شاره‌وانیی ''به‌رده‌ڕه‌ش'' قادسیه تان باش....!
خالید هه‌رکی
کاتێک سه‌دام تێداچوو دلنیابووم که که‌لتووری سه‌دام و به‌عسه‌که‌شی به‌دوایدا له گۆڕده‌نرێ ، به‌لام نه‌مزانی دوای 17 ساڵ له نه‌مانی به‌عس و رزگاربوونمان له چنگ فاشیزمه‌کان هێشتا ئه‌م که‌لتووره نه‌گریسه‌ی ئه‌وان لای هه‌ندێک که‌سی نابه‌رپرس ماوه، ئه‌گه‌ر وانییه فه‌رموون ئه‌م دوو بۆرته بخوێننه‌وه ئه‌مه بۆرتی کۆنی سه‌رده‌می سه‌دام نییه ، بۆرتی گوندێکی خواروی عێراقیش نییه ،به‌لکو هه‌رێمی کوردستانه و ته‌مه‌نی دروستکردنیان له سالێک ره‌ت ناکات و ته‌مه‌نی گرتنی وێنه‌که‌ش ،له مانگی ئاداری 2008 گیراوه .ئه‌م دوو گونده بێ گوناهه ده‌که‌ونه سنووری شاره‌وانیی به‌رده‌ره‌ش.
پرسیار‌و وه‌لامی ئه‌م ناوه ناشیرنه لای به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانیی به‌رده‌ره شه ئه‌م شاره و ئه‌م گونده بۆ هه‌وێنیش عه‌ره‌بێکی تیا ناژی ، ئه‌ی ئه‌م ناوه ناپیرۆزه ده‌بێ چ ده‌ستێکی له پشت بێ؟ ده‌بێ نه‌توانرابێ ناوه راسته‌قینه‌که‌ی خۆی بۆ بگیردرێته‌وه؟
قادسیه ...ئه‌و وشه‌یه‌ی هه‌رکاته‌ی گوێبیستی ده‌بین هه‌زارو یه‌ک بیره‌وه‌ریی تال و مالوێرانیی کۆن ونوێمان وه‌بیر دێنێته‌وه ، قادسیه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گه‌لی ژیاوین شه‌ره مالوێرانیه هه‌شت سالیه‌که‌ی عێراق و ئێران بو که رۆژانه به‌سه‌دان به‌لکو به هه‌زاران رۆله‌ی له‌به‌رده‌م دایک وباوکان هه‌لده‌گرت روه‌و مه‌رگستانی ده‌بردن هه‌زاران مال بێ گه‌وره‌و مندال بێ باوک‌و ژن بێ مێرد مانه‌وه هه‌زاران جه‌رگی بری ، هه‌زاران به‌رنامه ی زانستی و ئابوریی وه‌لانا ، گوند‌و شاری وێران وژێر ئاوکرد . پێویست ناکات نه دیرۆکی ئه‌م قادسیه‌و نه ئه‌وقادسیه‌ی ئه‌مه‌ی به‌ناو کراوه بۆتانی باسکه‌م ، ئێوه‌ش وه‌کوئێمه‌مانان له‌گه‌ل روداوه تاله‌کانی ژیاون .
داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیی به‌رده‌ره‌ش ده‌که‌م دوای پۆزش وداوای لێ بوردن له خه‌لکی کوردستان چیتر هه‌ستی خه‌لک بریندار نه‌کات تا زوه چۆنیان تێک داوه ئاوه‌هاش چاکی که‌نه‌وه.
Serben.com khalidherki@chello.nl
|