شه‌هیده
دروستکراوه‌کان و شه‌هیده وونبوه‌کان.
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
له ڕۆژه گرنگ وماناداره‌کانی کۆمه‌ڵگادا وه‌ک ڕۆژی به‌ده‌ستهێنانی
ئازادی و ڕزگاری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می ژێرده‌سته‌یی وچه‌وساندنه‌وه‌ندا،
چه‌مکی شه‌هید و شۆڕشگێرو ڕزگاریخواز دێته‌پێشه‌وه. به چه‌شنێک له
ناو کۆیی ووتاری سیاسی و حیزب و به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووریه‌کاندا
به‌رزڕاگرتن و پیرۆزی مه‌رگی شه‌هید بایه‌خێکی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێ. مه‌رگی
شه‌هید له ڕووی ئه‌خلاقی و ده‌روونی و فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
مانایاکی جیا له مه‌رگی ئاسایی له خۆ گرتوه، تراژیدیای شه‌هید نه‌خشێکی
جیا له تراژیدیای مه‌رگی پێدراوه. ئه‌و وێنه‌یه‌ی که له‌هه‌ست و نه‌ستماندا
چه‌سپێنراوه ( پاڵه‌وان، نه‌مر ) مانایه‌کی ڕۆمانسیه‌ت و شاعیریی پێبه‌خشراوه،
ته‌نانه‌ت به چه‌شنێک که مۆرکی پیرۆزیی و پاکی دراوه به ڕۆحیان. گه‌ر
چی ڕێزگرتن و به‌رز نرخاندنی مردو له هه‌مو که‌لتووره‌کاندا پیاده ده‌کرێت،
به‌ڵام ئایا زیندوڕاگرتنی ئه‌وانه‌ی له ڕێی خاک و نیشتمانیان گیان له
ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌خشینی مانای قوول پێیان و خستنیانه ناو خانه‌ی نه‌مری
به چ ته‌رازوویه‌ک ده‌کێشرێن؟ به مانایه‌کی تر ئایا جیاوازی له
نێوان هه‌لومه‌رجی شه‌هیدبوونی شه‌هیدێک و شه‌هیدێکی دیکه‌دا نابێت ڕه‌چاو
بکرێت؟ بۆ نموونه دوو که‌س له پێناوی باوه‌ڕه‌که‌یاندا له سێداره
ده‌درێن، یه‌کێکیان پێش له سێداره‌دان سروود بۆ باوه‌ڕه‌که‌ی ده‌ڵێت،
ئه‌ویتر به پارانه‌وه‌و په‌شیمانی ده‌ربڕین له سێداره ده‌درێت، ئه‌م
دوو که‌سه هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک شه‌هیدن؟ ئه‌وه‌ی گولله به‌ر سنگی
ده‌که‌وێت، یان ئه‌وه‌ی به‌ر پشتی ده‌که‌وێت وه‌ک یه‌ک شه‌هیدن، وه‌ک
یه‌ک پیرۆزن، وه‌ک یه‌ک پاڵه‌وانن؟ ئایا ئه‌و فه‌زا ڕۆمانسیه‌ت و
شاعیره‌ی که بۆ هه‌ندێ له مه‌رگی شه‌هیدان دروستکرا‌وه، ڕه‌وایه ؟
ئایا نابێ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که په‌یمانی نه‌مری و سوێندی به‌رده‌وامیان
هه‌ڵگرتبوو، گیانیان هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌ستیانبوو، له‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر
بیانزانیبایه یه‌ک دڵۆپ خوین له په‌نجه‌یان دێت نه‌یانده‌کرد،
جیاکرێنه‌وه ،یاخود هه‌ندێکیان دروستکروان، ئایا هه‌موو شه‌هیده‌کان
وه‌کو یه‌ک شه‌هیدن؟ بۆ نمونه گه‌ر سه‌یری که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی
هۆله‌ندا بکه‌ین که له کاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌هه‌مداله دژی نازیه
داگیرکه‌ره‌کان به‌رگری وکۆشسشی کردبوو شاعیروڕۆژنامنوسی" یان که‌مپه‌رت"
ه.
یان که‌مپه‌رت که له دایک بوی ساڵی ( 1902 ). له ساڵی 1942 ئه‌م
ڕۆژنامه‌نوسه له لایه‌ن نازیه‌کانه‌وه ده‌گیرێ و ڕاگوێزی که‌مپی (
نێوگامه) ی ئه‌لمانیا ده‌کرێ. له پاش ماوه‌یه‌کی کورت له‌و که‌مپه‌دا
له 1943 ئه‌مرێ و گیانی به‌خاک ده‌سپێررێ. داوبه‌دوای نه‌مانی، نه‌ک
هه‌ر کرا به شه‌هیدی گه‌وره‌ی هۆله‌ندا بگره پیرۆزییه‌کی له ڕاده
به‌ده‌ری درایه‌و ڕێزی گه‌وره‌ی لێ‌نرا. نه‌ک هه‌ر بوه سیمبۆڵی هێزی به‌رگری
وپاڵه‌وان ، بگره چوه ناو نیهادو ویژدانی جه‌ماوه‌ری هۆڵه‌ندییه‌وه
به جۆرێک که نزیکی شه‌ست ساڵ دوای تێپه‌ڕبوونی جه‌نگی جیهانی دوهه‌م
زۆربه‌ی جارله 4 ی مانگی پێنج‌دا له کاتی یادی شه‌هیدانی جه‌نگ ، ناوی
به ڕێز و گه‌وره‌ییه‌وه، دێته پێشه‌وه و ئه‌و شیعره‌به‌ناوبانگه‌که‌ی
له سه‌ر" 18 کوژراواکه " نوسیبوی، ده‌خوێنرێته‌وه. ئه‌و شیعره‌ی له
سالێ 1941 ده‌نوسێ ، له ئه‌نجامی بیستنی خه‌به‌ریک له گۆفارێکی
نهێنیدا له سه‌ر ڕه‌می کردنی 18 خه‌باتگێڕی هۆله‌ندی ، که له
پێشدابه نهێنی بڵاوده‌کرێته‌وه، کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر خه‌ڵکان
کردبو که به چه‌شنێک ووزه‌و هێزی به‌رگری، ئازایه‌تی، دڵنیای له
ساته‌وه‌ختی ڕۆژه تاریکه‌کانی هۆله‌ندا له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکیدا به
تین ده‌کرد ئه‌وشیعره‌ی له کاتی جه‌نگدا له سه‌ره‌تادا 15.000
چاپکراوله دوایشدا 50.000 دانه‌ی تری لێ چاپ‌کرا. شیعری هه‌ژده‌کوژراوه‌که‌ش
، ئه‌مه‌یه :
خانه‌یه‌کی به‌ندیخانه ته‌نها دوومه‌تر درێژ
به هه‌زار حال دوو مه‌تریش پان
له هه‌موو بارێکدائه‌و پارچه زه‌ویه‌ی
که هێشتا نازانم کوێیه هه‌ر له‌وه بچوکتره
به‌ڵام دڵنیام که به بێ ناو( به نه‌ناسراوی) تێدا ده‌حه‌وێمه‌وه
هاورێکانیشم به هه‌مان شێوه
ئێمه هه‌ژده بووین به ژماره
هیچمان ئێواره به چاوی خۆی نابینین،( هیچمان ناگه‌ینه ئێواره)
جیا له‌م شیعره‌ی که له سه‌رانسه‌ری هۆله‌ندادا ده‌نگ ده‌داته‌وه ،
شیعری
" دڵم یاخیه " به هه‌مان شێوه هێزی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناخ ده‌روونی
و خه‌ڵکی:
شیعره‌که‌ش :
یاخیه دڵم و به‌ندکراوه‌وکۆیله‌یه
شیشه‌کانی به‌ندیخانه‌ی هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌شێنێت.....
به‌لام لێره پرسیار دێته پێشه‌وه که" یان که‌مپه‌رت"له لایه‌ن
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سیاسی و ڕۆشنبیرانه‌وه ناسراوه، به‌ڵام ئایا چ که‌سایه‌تیته‌ک
له پشت ئه‌م شاعیره خۆی حه‌شارداوه ؟
ئه‌و شه‌هاده‌ته‌ی که پێدراوه له نه‌مری ، پاڵه‌وان، سه‌ربه‌رز،
مافی خۆیه‌تی و، پێی ڕه‌وایه؟ له‌سه‌رئه‌م بیرورایانه بۆ* چوونی
جیاواز هه‌یه: هه‌ندێک له وانه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر شێوه‌ی
مردنه‌که‌ی کردوه ده‌ڵێن:
له به‌ر ئه‌وه‌ی شیعری" 18کوژراوه‌که " له‌داوی مردنی له که‌مپی
نیوگامه ،شیعره‌که بلاوده‌کرێته‌وه ، خه‌ڵکی وای لێکده‌ده‌نه‌وه که
ئه‌م شاعیره یه‌کێک بوه له هه‌ژده کوژراوه‌که ،چونکه له
بڵاوکراوه‌کاندا وا ده‌خرایه به‌رچاو که له لایه‌ن نازیه‌کانه‌وه
ڕه‌می کراوه، به‌ڵام له ڕاستیه‌که‌یدا هاو زیندانه‌کان وا ده‌یگڕێنه‌وه
که له ئه‌نجامی برسێتی و ووشکبونه‌وه له که‌مپدا گیانی له ده‌ست
داوه و، جیا له‌وه‌ش پاله‌وان نه‌بوه بگره جاسوسی که‌مپ بوه هه‌ندێ
جار زانیاری داوه به نازیه‌داگیرکه‌ره‌کان.
مۆتیفی گرتنه‌که‌شی ئه‌وه بوه‌که له کاتی جه‌نگدا هه‌وڵی داوه چه‌ند
جوله‌که‌یه‌ک ده‌رباز بکات به‌ره‌و سنوری به‌لچیکاو بیان په‌ڕێنێته‌وه
ئه‌مه‌شی که کردوه مۆتیفه‌که‌ی پرنسیپی مرۆڤایه‌تی یان سیاسی نه‌بوه
بگره بازرگانی بوه . به‌م جۆره (که‌مپه‌رت) له لووتکه‌ی پیرۆزی و
پاله‌وانێتی و نیشتمان په‌روه‌رییه‌وه هێنرایه خواره‌وه‌و کرا به
ناپاک و سیخوڕی نازییه‌کان، وه‌ک له پێشه‌وه باسمانکرد پاشئه‌وه‌ی 60
ساڵ به هه‌ڵه ڕۆڵه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگێنرابوو.
گه‌ر سه‌یری واقیعی ئه‌مرۆی کوردستان بکه‌ین له ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و
سیاسی ڕۆشنبیریدا جیاوازیه‌کی زه‌ق له نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لگادا
ده‌کرێ ، ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌م جیاوازکاریه‌ش له ناو شه‌هیده‌کانمادا
ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه ، به‌ڕاده‌یه‌ک زۆر له شه‌هیدانمان نه‌ک هه‌ر
ناویان نابرێت بگره هه‌رگۆڕیشیان نیه.
هه‌ندێکیش نه‌ک هه‌ر خه‌باتگێر و شوڕشگێر نه‌بون بگره په‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان له پێش هه‌موو شتێکیتره‌وه بووه، که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی
که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدارن، پیرۆزییه‌کی ئه‌وتۆیان دراوه‌تێ، بۆته جێی سه‌رسووڕمان
و باوه‌ڕ له‌قبوونی جه‌ماوه‌ر له هه‌مبه‌ر خه‌بات و تێکۆشان، لێره‌دا
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه له مه‌زنایه‌تی شه‌هید نه‌هێنینه خواره‌وه‌و
هه‌لومه‌رجی شه‌هیدبوون و هه‌ڵوێست و پاڵه‌وانێتی و مێژووی خه‌بات و
تاقیکردنه‌وه، خاوێنی کرده‌وه‌کردار بکه‌ینه پێوانه‌و، هه‌رچه‌ندێک
دادوه‌ری له‌م چه‌مکه‌دا ورد و مرۆڤپه‌روه‌رانه‌بێت هێشتا هه‌ر ده‌یه‌وێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێم سه‌ری نه‌وازش داده‌نه‌وێنم بۆ ئه‌و شه‌هیده ڕه‌وانشادانه‌ی
چوونه پێناوی هێنانه‌دی ژیانی ئازادی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به
ناسراو و نه‌ناسراویانه‌وه، به‌وه‌ی هه‌میشه له‌بیره‌و ئه‌وه‌شی له‌بیرچوونه‌ته‌وه.
10- 5
-2005
22-2-2005 NRC Handelsblad*
|