په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٢\٢٠١٠

شاری ئاشتی و تەبایی دژ بە لەسێدارەدانی حەبیبوڵا ناڕەزایەتی دەربڕی.



ئیمڕۆ لە گۆڕەپانی کرندی سەدان کەس لە خەڵکی شارەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، دژ بە هەوڵی کۆماری سێدارەو رەگەزپەرەستی ئیسلامی ئیران بۆ لەسێدارەدانی حەبیبوڵڵا لەتیفی ناڕەزاەیتیان دەربڕی.


لەم ناڕەزایەتییە هەموو حزب و رێکخراوە مەدەنی و لایەنەکان بەشداریان کرد.


لەم بارەیەوە، مامۆستا ئیسماعیل موستەفا شەریف(عەمیدی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان)، وتی: ناکرێ چیتر بێدەنگ بین لەبەرامیەر کوشتنی کچ و کوڕی گەلەکەمان.


وەلی شەریف(سەرپەرشتیاری پەروەردە)، وتی: ئەم ناڕەزایەتییە لەسەر بانگەوازی کەمپینی(هه‌ر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن) رێکخراو لە نووسراوەکەدا هاتووە: ئێمە داوا لە حکومەتی ئیسلامی ئیران دەکەین، قوتابخانە بۆ منداڵی کوردستان دابمەزرێنێ، ئەوان خوێندکارەکانمان لەسێدارە دەدەن. ئێمە قەڵەم بەرزدەکەینەوە، ئەوان سێدارە).

 


کەمپینی(هه‌رئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)

٢٦\١٢\٢٠١٠