ئه‌حمه‌د خوسره‌وی نیوه‌ڕۆیه‌کی به‌هاری بیست ساڵ پێشێ. له کوردستان، به هه‌زاران گڵای که‌سکی دره‌ختێکی باڵابه‌رزی ئاشق به ژیان... به هه‌ناسه‌ی ناخ گه‌نیوی پۆلێ زوحاك زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان.... له‌و وه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا داری ئاشق بۆ مه‌رگی گڵا هاوار ده‌کا و ده‌ناڵێنێ...! به‌ڵام ئه‌فسوس نه که‌س هاواری ده‌بیسێ.. نه په‌ڕه‌ی دڵێ شه‌ونمی سۆز ته‌ڕی ده‌کا و بۆ چرکه‌یه‌ك ده‌یلاوێنێ... *********** ئه‌ی دره‌خته ئاشقه‌که‌ی بۆ مه‌رگی هه‌زاران گڵات ئێستاش ڕۆندك له چاوان قه‌تیس ما‌و .، تۆ و مه‌رگی گڵای که‌سکی تۆ بوون به ناسنامه بۆ باخێك .. که‌چی له به‌ختی ڕه‌شی تۆ باخه‌وانه‌که‌ت گه‌نده‌ڵه.. ته‌نیا بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆ دێ به زاریا باسی تۆ.... گه‌ر نا بۆچی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی تۆی زامدار کرد.. به هه‌زاران گڵای که‌سکی له ئامێزتا به هه‌ناسه‌ی گه‌نیوی خۆ به مه‌رگ قڕ کرد. بێ پرسی تۆ ده‌رکی قه‌فه‌سی لێ کرده‌وه و به‌ره‌ڵای کرد.... *********** پاش بیست به‌هار، جه‌سته‌ت دیسان له به‌ری کرد تارای ئازار. ده‌زانم که ئه‌مێستاکه له‌وان زیاتر له باخه‌وانت بێزاری.. چوون ئه‌مجاره به تیری باخه‌وانه کوڵکنه‌که‌ی خۆته زامداری....
www.zamdar.tk
|