شههیدجهلال حهمهسهین،
ناسراو به جه‌لال شاره‌زوری کێ بوو؟
کورده ئه‌حمه‌د سه‌عید
پێشمه‌رگه‌یه‌کی
وریا، خه‌باتگێر، دڵسۆز بۆ گه‌ل و نیشتیمان، کورد په‌روه‌ر و مرۆڤدۆست.
له‌ساڵی 1979 دا په‌یوه‌ندی کردوهبهڕێکخستنهکانی یه‌کێتی نیشتیمانی
کوردستانه‌وه. ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی کردوهبهڕیزهکانی پێشهمهرگایهتیهوه،
وه‌ک ڕابه‌ر سیاسی کاره‌کانی زۆر به‌چالاکی ئه‌نجامداوه، ئامر مه‌فره‌زه‌ی
که‌رتی ڕێکخستنی (1)ی سه‌ر بهتیبپی 37 ی شارباژێر بووه. له‌هه‌مانکاتدا
وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی بواری پارتیزانی به‌شداری له‌شه‌ڕه‌کاندا ده‌کردو
زۆر به‌ئازایه‌تی ناویده‌رکردبوو، ئه‌م پێشمهرگهقارهمانهههر له‌سه‌رده‌می
لاوێتیه‌وه بڕوای ته‌واوی به‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌که‌ی و
خه‌باتی چه‌کداری ئه‌و سهردهمهلهپێناوی به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاواتی
گه‌له‌که‌ی هه‌بوو، وه‌ک مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌لی کورد
بۆ خۆی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌که‌سێکی ئازا‌و به‌جه‌رگ و هه‌ڵسوڕاوی بواری
سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی بوو، ڕقیشی لهخوێنڕشتن بوو، هه‌ر بۆیهههمیشهبهئاواتی
ئه‌وه‌وه‌بوو که‌گه‌له‌که‌ی سه‌ربکه‌وێت و سیسته‌مێکی دیموکراتی و
ئاشتی وا دامه‌زرێت که‌هه‌موو خوێنڕشتنێک حهرامکرێت و تووند‌و تیژی
ببێت به‌کارێکی قێزه‌ون و ئازادی و ئاشتیش بهمۆراڵی به‌رزی گه‌لی کورد
و کوردستان. ههمیشهدهیوت: ده‌بێت خه‌بات له‌پێناوی هێنانه‌کایه‌ی
سیسته‌مێکدا بکرێت که‌هه‌موو پێشێلکاریه‌کی مافی مرۆڤ تیایدا وه‌لا
بنرێت و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان جێگیر و بنه‌مای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیبێت.
من وه‌ک هاوسه‌ری ئه‌و پێشمهرگهقارهمانهکهتهنها بۆ ماوه‌ی 9 مانگ
پێکهوهژیاین و مه‌رگی له‌ناکاو و چاوه‌ڕوانکراو بۆ پێشمه‌رگه‌ی گیان
له‌سه‌ر ده‌ست نه‌یهێشت ئاسوده‌بین و پێکهوهچاومان به‌کۆرپه‌ی یه‌که‌ممان
هه‌ڵبێت، کهئاواتی هه‌میشه‌یی جه‌لال ی شه‌هید بوو. ئه‌م نۆمانگه‌ی
ژیان و ئه‌و هاوسهرگیرێتیهکورتهم ههمیشهلهیادهو مهحاڵهلهبیریبکهم،
به‌تایبه‌تی له‌رۆژی ئه‌م شههیدهنهمردا، بۆیهههمیشهلهم ڕۆژه‌دا
له‌گه‌ڵ کاک پاڤێڵی ته‌مه‌ن بیستودووساڵهی کوڕی شه‌هیدی نه‌مردا ئه‌م
ڕۆژهخهمناکهدهبێت به‌نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی کهبرینیێکی
قوڵی کرده دڵ ودهرونمانهوه. ئه‌م ساڵ ویستم شتێک بنوسم له‌م ڕۆژه‌دا،
به‌ڵام گریان و نائارامی کاکهپاڤێل بۆ باوکی نه‌دیوی کارێکی پێکردم که‌به‌چه‌ند
هه‌فته‌ش پاش ئه‌و ڕۆژهنهمتوانی ده‌ست بۆ پێنوسکهم به‌رم. ئاخر کێ
دیوێتی کورێکی بیست‌ودوو ساڵان که‌باوکی خۆی نهدیوهبهجۆرێک ئه‌م
کۆسته‌ی بیربکهوێتهوهوهک ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی خۆی باوکیان کوشتبێت
و خوێنیان ڕشتبێت.
جه‌لالی شه‌هید، جه‌لالی ههمیشهزیندو له‌دڵی من و پاڤێل و هه‌موو
هاوڕێ بهوهفاکانت، گله‌ییمان لێنه‌که‌یت، و نه‌ڵێیت: کورده،کوڕکهمی
وه‌ک خۆم فێرنهکردوه! و قایم و به‌هێزنین له‌به‌رامبه‌ر به یادهوهریهتاڵهکاندا،
ئاخر کوڕی تۆ کوڕی شاخی جارن نیه، کوڕی تۆ کوڕی جه‌ربه‌زه‌یی و شهرهتفهنگ
نیه، کوڕی تۆ وه‌ک ئه‌سپه‌شێکه‌ی شۆڕشی جارن فێری که‌وتن و ههستانهوهنیه!
هیوادرم گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان توشی هه‌ڵنوتین و که‌وتن نه‌بن،
کوڕی تۆ ئه‌مرۆ به‌جۆرێکی تر پێشه‌مه‌رگایه‌تی دکات، ئه‌مڕۆ کوڕه‌که‌ی
تۆ له‌سایه‌ی سیسته‌مێکی دیموکرات و مه‌ده‌نیه‌تی سیوسرادا ژیان به‌سه‌ر
ده‌بات بۆیه‌ئه‌گه‌ر ناسکیش بێت و له‌و کاره‌ساته‌ی تۆی تیا شه‌هید
بوویت و دایکی هه‌موو ژیانی تۆی بۆ گێراوهتهوهخۆی بۆ ناگیرێت و هه‌مو
ژوره‌که‌ی خۆی پڕکردوهلهوێنهی قاره‌مانێتی و پێشمه‌رگایه‌تی تۆ و
کوردستان و ئه‌و ژیانهکولهمهرگییهی کهههڵمان بژارد له‌پێناو گه‌ل
و نیشتیاماندا.
شه‌هیدی نه‌مر، له‌بیرم ناچێت، یه‌که‌م سه‌فه‌رمان بۆ گه‌ڵاڵه‌و سه‌فه‌ره‌و
زه‌رون، دوای ئه‌وێ چوین بۆ شاناخسێ و ماڵێکی جوانمان دروستکرد، ماڵه‌که‌مان
بریتی‌بوو لهخێمهیهک، ئه‌و خێمهیهم گه‌ر بۆ بگهڕێتهوهنایگۆڕمهوهبهکوشک
و ته‌لاری ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حسابی هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مانی وه‌ک تۆ
پێکهوهیاناوهو به‌وپه‌ڕی خۆشیهوهدهژین. دڵم به‌خۆت و شاخ و
هاوڕێکانت و داروبه‌ردی شاناخسێ زۆر خۆش‌بوو، عاشقی تۆ بووم و تۆش عاشقی
چیاکانی کوردستان و پێشمه‌رگایه‌تی بۆیهمنیشت فێری ئه‌و عهشهقوڵهکرد
و گیانی نیشتیامنپهروهریت تیا سهوزکردم.
جه‌لالی ههمیشهلهبیر نه‌چووم، ئه‌و ڕۆژه‌م له‌بیر ناچێتهوهکهبهزۆر
و به‌فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی من و کۆمه‌ڵێک ژنی پێشمهرگهقارهمانهکانیان
نارد بۆ( بانه)و له‌یه‌کیان دابڕانین، وه‌ک له‌دڵم چه‌قیبێت به‌چاوی
پڕ له‌فرمێسک و هاواری جه‌لال گیان ئاگات له‌خۆت بێ وهبهجێم هێشتیت،
تۆ باوشێکی گه‌رمت پیاکردم و توند لهئامێزتگرتم و وه‌ک بڵێی حاسه‌ی شهشههمت
پێیڕاگهیاندبێتیت ئه‌مه‌دوا له‌ئامێزگرتنی کوردیه‌و تووند له‌ئامێزی
بگره. هه‌میشه خۆم و ژنه‌کانی هاوڕێم له‌خه‌می قوڵی ئێوهدابووین،
کاتێک گهڕانمیانهوه جارێکی تر بۆ گۆڕه‌پانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی
کوردستان که‌تۆی تیا بوویت، له‌خۆشیدا وامده‌زانی بۆ به‌هه‌شتم ده‌گێڕنه‌وه،نه‌مزانی
بۆ سه‌ر گۆری تۆی ئازیزم ده‌هێننه‌وه، نه‌مزانی ئیتر تۆی خۆشه‌ویست
نابینمه‌وه، نه‌مزانی له‌دوای باڵای تۆ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی فاشی
ده‌مگێڕنه‌وه، نه‌مزانی جارێکی دی به‌باڵای پێشمه‌رگایه‌تییدا خه‌نی
نابمه‌وه، نه‌مزانی ژنانی پیاو شههیدبوهکان قبوڵنیهلهپێشمهرگایهتییدا
بهێڵرێنه‌وه، نه‌مزانی.. نه‌مزانی.. نه‌مزانی.. .
تۆی ئازیز له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی هاوڕێت کهویستبووتان له‌گۆڕیان
نێن و بۆ دوا جار ماڵئاواییان لێبکه‌ن، فرۆکه‌کانی دوژمن هه‌ڵیان
کوتابوهسهرتان و تۆ و شه‌هید عه‌زیز که‌ناروێی ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر
گۆڕهاکانی شههیداکانی تر پێکرابوون و شه‌هید بوون. 24.4.1987 بۆ من و
کاکهپاڤێلی ئه‌و ده‌م له‌سکی دایکیدا بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌ساڵیادی ئه‌و
ڕۆژه‌دا که‌سه‌رێکی گه‌وره‌یه‌و مهحاڵهبیرمان بچێت.
جه‌لالی جوانه‌مه‌رگ و شه‌هیدی قاره‌مان، چۆن کاتێک کهباوشتپیاکردم و
ووتت ئاگات له‌خۆت و کۆرپه‌که‌ی ناوسکت بێت و ئهوهئامانهتی منه،
ئیتر من زانیم کارهساتێکم لێده‌قه‌ومێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی کهگهڕامهوهبۆ
سهرگۆڕهکهت، و دوای پێزانینی ئه‌و کارهساتهزۆرم هه‌وڵدا له‌ناو
پێشمه‌رگه‌کاندا بمێنمه‌وه‌و جێگه‌ت بگرمه‌وه، به‌ڵام به‌بیانوی ئه‌وه‌ی
کهڕهوشهکهزۆر ناله‌باره‌و ده‌بێت زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌و خێزانه‌کان
بڵاوه‌ی لێبکه‌ن و حوکمه‌تی عێراقی زۆر به‌تووندی هێرشی هێانه‌وه، نه‌یان
هێشت بۆماوه‌یه‌ک له‌نزیکی گۆڕهکهتهوهبژیم و بتوانم زوو زوو سه‌ردانت
بکه‌م. له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویستمان نهسریخانی هاوسه‌ری شه‌هید تایه‌ر
گهڕانینیانهوهبۆ سلێمانی.
جه‌لال گیان، ساده‌یی و ساکاریهکهت و بیرکردنهوهجوانهکانت
هانیاندام که‌ته‌نها به‌یه‌ک چه‌پک گوڵی سور شوتپێبکهم، مارهیهکهم
ته‌نها ئه‌و چهپکهگوڵاڵهسورهی به‌هاربوو، کهمهلاکهلهکاتی ماره‌کردندا
توڕه‌بوو ڕازینه‌ده‌بوو، ئێمه‌ش پێماندادهگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌خۆمان
ئازادین و بڕیاری خۆمانه‌و ده‌بێت مارهییهکهمان له‌جیاتی ئه‌و 19
مسقاڵ ئاڵتونه‌ی یاسای ئیسلام دایناوه ته‌نها یه‌ک چه‌پک گوڵی سوری
کوردستانبێت، هه‌زاران له‌و چهپکهگوڵاڵهسورانهپێشکهش بهمهزارهپیرۆزهکهت.
شه‌هیدی باڵا به‌رز، به‌رزتر له‌باڵای حوکمی به‌ناو(دیموکرات، ئازاد و
مۆدێرن)ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بارودۆخێکی وایان دروستکردوهلهسایهییدا
شیربایی و فره‌ژنی و گه‌وره‌و بچوک زیندوبۆته‌وه، ئه‌وێ ڕؤژێ و پێش 22
ساڵ و له‌ڕه‌وشی شۆڕش و پارتی زانی و پێشمه‌رگایه‌تیدا من و تۆ بووین
به‌نموونه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز و مۆدێرنێتی ڕاستهقینهکهمارهییهکهمان
چهپکهگوڵیک بوو.
مه‌رجبێت ههمیشهگوڵی سورم خۆشبویهت.
مه‌رجبێت هه‌میشه چه‌پكێ گوڵی سور بۆ ماره‌یی کوڕ و کچه‌کان قیاسی
ڕاسته‌قینه‌یی عاشقانهبێت لای من.
مه‌رجبێت هه‌تاماوم ڕێگه‌ی مرۆڤدۆستی و نیشتیمانپهروهریهکهت به‌رنه‌ده‌م.
مه‌رجبێت هه‌تا ماوم تۆ لهیادنهکهم.
مه‌رجبێت هه‌تاماوم دژی ئهوانهبم کهخیانهتیان له‌ئامانج و ئاواته‌کانی
ئێوه‌ی پێشمه‌گه کرد و وه‌ک منه‌تیش، شههیدانهیهک، یان ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک
له‌م ماڵی شه‌هید یان له‌و ماڵ شه‌هید ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: ئهوهنیهکارمان
بۆکردوون.
شه‌هیدی نه‌مر تۆ بنوو به‌سه‌ربه‌رزی.. زیندوه‌کانی مشه‌خۆر و مردوی
به‌شی زیندوخۆرهکان با به‌سه‌رشۆڕی بژین.
تۆ بنوو بهسربهرزی.. ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ئه‌نجامی پڕ له‌شانازی و
خه‌باتی ئێوهوهدهکهن با بژین به‌جه‌سته‌یه‌کی زیندوی ورگ زل و کهلهپوتیهوه.
ئێوهبنوون بهئاسودهییهوه.. دڵنیابن گه‌نجه‌کانتان، ڕۆڵه‌کانتان،
هاوڕێ بهئهمهکهکانتان به‌رده‌وامده‌بن له‌هێنانه‌دی کوردستانێکی پڕ
له‌شانازی و به‌خه‌ته‌وه‌ری و یه‌کسانی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کان
بێجیاوازی.
بنوون پێشمهرگهشههیدهقارهمانهکان، بنوون، دڵنیابن ئه‌وانه‌ی
ویژدانی خۆیان نهدۆراندوهبهتایبهتی زۆرێک لهپێشمهرگهدێرینهسهربهرزهکان
و زیندانیهسیاسیهکان ڕێبازی پڕ له‌قاره‌مانێتی ئێوهبهرنادهن و به‌شێوازێکی
تر ئه‌مڕۆ خه‌بات ده‌که‌ن هه‌م دژی دوژمنان و هه‌م دژی
گه‌نده‌ڵچیه‌کان.
کورده ئه‌حمه‌د سه‌عیدی هاوسه‌ر و
پاڤێلی کوڕت
14.05.2009
|