شەهیدى پلە
دوو.

رزگار کۆچەر
زۆرجار گوێمان لێبووە کە هیچ جیاوازییهک لە نێوان شەهیدانى کوردستان
ناکرێت بەڵام بەندە ئەم قسانە بە دوو قرشى پاکستانى ناکڕم ، ئەگەر
وانیە بۆچى خانەوادەى شەهیدانى یەکیتى و پارتى کۆمەڵێک ئیمتیازیان لە
شەهیدانى حیزبەکانى تر زێدە ترە هەر لەبەخشینى خانووى شەهیدان و زەوى
تا موچەکەشیان جۆریک لە جیاوازى تێدا دەبینرێت بێجگە لە خوێندن و
کۆمەڵێک ئیمتیازى تر ؟!
ئەگەر بهراوردێکى بچوک لە نێوان هەندێ شەهیدى حیزبە گەورەکانى ئیمرۆى
گۆرپانى کوردستان و حیزبەکانى تر بکەین ئەوا بۆ هەموو لایەک روون
دەبێتەوە کە هەندێ لەوانەى رۆژگارێک لە لاپەرەکانى مَیژووى خەباتى
نەتەوایەتى و چینایەتى کوردستان لە سەنگەرى پێشمەرگایەتى خوێنى ئاڵیان
بەخشى ئێستا وەک شەهیدێکى پلە دوو سەیر دەکرێن لە کاتێک ئەستهمە لەم
ئان وساتەدا خەڵکانێک وەک ئەوان هەبن بە هەمان رۆحیەت وهەمان دڵسۆزیی
خەبات بکەن ؟!
وەک کورە شەهیدێک هەقى خۆمە بپرسم لە کوردستان چى بۆ خانەوادەى
شەهیدانى حیزبى شوعى و هەندێ حیزبى تر کراوە بەتایبەتى هەندێ لەو
شەهیدانیەى چۆنیەتى شەهید بوون و داستانەکانیان تا ئێستاش قسەى لەسەر
دەکرێت ؟
کامە شۆستە و قوتابخانە و هۆل بەناوى ئەوانە کامە چوار رێیان و باخچە
بەناوى ئەوانە ؟ لەوانیە ئەم چەند پرسیارەم هەندێک تورە بکات بەڵام
تورە بوونى ئەوان لاى من دیسان دوو قرشە پاکستانیەکە ناهێنێ چونکە تورە
بوونى ئێمە بەرامبەر ئەم ناعەدالەتیە رۆژ لە دواى رۆژ زێدە تر دەبێت .
ئەو حیزبانەى ئێستا لە کوردستان بەچاوى حیزبى بچوک سەیر دەکرێن سهردهمانێک
هەندێ کەڵەپیاویان لە بێوێنەترین و نەمرترین داستانى خۆ بەخشى گیانى
خۆیان سپارد کەچى ئێستا هیچ کام لەوان بە بارتهقای رۆژێک لە رەنج
وخەباتیان ئاوڕ لە خانەوادەکانیان نەدراوەتەوە ، ئەگەر قسەش لەسەر موچە
دەکەن ئەوا دڵنیا بن ئەو موچەى خانەوادەکانى ئەوان وەریدەگرن وەک موچەى
ئەوانەیە کە بە نەخۆشی گیانیان لە دەسەت داوە و لاى ئێوەش کروانەتە
شەهید ، من بەشێکى گەورەى ئۆباڵى ئهم تاوان و ئاوڕ نەدانەوە لە
شەهیدانى حزبى شوعى دەخەمە پال خودى حیزبى شوعى چونکە پێدەچێت هاورێیان
لە خەمى خۆیان و کورسیەکانیان لە پەرلەمان ئاگایان لە خانەوادەکانى
شەهیدانى خۆیان نەبێت لەمەش سیاسەتى بێدەنگ بونیان قبول کردووە .
r_kochare@hotmail.com
|