شارهوانی
ههڵهبجه لهکۆنفراسی
2010
له ئهمهریکا
داوای یاسایی
لهسهر 400
کۆمپانیا تۆمار دهکات ...
تاوانى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بەدیکۆمێنتى لە 3084 شارەوانى لە
جیهاندا تۆمارکراوە لەمینانەى چاوپێکەوتنێکى دا لەگەڵ کەناڵى نەورۆز تى
فى ئەوروپادا ئێوارەى پێنج شهممه ڕێکهوتی 13 - 11 - 2009 (خدرکریم)
سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە ڕایگەیاند لەساڵى داهاتووداکۆنفرانسی
شارەوانیەکانى جیهان بۆ ئاشتى لە ئەمریکا دەبەسرێت... شارەوانى
هەڵەبجەش بەشێوەیەکى ڕەسمى داوەت کراوەو بەشدار دەبێت تیایدا بۆیە ئێمە
ئەم کۆنفرانسەمان بەهەلێکى باش دەزانین بۆئەوەى هەموو ئەودیکۆمینتانەى
کەلەسەر هەڵەبجە کۆکراونەتەوە هەربەوێنەو فلم و تۆمارکردنى هەموو ئەو
دانیشتنانەى کەچەند کەسانێکى شایەت حاڵ لە دادگاى باڵاى تاوانەکان دژبە
کاربەدەستانى ڕژێمى پێشودایان دەخرێتەڕوو بۆ هەموو بەشداربوانى
کۆنفرانس وەڕایگەیاند بەپێى بەڵگەو دیکۆمێنت زیاتر لە 400 کۆمپانیا
چەکى کیمیاویان فرۆشتوەتە ڕژێمى ڕوخاوى بەعس بۆیە ئێمە دەمانەوەى
لەڕێگەى یاساوە داواى قەرەبوو بکەین لەو کۆمپانیانە بۆ هەڵەبجەو هەموو
ئەو شوێنانەى کەرەبە چەکى کیمیاوى کەوتوون وە داوادەکەین ڕۆژى 16_3 وەک
ڕۆژێکى جیهانى جینۆساید دەرحەق بەگەلى کورد بناسرێت لەسەر تاسەرى
جیهانداو گەورەیى ئەو کارەساتە بخرێتەپێش جاوى هەموو دنیا .
ههڵهبجه ئینفۆ
|