئەو زبڵانەى کە بە شێوەیەکى سروشتى و بە هۆى مێروو و مێروولە و گیانلەبەرانى دیکە دەخورێن و شى دەبنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ناو سوڕى ژینگەیى.


بەداخەوە ڕێژەیەکى زۆرى زبڵەکان وەکو: ئاسنەکان، کائوچۆ(چڕ) و پلاستیک ناتوانرێت لە سروشتدا بخورێن و شى ببنەوە و بۆ ماوەى سەدان ساڵ، لەناو سروشتدا دەمێننەوە، تەنانەت ئەگەر لەت لەت و وردیش بکرێن، بە تێپەڕبوونى زەمەنیش دەبنە هۆى پیسبوونى ئەتمۆسفێر، خاک و ئاو.


ئەو زبڵانەى کە ناتوانرێت دووبارە بەرهەم بێنەوە لە چەند چاڵێکى تایبەت بە دەفن کردنى زبڵ، چالڕ دەکرێن. بەم شێوەیە کە سەرەتا، لەت لەت دەکرێن و پاشان نەرم دەبن و وەکو هەویریان لێ دێت، هەر بۆیەش بەم ئیشە جێگایەکى کەمتر داگیردەکەن. ئەگەر نەتوانین درێژە بە ڕەوتى دووبارە بەرهەمهێنان بدەین، دەبێ ڕۆژ لە دواى ڕۆژ، ژمارەى ئەم چاڵانە زۆرتر و زۆرتر بکەین.


بەپێى ئەم زانیارییانە، هاندانى حکومەت و تاکەکانى کۆمەڵگا بۆ گەشەدانى بوارى دووبارە بەرهەمهێنانى زبڵ، زۆر گرنگ و پێویستە. هەروەها یەکێکى تر لە ڕێگاکانى کەم کردنەوەى پیسبوونى ژینگە، کەمکردنەوەى بەستەبەندى کاڵاکانە، یانیش ئەگەر پێویست بە بەستەبەندى بێت، لە مەوادێک سوود وەرگیرێت، کە دەکرێ دووبارە بگەڕێنەوە بۆ ناو بازنەى بەکارهێنان.


ر
ێگایەکى دیکە کەمکردنەوەى نرخى ئەو کاڵایانەى کە لە ماددە دووبارە بەرهەم هاتوەکان دروست دەکرێن، وەکو نمونە ئەو کاڵایانەى، کە لە کاغەزى دووبارە بەرهەم هاتوو دروست دەکرێن.


لە هەنگاوە گرنگەکانى دووبارە بەرهەمهێنانى زبڵ، جیاکردنەوەى جۆرە جیاوازەکانى زبڵە لە یەکتر ئەوەش زۆر ئاسان دەبێت ئەگەر لە گاراج و بازار و وێستگەى بەنزین و خواردنگە و قوتابخانەکان و.. سەلەى تایبەت ( کە لە چەند بەشى جیاواز دروست کراوە، هەر بەشەى تەرخان دەکرێت بۆ جۆرێکى دیاریکراوى زبڵ) دابنرێت، دەبێتە هۆیەکى هاندانى هاووڵاتیان و بەرە بەرە دەبێتە ئیشێکى ئاسایى ڕۆژانەى تاکەکانى کۆمەڵگا.

ناوەندى ڕشتنى زبڵە مەترسیدارەکانى ناوماڵ:
زبڵە خۆماڵییە مەترسیدارەکان، چەند بەرهەمێکى ژەهراوین، کە لە ماڵەکاندا بەکاردێن. لەبەر ئەوەى ئەم ماددانە مەترسیدارن ، نابێت بکرێنە ناو سەلە ئاساییەکان، چونکە هەندێکیان بە تێکەڵبوون لەگەڵ ماددە یا زبڵەکانى دیکە دەبنە هۆى زیانى جەستەیى تاکەکان. ئەگەر بڕژێنە ناو جۆگە و ئاوەڕۆییەکان، دەبنە هۆى پیسبووونى ئاوەڕۆکان و مەترسیدار دەبن. بەپێى ئەم بنەمایە، بوونى ناوەندێک بۆ دوورخستنەوەى ئەم جۆرە زبڵانە پێویستە تا خەڵکان بتوانن پاشماوەکانى ماددە پاک کەرەوەکان، دەرمانە مێرووکوژەکان، ڕەنگەکان، باترى سەیارە و ترشى باترییەکان، ڕۆنى ماتۆڕەکان یا دەرمانە کۆن و بەسەر چووەکان بڕژێنن.