په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢۴\٨\٢٠١٠

شه‌جه‌ریان:

له سی و یه‌ک ساڵی ڕابردودا و له سایه‌ی کۆماری

ئیسلامی ئێراندا بۆ ڕۆژێکیش چیه دڵم خۆش نه‌بووه‌.

دیمانه‌ی (شه‌جه‌‌ریان) و (ئازاده‌ی ئه‌نساری) بۆ(CNN)

وهرگێڕانی له فارسییه‌وه‌: نهبهز ئهحمهد

 

شه جه ریان: هونه ر خۆی له خۆیدا جۆرێکه له به ره نگار بونه وه و ناڕه زایه تی و مانگرتنه، بۆیه کاتێک که هونه ر ده چێته مینبه ری به ره نگاری و ڕوبه ڕو بونه وه حکومه ته کان له ترساندا پێی ده ڵێن به زاندنی هێڵی سور، بۆیه من ڕێگه به که سانێک ناده م که به رهه مه کانی خۆم بکاته هۆکارێک ڕێگا خۆشکردن بۆ دژایه‌تیم، بۆیه من ده نگی ناڕه زایه تیم به رزکرده وه و به حکومه تی کۆماری ئیسلامی ئێرانم وت ئێوه مافی ئه‌وه تان نیه که ئه مه به رامبه ر من بکه ن.

 

ئه و گۆرانیانه هی ئه م سه رده مه نین و هی سه رده مێکی تر بووه. ئه گه ر پێویست بو گۆرانیه ک بۆ ئه م سه‌رده مه بڵێم، ده یڵێم، که وتومه:http://www.youtube.com/watch?v=CMDh3PEwHCA  

‌تفه نگه که ت فڕێده سه ر زه وی! تفه نگه که ت فڕێده سه ر زه وی!

من بێزارم له بینینی ئه م هه ڕه شه و خوێن ڕشتنه.

 

نابێت توندو تیژی و ڕه فتاری ناشیرن به رامبه ر به خه ڵک به کار بهێنرێت به و شێوه یه، ده بێت له گه ڵ خه ڵکدا دانوستاندن و ڕاوێژ بکرێت، قسه یان له گه ڵ بکه یت. کاتێک ئاوڕ له ڕابردوو ده ده مه وه ده بینم له 31 ساڵی ڕابردو له ژێر ده سه ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و له بارودۆخێکی ئاوادا ته نانه ت یه ک حه فته خۆشیم نه دیوه، یه ک ڕۆژ چیه له ژیانم خۆشێم نه دیوه، هه میشه ئه و سێبه ره ڕه ش و مۆته که ی مه رگه ئازاری داوم.

 

من بۆ هه رشوێنێکی دونیا بڕۆم، که ده بینم خه ڵکی دڵخۆش و به خته وه رن ئه وه نده خۆشحاڵ ده بم که له زه تی لێده بینم، به ڵام کاتێک که ده‌بینم له وڵاته که ی خۆم ژنێک له به ر نه بونی هاوکاری له سه ر جاده جگه ره ده فرۆشێت نازانم! من ناتوانم ئه و شتانه ته ماشاکه م.

 

*** *** *** *** *** ***

 

ماوه یه ک له مه وبه ر له سه روبه ری هه ڵبزاردنه کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئه حمه دی نه ژاد له گفتوگۆیه کی ته له ڤزیۆنی دا ڕوی ده‌می ئاراسته ی جه ماوه ری ناڕازی و بێزار له کۆماری ئیسلامی کردو وتی چوار پێنج که س له ملاو ئه ولا شت ئه ڵێن ئه وانه "شه خه ڵن" وه له ده ریای کۆماری ئیسلامی ئێراندا جێیان نابێته وه و خه ڵکه ناڕازی و هونه رمه ند و نوسه رو ئه دیب و چین و توێژه ڕۆشنبیره که ی به شه خه ڵ شوبهاند، هه ر له و سه رو به ری هه ڵبژاردنه دا گۆرانیه کانی "محه مه د ڕه زا شه جه ریانیان" بۆ ڕاکێشانی سۆزی خه ڵک و به‌ده‌ستهێنان و کۆکردنه وه ی ده نگ و هه ڵبژاردنه وه یان له ته له فزیۆن و ڕادیۆکانیانه وه به خش ده کرده وه به تایبه ت گۆرانی " ئێران ئه ی خاکی پڕ ئومێد".

 

ڕه فتاری ناشیرین و سوکایه تیه کانی ئه حمه دی نه ژاد به جه ماوه ری ناڕازی له ڕژێمی کۆماری ئیسلامی گه شته ئه و ئاسته ی که "شه‌جه‌ریان" ڕاسته و خۆ نامه یه کی ئاراسته ی سه رۆکی په خشی ته له فزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران "عزه ت لله ی زڕخامی" کردو پێی وت که گۆرانییه کانی ئه و بۆ شۆڕشێکی سپی و خاکی وتراوه و هیچ مه یلێکیان بۆ ئه و ڕژێمه کۆماری ئیسلامی ئێران تیا نیه و داوای لێکرد که به هیچ شێوه یه ک ڕازی نیه گۆرانیه کانی بۆ مه به ستی سیاسی و ناشیرینکردنیان به کار بهێنرێنو ڕازی نیه له ڕادیۆ و ته له فزیۆنه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به رهه مه کانی به هێج شێوه یه ک به کار بهێنرێن یاخود لێبدرێن. هه روه ها ‌هونه رمه ند "شه جه ریان" له گفتو گۆ ته له فزیۆنی و ڕۆژنامه وانیه کانی له گه ڵ بیانیه کاندا ڕاسته وخۆ  ڕوی ده می کرده  ئه حمه دی نه ژاد و حکومه ته که ی و پێی وتن "ئه گه ر خه ڵکی ئێران شه خه ڵبن" گۆرانیه کانی منیش شه خه ڵن و تا مردنیش هه ر بۆ ئه وانه ی ده ڵێم و شانازیشی پێوه ده که م

 

هه ر ئه م هه ڵوێسته ی گه وره هونه رمه ندی ناسراوی ئێران شه جه ریان گه وره ترین ناڕه زایه تی لێکه وته وه و سه دان ڕۆژنامه و گۆڤار و ده زگاو ڕێکخراوی ده ره وه و ناوه وه ی ئێران و ئۆپۆزسیۆن و خه ڵکانی هونه رمه ندو شاعیرو نوسه رو ئه دیب هه ڵوێستیان نواندو خودی ئه حمه دی نه ژاد و حکومه ته که یان به "شه خه ڵ" ناوبردو تا ئه مڕۆش شه پۆلی ناڕه زایه تی و کاریگه ری هه ڵوێسته که ی هونه رمه ند شه جه ریان به رده وامه و خه ڵکی ئێران له هه وڵی گۆڕینی ئه و ڕژێمه دان

___________________________________________

 

http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2009/06/090616_mz_shajarian_irib.shtml

 

http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AE%D8%B3_%D9%88_%D8%AE%D8%A7%D8%B4%D8%A7%DA%A9_(%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA_%D8%B1%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%AA_%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%DB%8C_%D8%AF%D9%87%D9%85)

 

ماڵپه‌ڕی نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د