(16000)په‌رستار و کارمه‌ندی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی فینله‌ند یه‌کلایه‌نه گرێبه‌ستی کاری خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ به‌زه‌بری یاسایه‌کی تازه‌ی کۆنه‌په‌رستانه کرێکاران ناچار به کاری بێگاریی بکات ! سۆران زه‌کی
به گوێره‌ی ده‌نگوباسی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی فینله‌ند و له‌وانه ڕۆژنامه‌ی (هێلسینگین سه‌نۆمات،کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی(ئولێYle)،سایتی سه‌ندیکای کرێکارانی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی فینله‌ند (تێهوTehy) :
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کاری 16000 په‌رستار و کارمه‌ندی ئه‌ندامی سه‌ندیکای (تێهو) له ڕۆژانی 19/ 11، 27/11/ و 13/12/2007 دا به کرده‌وه ده‌ر دێن، ئه‌گه‌ر تا دووشه‌ممه‌ی ئاینده نوێنه‌رانی ڕه‌کخراوه‌کانی کرێکاران و خاوه‌نکاران له سه‌ر کێشه‌که پێک نه‌یه‌ن.
- به‌م جۆره له سه‌رجه‌م 000 70 کرێکار و کارمه‌ندی به‌شی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به که‌رتی گشتی، پێنجیه‌کیان بێکار ده‌بن.
- ده‌وڵه‌ت، له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه یه‌ک له‌سه‌ر یه‌که‌کانی پارلمان، به نیازه 15/11/2007 یاسایه‌ک په‌سند بکات، که له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چیت. ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی کرێکارانی واز له کار هاوردوو ناچار ده‌کات بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر کاره‌کانییان، سزایه‌کی ئابووری قورسیشیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
- ئه‌گه‌ر پێویست بکات فدراسیۆنی سه‌ندیکاکانی کرێکاران و کارمه‌ندانی فینله‌ند (ئه‌ستێتێکۆ "Sttk" ) هه‌ڵده‌ستێ به پشتگیری لێبڕاوانه‌ی سه‌ندیکای (تێهو)، به‌ڵام جارێ ده‌س ڕاده‌گرێت، چونکه چه‌ند سه‌ندیکایه‌کی تری ئه‌ندامی ئه‌و فدراسیۆنه هه‌ر ئێستا بۆ خواستگه‌لی تر، یان مانیان گرتووه یاخود له‌گه‌ڵ لایه‌نی خاوه‌نکاران سه‌رقاڵی وتووێژ و مشتومڕی داخوازیه‌کانیانن.
- له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی شاره جۆراوجۆره‌کانی فینله‌ند، ئه‌مڕۆ ڕێکخراوی (تێهو) ی شاری تورک‌و خۆپیشاندانێکی گه‌وره له دژی یاسای کاری به تۆبزی، به‌ڕێوه ده‌بات.
- ئه‌مڕۆش وه‌ک دوێنێ کرێکارانی به‌شی ته‌ندرووستی ده‌ڤه‌ری هێلسینکی و پایته‌خت و خه‌ڵکانی به په‌رۆش، خۆپیشاندانێکی گه‌وره به دیفاع له خه‌باتی ڕیکخراوی (تێهو) له به‌رده‌م ته‌لاری پارلمانی فینله‌ند به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
- نه‌خۆشخانه گشتییه‌کانی سه‌ر به زانکۆی هێلسینکی له پارێزگای (ئووسیما)، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کاری کرێکاران و کارمه‌ندان، قورسترین گوشاریان ده‌که‌وێته سه‌ر و نزیکه‌ی 3000 که‌سیان یه‌کجێ و به یه‌کجاری ده‌س له کار ده‌کێشنه‌وه واز له کار دێنن.
- له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 100 کاتی نشته‌رگه‌ری پزیشکی له هه‌رێمی پایته‌خت هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هێندیک له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کان ناچار بوونه، که ژنانی دوگیان و که‌سانی زۆر نه‌خۆش به فڕۆکه بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌کانی سوید.
- (تێهو) له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که ده‌وڵه‌ت وه‌ک لایه‌نی سێیه‌می گفتوگۆکان به په‌سندکردنی وه‌ها یاسایه‌ک نه‌ک هه‌ر مافی مانگرتن و ڕێکخراوبوون له کرێکارانی به‌شی ته‌ندرووستی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌سه‌نێته‌وه، به‌ڵکو به‌م کاره‌ی ڕێک چووه‌ته به‌ره‌ی خاوه‌نکارانه‌وه. (تێهو) ئه‌م تاکتیکه خه‌باتکارانه‌یه‌ی خۆی به شێوازێکی یاسایی و ڕه‌وا ده‌زانێت و به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌شی وه‌ک سه‌ندیکا له ستۆ ده‌گرێت، و تاوانبارکردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیکاش له لایه‌ن ده‌ڵه‌ته‌وه به توندی مه‌حکووم ده‌کات.
- سه‌ندیکای کرێکارانی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی فینله‌ند (تێهو) بۆ درێژه‌دان و به سه‌ره‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و خه‌باته قایمکاریی ئابووری خۆی کردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوه‌ندێکی ئابووری پێکهێناوه به‌ناوی (ناوه‌ندی ئابووری بۆ ڕۆژانی خه‌باتی کرێکاریی)، که به‌ڵێن وایه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی موچه‌ی کاری له کیسچووی ئه‌ندامان، مانگانه 1680 یۆرۆ به هه‌ر ئه‌ندامێکی واز له‌کار هاوردوو بدات.
- تا ئه‌مڕۆ ده‌یان ڕێکخراوی کرێکاریی فینله‌ندی و ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ند، ده‌یان ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و سیاسی چه‌پ و مرۆڤدۆست له پشتگیرینامه‌گه‌لێکدا پشتیوانی خۆیان له خواسته‌کانی (تێهو) ڕاگه‌یاندووه.
درێژه‌ی بابه‌ته‌که:
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا خه‌بات و ململانێی سه‌ندیکای کرێکاران و کارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی فینله‌ند (تێهو) بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌ندامه‌کانی، گوڕوتینێکی وزه و وره‌به‌خشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێک که حکوومه‌تی ده‌سته‌ڕاستی فینله‌ندی تووشی سه‌ره‌گێژه و په‌له‌قاژه‌ی په‌سندکردنی یاسایه‌کی نامرۆڤانه کردووه، که خۆیان ڕاشکاوانه و بێپه‌رده وه‌کو یاسای تۆبزیکاریی ناوی ده‌به‌ن. به په‌سندکردنی ئه‌و یاسایه کرێکارێک که به پێی یاساش خاوه‌نکاری له هه‌ڵه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی گرێبه‌ستی کاره‌که‌ی ئاگادار کردبێته‌وه، ناچار ده‌کات به زۆری و به زه‌بری یاسا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی!.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری سه‌ندیکای (تێهو) بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر موچه‌یه‌کی گونجاو، ده‌وڵه‌تی ده‌سته‌ڕاستی فینله‌ند به هێنانه ئارای گه‌ڵاڵه‌ی یاسای تۆبزیکاریی (کاری ئیجباری) که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین جار پارلمان دانیشتنی تایبه‌تی له‌سه‌ر کردووه، قه‌یرانه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه و گیانی نه‌خۆشگه‌ل و که‌سانێکی زۆری تریشی خستۆته مه‌ترسییه‌وه، چونکه له ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکه‌ی 16000 کارمه‌ند و کارگێڕی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رکردایه‌تی سه‌ندیکای (تێهو) ڕایانگه‌یاندووه، که له له دوو قۆناغی جیادا گرێبه‌ستی کاره‌کانیان یه‌کلایه‌نه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و واز له کار دێنن.
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه پارلمانییه‌کانی ئه‌مساڵدا به‌ڵێنی ئه‌وه درابوو، که لانیکه‌می موچه‌ی کارمه‌ندانی ئه‌م به‌شه زیاد بکه‌ن، که 500 یۆرۆ له موچه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندانی ئه‌م به‌شه‌ی سوید که‌متره، که‌چی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ت ئه‌م مافه به کرێکارانی به‌شی ته‌ندرووستی ڕه‌وا نابینن و بگره له ڕێگه‌ی ده‌موده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پرسه‌که چه‌واشه بکه‌ن و بیروڕای گشتی به هه‌ڵه‌دا به‌رن، که گۆیا کرێکاران و کارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی پاره‌یان لا گرنگتره تا دابینکردنی گیان و له‌شساخی هاووڵاتییان.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی (ئولێ) چوار جار لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته کردووه و بۆچوونی هاووڵاتییانی فینله‌ندی پرسیوه له‌سه‌ر کێشه‌ی نێوان شاره‌وانییه‌کان و ده‌وڵه‌ت و سه‌ندیکای کرێکارایی (تێهو)، که هه‌ر چوارجاره‌که له سه‌دا 60 ی هاووڵاتییانی ته‌مه‌ن نێوان 15 تا 79 ساڵه، ڕاشکاوانه پشتگیری خواستی کرێکارانییان کردووه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێندیک له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کان ناچار بوونه که ژنانی دوگیان و که‌سانی زۆر نه‌خۆش به فڕۆکه بگه‌یه‌ننه سوید، و باسی ئه‌وه ده‌کرێت که له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری دراوسێشدا قسه‌ی ئه‌م جۆره هاوکارییانه کرابێت، که بۆ چاره‌سه‌ریی خێرا، خه‌ڵکی به فڕۆکه بگه‌یه‌ننه ئه‌و وڵاتانه.
سه‌ندیکای (تێهو) 124000 ئه‌ندامی هه‌یه و له له سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی سه‌ر به فدراسیۆنی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کانی ( ئه‌س تێتێ) ی فینله‌نده. (تێهو) بۆ به‌سه‌رئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م خه‌باته ناوه‌ندێکی ئابووری پێکهێناوه به‌ناوی (ناوه‌ندی ئابووریی بۆ ڕۆژانی خه‌باتی کرێکاریی) ، که به‌ڵێن وایه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی موچه‌ی کاری له کیسچوو، به هه‌ر ئه‌ندامێک که ئه‌م ماوه‌یه له ئاکامی خه‌باتی پیشه‌ییدا بێکار ده‌بێت، مانگانه 1680 یۆرۆ بدات. سه‌رۆکی (تێهو) ئه‌ندامانی سه‌ندیکا و بیروڕای گشتی له باشیی بواری ئابووری ڕێکخراوه‌که‌ی دڵنیا کردۆته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ ده‌یان ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری هه‌مه‌چه‌شن و ڕێکخراوه‌ی کرێکاریی به ناردنی نامه‌ی پشتگیری، پشتیوانی خۆیان له سه‌ندیکای (تێهو) و کرێکارانی خه‌باتکاریی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه ڕاگه‌یاندووه. جگه له‌مه (تێهو) خۆیشی تۆمارێکی ئینترنێتی له سایته‌که‌ی خۆی داناوه بۆ ئیمزا کردن، که تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته 22572 که‌س ئیمزایان کردووه. ئێوه‌ش ده‌تووانن له ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه سه‌ردانی سایتی (تێهو) بکه‌ن و تۆماره‌که که به زمانی فینله‌ندییه ئیمزا بکه‌ن. بۆ ئه‌م کاره هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه، که له بۆشایی یه‌که‌مدا ناوی خۆت بنووسیت و له بۆشاییه‌که‌ی تردا شوێنی ژیانت: http://www.tehy.fi/viestinta/tahdon_tukea_tehylaisia/
سه‌ندیکای (تێهو) له نامه‌یه‌کدا که بۆ ده‌وڵه‌تی فینله‌ندی نووسیوه ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆی به‌م گه‌ڵاڵه یاساییه که به‌ڵێن وایه ئه‌مڕۆ 15/11/2007 پارلمان په‌سندی بکات و ڕۆژی دواتر سه‌رۆک کۆمار ئیمزای بکات، ده‌ربڕییوه. (تێهو) له‌وه باوه‌ڕه‌دایه، که ده‌وڵه‌ت وه‌ک لایه‌نی سێیه‌می گفتوگۆکان به په‌سندکردنی وه‌ها یاسایه‌ک نه‌ک هه‌ر مافی مانگرتن و ڕێکخراوبوون له کرێکارانی به‌شی ته‌ندرووستی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌سه‌نێته‌وه، به‌ڵکو به‌م کاره‌ی ڕێک چووه‌ته به‌ره‌ی خاوه‌نکارانه‌وه. ناڕه‌واییه‌کی تر که به‌پێێ ئه‌م یاسای تۆبزیکارییه به‌ڵێن وایه به‌ڕێوه بچێت ئه‌وه‌یه، که ده‌وڵه‌ت به نیازه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی (تێهو) که گرێبه‌ستی کاریان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه وه‌ک تاک به پاره سزا بدات، ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامانی سه‌ندیکا له‌سه‌ر بڕیار و پێشنیاری سه‌رکردایه‌تی ڕێکخراوه‌که‌یان و وه‌ک تاکتیکێکی خه‌باتی یاسایی، گرێبه‌ستی کاری خۆیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م بڕیاره له ستۆی سه‌ندیکایه نه‌ک ئه‌ندامانی بێکار بوو.
ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوان کرێکاران و خاوه‌نکاران که شاره‌وانییه‌کانن، هه‌رچی زیاتر په‌رده له سه‌ر ده‌وری دووڕووانه‌ی ده‌وڵه‌ت که به ڕواڵه‌ت باوکه ڕیشچه‌رمووه‌که‌ی هه‌مووانه، هه‌ڵ ئه‌داته‌وه. نیشانی ئه‌دات که سه‌رچاوه‌ی کێشه‌که به واته‌ی حیزبی کۆمۆنیستی فینله‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و خه‌باتی چینایه‌تی، نه‌ک بۆ باری ناهه‌مواری ئابووری شار و شارۆچکه‌وانییه‌کان. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌سه‌ر حه‌وته‌ی خۆیه‌تی و به به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌ی کرێکاران نه‌ک ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانییه‌کان تووشی هیچ کاره‌ساتێک نابن، به‌ڵکو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی موچه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندان کیسه‌ی باجی ده‌وڵه‌ت پڕ و پڕتر ده‌کات. ئاخر مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه که له سایه‌ی زیادکرانی ته‌نیا چوار ملیارد یۆرۆیی مووچه‌ی گشتی ساڵانه‌ی ئه‌مساڵی موچه‌بگیرانی وڵات، دوو ملیاردی ده‌چێته کیسه‌ی ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانییه‌کانه‌وه و له‌و لایشه‌وه ساڵانه بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت به ملیارد زیادی دێنێت؟!
بۆ باشترکردنی باری ئابووری شاره‌وانییه‌کان ده‌کرێ یاسایه‌ک په‌سند بکرێت که داهاتی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نکارانیش بخاته ژێر ڕکێفی سیستمی باجی شاره‌وانییه‌کانه‌وه، تا ئه‌و کاته به ئاسانی مووچه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندانی به‌شی ته‌ندرووستی و کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کرێت، ئاستی گوزه‌رانی ئه‌و 000 600 که‌سه‌ش باشتر کرێت، که له وڵاتی ”خۆشگوزه‌ران“ دا له ژێر هێڵی هه‌ژاریی (یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا) دا ده‌ژین و ئاوڕێکیش له کرێکارانی ژن بدرێته‌وه که موچه‌یان % 80 ی موچه‌بگیرانی پیاوه. ______________________________ سه‌رچاوه‌کان: www.hs.fi, www.yle.fi, www.tehy.fi www.sttk.fi,www.skp.fi
15/11/2007
|