په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠٢٢

''شەهید''ێکی تر.
- سامان کەریم لە سەرەتای رێگایەک کە پێشتر گیرواتەبەر -

 

ئیرەج فەرزاد


نووسینەکەی سامان کەریمم خوێندەوە، "پراکتیکی ناکرێکاری و ناکۆمۆنیستی - دوای سی ساڵ لە دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری".


"جەناب"یان هەر لەسەرەتاوە خۆی لەپێگەیەکی زۆر ناسراودا داناوە، تا شانازیی پێبدرێت، بۆ ئەمەش لەگەڵ باسێکی عوسمانی حاجی مارفدا کەلە سیمینارێکدا کردویەتی، کەوتۆتە ناو مشتومڕەوە. بەڵام تایبەتمەندیی“پێگەیەک” کە پێدەچێت لەسەرخۆ و ناکاو لە لایەن سامان کەریمەوە ئاشکرا بووبێت، ئەمەیە:


کۆمۆنیزمی کرێکاری و بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری کە لەلایەن مەنسوور حکمەتەوە نوسراوە: هەر لەسەرەتاوە“کرێکاری” نەبوو و تەنانەت ئەو کاتەش کە بڕیار بوو ببێتە کرێکاری، “نەگوازرایەوە”بۆ ناو چینی کرێکار.


بەڵگەش: “سی ساڵ مێژووی“تیۆری”و“پراکتیک” وئێستاش “هەردووک”حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستانە.


من ناچمە سەر نە ئەو“فاکتانەی”کە ئەو هێناویەتی و نە ناوەڕۆکی باسەکەی عوسمان حاجی مارف و لەم ڕووەوە من لەو“دیالۆگە”دا لە پاڵ هیچ لایەنێکدا نیم.


بەڵام بە بڕوای من ئەو شیوازە لەجەدەل کردنی سامان کەریم و ئەوجۆرە لە"ڕاگەیاندنی پەشیمان بوونەوە" لەبنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری"یە کەدەبێ پەردەی لەسەر هەڵبماڵرێ. دەڵێم "پەردەلەسەر هەڵماڵین"، چونکە دەبی ئەو بزانێت کەبۆ کەسانی وەک من ئەم شێوازو ڕەفتارە، بارانو ڕەهێڵەیەک نیە لەئاسمانی بێ هەوردا. بەڵکە لە درێژەی ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی دێرینی نێوان کۆمۆنیزم و حیزبی پرۆلیتاری و مارکسیزم لە بەرانبەر هەموو ڕەوتە سکتاریستی و بلانکیستی و“پیلانگێڕانە”کاندایە. جیاوازی نێوان ئەو “کۆمۆنیست”ە گۆشەگیریانەی کە سامان کەریم نوێنەرایەتی دەکات و کەسانی وەک “باکونین” ئەوەیە کە باکونین لە هەڵسوکەوتی پیلانگێڕیی خۆیدا دژی ئینتەرناسیوناڵی یەکەم، کاریگەری خۆی لە نێوان بەشە دواکەوتووەکانی پرۆلیتاریای وڵاتانی ئەوروپادا بەکارهێناوە، لە کاتێکدا سامان کەریم، بەبێ ئەوەی ڕاشکاوانە ڕای بگەیەنێت کەپشت بەو میرات و“کولتوورە” ناتەندروستە دەبەستێت کە کەسانی وەک شەفیق-ئازەرین- مقەدم (لەکاتی بەڕێکخستنی“شۆڕشی وازهێنان” نەک هەر لە ئەندامەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران لە ١٩٩٩، بەلکو وازهێنان لە تەواوی بنەماکانی کۆمۆنیسم کرێکاری کەمەنسور حکمەت بە“مارکسیزمی شۆڕشگێر”لە ساڵەکانی دوایی ١٩٧٠ داینابوو) “شانازی دامەزراندنیان” هەیە. لێرەشدا دیسان جیاوازییەکی دیکە دێتە ئاراوە: مامۆستاکانی سامان کەریم، بەمانای دروستی وشەکە، “مەنشەفیک”ی سەردەمی خۆیان بوون و لەگەڵ بینینی مانگی “کۆمەڵگەی مەدەنی” بزوتنەوەی دوو خوردادی، (کە لە دەورەی سەرکۆماری ئیسلامی“خاتەمی” لە ساڵی ١٩٩٨دا) هاتنی“جێژنی”ی دەسەڵاتی “سەرمایەدارەکان” لەبری“ حوکمڕانی سەرمایە” سوپای “دەست لەکارکێشانەوە” لە بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریان هاندا. بێگومان لەماوەی ئەو “گواستنەوە چینایەتییەدا”، ئەوانیش وەک ئێستای سامان کەریم، باسیان لە پەیوەندی نێوان حیزب و چینی کرێکار دەکرد ودەیانگوت کێشەکەیان ئەوە بووە کە مەنسوور حکمەت دەیویست به حیزب دەست بەسەر“دەسەڵاتی سیاسی”دا بگرێت و ئەوانیش گوایە لەڕوانگەی "کرێکار پەرستی" ڕیاکارانەوە، داکۆکی لەئاسایی کردنەوەی سەرمایەداری ئێرانەوە ناکەن کەلەلایەن بزوتنەوەی دوییخوردادیە پرۆخاتەمیەکانەوە و شەوانە بە خەیاڵی خۆشەویستی ئەفلاتوونیەوە بۆ“دەسەڵاتی چین-تەبەقە”، سەردەنێنە سەرسەرین. ئەمانەش هەروەک سامان کەریم "وتە" یان لەمارکس گواستەوە وڕیزیانکرد تا ئەو ئاڵایەی کەهەڵیان کردوە هەرچی زیاترە بیشارنەوە. بەلام ئەو "حکومەتە بەپەلەیە" و دەست لەکارکێشانەوە لەکۆمۆنیزمی کرێکاریی و"تەکفیر"کردنی، هێندە درێژەی نەکێشا. هەرچۆنێک بێت ئەمانە وەک سامان کەریم هێشتا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی "ڕۆشتنەکەیان" بەخەیالاتی فەلسەفی"قۆل"ەوە نیشان بدەن. بەڵام ئەو خۆشخەیالیەی بەخۆیان هەیانە، ڕێگە نادات ئەم پڕۆفیسۆر"انە جەستەی کارتۆنی و عەبا ئەکادیمیە پلاستیکیەکەیان لەئاوێنەی بەردەمیاندا ببینن. چونکە، ئەم ڕووخسارە گاڵتەجاڕانەیەیان نەک هەر پێکەنینهێنەرە بگرە مریشکی کوڵاویش، دێنێتە پێکەنین.


بە بڕوای من سامان کەریم بە قەولی فارسی وەک ئەو "کەڵەشێرە وایە کە لە ناوەخت دەخوێنێ" وناتوانێ "بزوتنەوەی" جێگای مەبەستی خۆیی وهاوتا لەگەڵ ئەمڕۆ وەک بەدیلێک بۆ سوپای یاخیبوانی نیسانی سالی ١٩٩٩ دەستنیاشن بکات. ڕەنگە دروستر ئەوەیە بڵیم کەئەو وەک ئەو سەربازە ژاپۆنیە وایە کەلە دارستاندا سەرگەردان ماوە و دەرکی بەوە نەکردووە کە“سەرکردەکانی”دنیای وەهم خەیاڵات، “جەنگ”ی کارتۆنی دۆن کیشۆت ئاسایان، ساڵانێکە “کۆتایی” پێهێناوە، کەچی ئەو هێشتا "بێخەبەرە". بەمجۆرە بەڕیز سامان کەریم پێ لەهەواترین و ئەڵبەتە "ڕاشکاوانە"ترین بوکەڵەی ئەو "ڕۆژە لەبیرنەکراوانەیە"، بەبێ ئەوەی شەهامەتی دەربڕینی هەبێ.


تۆنی پڕ لە گاڵتەجاڕی وتانەو سوکایەتی کردنێک کەسامان کەریم لەدژی بناغەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و کەسایەتی مەنسوور حکمەت، سەرەتای ئەو ڕێگایە کە پێشینەکانی بە ئەدەبیاتی قێزەون و تۆنێکی دژە ئینسانی و بە تیرۆرکردنی کەسایەتی مەنسوور حکمەت، کۆتاییان پێهێنا.


بە بڕوای من دڵسۆزانە و تەندروست تر ئەوە بوو کە“سی ساڵ”ی مێژووی “هەردوو حیزب"ی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان، بۆمەبەستی "ڕاگەیاندنی بەرائەت" ئاوێزان نەکرایە بە بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە. چونکە کاتێک کەلەو مێژەوە"سی ساڵەیەدا" ٢٧ ساڵی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمانێک کە"خودی ئەو" لەگەڵ ئەم "حیزبانەدا" بوە. بەمەش وێنای کەسێکی"فریوخواردوو"، لەخۆی دەدات کەهیج ئیختیارێکی نیە. واش بۆی دەڕوانم کە هیچ کەسێکی عاقڵ لایەنگر نەبێ بۆ کەسێکی “قوربانی”و “مەزڵوم"، ئەویش دوای ٢٧ ساڵ لەژیانی کارکردنیدا.


سامان کەریم و هەرکەسێکی تر کە بیەوێت بە شەیتان کردنی بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و خۆخەڵەتاندن لەژێرپەردەی ڕستەی بریقوباقدا، ڕۆڵی“شەهید”بگێڕێت، باشترە بزانێت کە لەو مودەعیتر و ڕەنگە لەویش “کارگەر کارگەری" تر و"قسەزانتر" چوونەتە مەیدانی ئەم ماتەمینی و قۆڕپێوان و واوەیلایەوەو هەر لەوێش کەوتنە سەرزەوی ومانەوە.

لەم “جیهادە گەورەیە” و لەم“تەسکینی دڵەدا" هیوای پاداشت وسەبری ئەیوب بۆ سامان کەریم دەخوازم.

 


٢١\٧\٢٠٢٢

osman_maruf@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک