په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

شایلۆغان و بەزمى کوردەکانى هەندەران.


هیوا ئەحمەد محەمەد 


شەوانە بەردەوام لە شاشەى تەلەفزیۆنەکانى ناوخۆ دیمەنى ئەو هەڵپەرکێ و شایى و بەزم و ڕەزمەى کوردەکانى هەندەران دەبینین کە لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا سازیانکردوەو دەبێتە رەشبەڵەک و پاشەگەردانى کە نە هەڵپەڕکێ وایە نە خۆشى دەربڕین.. مرۆڤ نازانێت ناوى بنێ چى. هەر کۆمەڵەو دەستەیەک لەناو هۆڵێکدا دەستیان گرتوەو خۆشیان نازانن چى دەکەن!! با ئەو جلوپەرگە ناشایستە بوەستێت کە ئافرەتەکان پۆشیویانە مەگەر ئەوروپیەکان ئەوەیان لەبەردابێت. ئایا ئەوە پێشکەوتنە یان لاسایى کردنەوەیەکى کوێرانە.


ئەگەر تەماشاى رەوەندى گەلانى تر بکەى لە وڵاتانى رۆژئاوا چۆن پاڵپشتى وڵاتەکانیان دەکەن بەهەموو شێوەیەک.. سەیرى جولەکەو ئەرمەن و فەلەستینیەکان و زۆر جالیەى تر بکەن تووشى شۆک دەبین!! ئەوان چۆن کۆمەک و هاوکارى وڵاتەکانیان دەکەن و لەکاتى پرسە نەتەوەییەکان هاوسۆزى و چالاکى جۆراوجۆر دەنوێنن و پاڵپشتى و هاوسۆزى ئەو وڵاتانەى کە تێیدا دەژین بۆ لاى خۆیان و گەل و وڵاتەکەیان رادەکێشن و دۆزى گەلەکانیان بەدنیا ئاشنا دەکەن، ئەوانەى ئێمەش لەبرى ئەوەى گەلى کورد و پرسەکەى بناسێنن بەو وڵاتانە دەچنە هۆڵێکەوە شەل و کوت هەڵدەپەڕن.. ئەوە هیچ خزمەت بە کورد ناکات و تەنها بۆ خۆشى خۆیانە..!!


با لەکاتى پێداویستیدا بڕژێنە سەر شەقامەکانى ئەو وڵاتانەوەو پرسى نەتەوەکەیان و پیلانى دوژمنان بۆ ئەو وڵاتانە باس بکەن و چالاکى نەتەوەیى و کەلتورى بنوێنن.. نەک شێنانە هەتا دەتوانن قاچ بدەن لەزەوى و هەڵپەڕن!!
 

 

m.hewa@yahoo.com