١٩\٧\٢٠١٠
شه‌هید سه‌رحه‌د
هۆزانێک .. شۆڕشگێڕێک .. وه‌ڵات په‌روه‌رێک.

رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
دروستکه‌رێک که به‌رده‌وام به‌دوای نوێکارییدا ده‌گه‌ڕا، هه‌ندێک جار
له ڕێی به‌رنامه و هه‌ندێک جاریش وه‌ک هۆزانێک وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی
شۆڕشگێڕ هۆزان سهرحهدمان ناسی .

Hozan
Serhat - Hewlęr
بۆ بیستنی سروودی
(هه‌ولێر)ی هۆزان سه‌رحه‌د له‌سه‌ر وێنه‌که‌ی کرته بکه.
هۆزان سه‌رحه‌د له بیست و چواری ته‌مووزی ساڵی 1970 له شارۆچکه‌ی {
ئێلیشکرد } ی سه‌ر به شاری { ئارارات } هاتۆته دونیاوه ، باوکی ناوی
{ محه‌مه‌د ئیحسانه } که له شارۆچکه‌ی ناوبراو فه‌رمانبه‌ری میری
بووه ، دوای کۆچی باوکی له‌گه‌ڵ دایکی که ناوی { گوڵشان } نه‌و هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ برا و خوشکه‌کانیدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه زیدی خۆیان که { پاتنۆسه
} ، ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ش سه‌ر به ئاراراته . هۆزان سه‌رحه‌د خاوه‌ن دوو
خوشک و دوو برایه ، سه‌رحه‌د کوڕه بچوکی ماڵه و ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
هۆزان سه‌حه‌د { سوله‌یمان ئالپدۆغانه } ، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی
له شارۆچکه‌ی { پاتنۆس } ته‌واو کردووه .
له قۆناغی خوێندنیدا خوێندکارێکی ژیر بووه و په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی
باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ خوێندکاره‌کانی تردا ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا که
ئه‌وکات برا گه‌وره‌که‌ی له قۆناغی ناوه‌ندی ده‌خوێنێت خاوه‌ن سازێک
بووه ، هۆزان سه‌رحه‌د له‌و ته‌مه‌نه‌دا سازی براکه‌ی ده‌گرێته ده‌ست
و ئه‌ژه‌نێ ، به‌ڵام به‌رده‌وام روبه‌ڕووی توڕه‌یی برا گه‌وره‌که‌ی ده‌بێته‌وه
، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌گاته سازه‌که سازه‌که‌یان
به دیواری ژووره‌که‌یاندا هه‌ڵده‌واسن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور بێت له
داگرتنی سازه‌که ، زۆرجار له‌کاتی ژه‌نینی سازه‌که‌دا ته‌له‌کانی
پچڕاندووه و هه‌ربۆیه زوو .. زوو برا گه‌وره‌که‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌بێت
له‌گه‌ڵیدا ، ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساز لێبدات ، ده‌ستی کرده‌وه
به ساز لێدان و به‌نیازیش نییه ده‌ست به‌رداری بێت ، برا گه‌وره‌که‌ی
که ناوی { عارف ئالپدۆغانه } ئه‌و سه‌رده‌مه به‌م شێوه‌یه ده‌هێنێته
زمان :
{ یه‌ک سازمان هه‌بوو ، بۆ کڕینی ئه‌و سازه من و دایکم ماوه‌ی ساڵێک
پاره‌مان کۆکرده‌وه ، سه‌حه‌د زۆر مه‌راقی ئه‌و سازه‌ی هه‌بوو ، ده‌ترسام
که شتێک له سازه‌که بکات ، شه‌ڕێکی زۆرمان کرد له‌گه‌ڵ یه‌کدا ، سه‌رحه‌د
کۆڵی ههرنهدا ، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێک بینیم که له من باشتر ده‌توانێت
میلۆدی گۆرانێکان بژه‌نێت ، کاتێک بینیم حه‌زی له سازه و سهرکهوتوشه
ئیتر ده‌ستم کرد به هاوکاریکردنی } .
یه‌که‌م کاسێتی خۆی ده‌رخست.
له نێوان ساڵه‌کانی 1985 و 1986 له کوردستان و تورکیا پێشبڕکێی
زارۆکی به‌هره‌مه‌ند ده‌ست پێده‌کات ، ڕۆژانه هه‌رجاره‌ی منداڵێک ههڵدهبژیردرا
، هۆزان سه‌رحه‌د له قۆناغێکدا گه‌وره ده‌بێت که ڕووح و هزری نه‌ته‌وه‌یی
تێدا گه‌شه‌ی نه‌کردبوو ، بۆ ده‌رکردنی کاسێت ڕوو له شاری ئه‌سته‌نبوڵ
ده‌کات ، ئه‌مه یه‌که‌م دابڕانی ده‌بێت له بنه‌ماڵه‌که‌ی ، برا گه‌وره‌که‌ی
داڕشتنی کاسێته‌که‌ی بۆ ده‌کات که ناوی نابوو { گولۆ } له هه‌مان ئه‌و
قۆناغه‌دا هونه‌رمه‌ند { کوچوک ئێمره } سه‌رهه‌ڵده‌دات ، ماوه‌یه‌ک له
ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ { کوچوک ئێمره } ده‌مێنێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
باری ئابوری خراپ بووه ناچار ده‌بێت که بگه‌ڕێته‌وه بۆ { پاتنۆس } .
له ساڵی 1987 کاتێک له شارۆچکه‌ی { پاتنۆس } قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو
ده‌کات هێزی ده‌وڵه‌ت دژ به چه‌پڕه‌وه‌کان ئۆپه‌راسیۆنێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن
، چه‌ند براده‌رێکی ده‌ست گیر ده‌کرێت ، { عارفی } برا گه‌وره‌ی له‌و
کاتانه‌دا له شاره‌وانی شاری { بورسه } کارده‌کات و له هه‌مانکاتیشدا
له کۆلێژی زانستی ئیداری خوێندکار ده‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رحه‌د توشی
کێشه نه‌بێت عارفی برای به زووترین کات ده‌یهێنێته لای خۆی ، ماڵه‌وه‌یان
نه‌یانده‌ویست هزری نه‌ته‌وه‌یی هۆزان سه‌رحه‌د گه‌شه بکات ، له ساڵی
1988 هۆزان سه‌رحه‌د له ناو 1800 خوێندکاردا له زانکۆی { ئێگا } له
شاری { ئیزمیر } کۆنسهرڤهی ده‌وڵه‌ت به‌شی موزیکی تورکی به دووه‌مین
به‌ده‌ست ده‌خات ، له وێدا له جیاتی ساز به‌شی { تار } ی موزیکی ئازه‌ری
ده‌خوێنێت ، له وێدا فێری ژه‌نینی شمشاڵ و پیانۆ و گیتار ده‌بێت ، ئه‌م
قۆناغه‌ی ژیانی هۆزان سه‌رحه‌د قۆناغی سه‌رکێشی سیاسهتێتی ، هه‌ربۆیه
له باره‌ی کورد بوون و هونه‌ری کوردیه‌وه ده‌ست ده‌کات به لێکۆڵینه‌وه
.
حه‌سانه‌ی شکاند.
له‌کاتی فێر بوونی موزیکی تورکی و بیانی‌دا هۆزان سه‌رحه‌د له زانکۆ ده‌یهێنێته
زمان که هونه‌ر و موزیکی کوردیش خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌نده
و پێویسته له‌باره‌یه‌وه لێکۆڵین بکرێت ، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر موزیکی
هه‌رێمه‌کانی وه‌ک سه‌رحه‌د .. بۆتان ده‌کۆڵیته‌وه ، هۆزان سه‌رحه‌د
چه‌ند گۆرانیه‌کی له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوا نوێده‌کاته‌وه و به‌م شێوه‌یه
توانی که گه‌شه‌یه‌کی باش به موزیکی کوردی بدات و به خه‌ڵکی بدات به
ناساندن .
له مانگی شوباتی ساڵی 1991 هۆزان سه‌رحه‌د برا گه‌وره‌که‌ی خسته ناو
گێژاوی هزریه‌وه ، کاتێک که ده‌ویسترا سه‌رحه‌د له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و ئایدلۆژی سیاسی به‌دوور بگیرێت ، له‌و باره‌یه‌وه گه‌نگه‌شه‌یه‌کی
زۆری له‌گه‌ڵ خوشک و براکانیدا ده‌کرد ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مه‌سه‌له‌ی
ژن هێنانی خسته رۆژه‌ڤی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ، چونکه ده‌یویست حه‌سانه
بشکێنێت ، ئه‌و سه‌رده‌مه کولتوری فیودالی بوو که برا بچووک ناتوانێت
باز بدات به‌سه‌ر برا گه‌وره‌دا و ژن بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و گوێی به‌و
کولتوره نه‌داو ئه‌و حه‌سانی کولتوری وورد و خاش کرد ، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ
کچێکی خوێنکاردا به‌ناوی { یڵدز } هێنا و له‌ناو خۆیاندا شاییه‌کی
بچوکیان سازدا .
ده‌زووه‌کانی پساند.
هۆزان سه‌رحه‌د و یڵدزی خێزانی له مانگی ته‌مووزی ساڵی 1991 ده‌چنه
ناو هێزه‌کانی پ‌ک‌ک وه ، یڵدزی خێزانی هۆزان سه‌رحه‌د له شارۆچکه‌ی {
جه‌زیره } له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌گیرێت ، ده‌خرێته
زیندانی شاری { ئاماسیا } ، له ئه‌نجامدا دوازده ساڵ و شه‌ش مانگ
حوکومدرا .
هۆزان سه‌رحه سه‌ره‌تا ده‌چێته هه‌رێمی هه‌فتانین و له‌وێشه‌وه ده‌چێته
گۆڕه‌پانی سه‌رۆکایه‌تی و له ئه‌کادیمیای مه‌عسوم کۆرکماز په‌روه‌رده
ده‌بینێت ، به‌هۆی ده‌ست ڕه‌نگینی و سه‌رکه‌وتنی له‌باره‌ی موزیکه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی هونه‌ری سیاسی کورد پێشبکه‌وێت ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپای
ده‌که‌ن ، به‌م شێوه‌یه ماوه‌ی چوار ساڵ خه‌باتی سیاسی و هونه‌ری له
ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دات ، هۆزان سه‌رحه‌د نه‌ک ته‌نها باکاری موزیکه‌وه
خۆی سه‌رقاڵ کردبێت به‌ڵکو کاری شانۆشی ده‌کرد ، سه‌رحه‌د ده‌ڵێت {
پێویسته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌ڵات } .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت { ئێمه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزی هونه‌ریمان هه‌یه ،
ئه‌رکی سه‌ر شانمانه که‌له وه‌ڵات ئه‌و سه‌رچاوانه بژێنینه‌وه ،
ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌یه ، تاکو ئه‌مڕۆ گۆرانی بێژه کۆنه‌کان توانیان
موزیکی کوردی بگههێنه ئه‌م ئاسته ، ئه‌گه‌ر ئێمه کارێک نه‌که‌ین ئه‌و
به‌رهه‌م و دهوڵهمهندیانهمان به‌ره‌و ناوچوون ده‌چن ، زاته‌ن هونه‌ره‌که‌مان
ده‌کرێن به تورکی ، ئێمه نمونه‌ی وه‌ک [ عیزه‌ت ئالتونمهشه و نوری
سێسی گوزال ] مان هه‌یه که هونه‌ری کوردی وه‌ک هونه‌ری تورک ناوزه‌ند
ده‌که‌ن ، پێویسته به‌رهه‌مه فۆلکلۆریهکانمان زیندو بکه‌ینه‌وه
تاکو له‌ناو نه‌چن } .
هۆزان سه‌رحه‌د له ساڵی 1996 گه‌ڕایه‌وه کوردستان ، دوای مانه‌وه‌ی
چه‌ند مانگێک له زاپ ده‌مێنێته‌وه ، دوایی ده‌چێته باڵه‌خانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی
کولتوری مێزۆپۆتامیا له شاری هه‌ولێر ، له باشوری کوردستان به‌شداری
هه‌موو چالاکییه هونه‌ریه‌کانی ده‌کات ، له بادینان و سلێمانی
چالاکییه‌کی زۆری هونه‌ری ئه‌نجامدا ، له سلێمانی به‌شی ئۆکۆسترای
هونه‌ره‌جوانه‌کان بانگی ده‌که‌نه لای خۆیان و به‌رهه‌مێکی له‌گه‌ڵ
ساز ده‌که‌ن .
له شازده‌ی مایسی ساڵی 1997 هێزی پێشمه‌رگه‌ی پ‌د‌ک چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی
مه‌ڵبه‌ندی کولتوری مێزۆپۆتامیا و مانگی سوور ده‌گرن ، له ئه‌نجامی شه‌ڕ
و پێکداداندا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک شه‌هید ده‌بن ، به‌ڵام پێش ئه‌م
کوشتاره‌ی پێشمه‌رگانه‌ی پ‌د‌ک به چوار ڕۆژ هۆزان سه‌رحه‌د له هه‌ولێره‌وه
ده‌چێت بۆ سلێمانی ، سه‌رحه‌د توانی سرووده ناوداره‌که‌ی به‌ناوی {
هه‌ولێر } به مێلۆدی بکات .
له ساڵی 1991 وه هیچ کامیره‌یه‌ک نه‌چوبووه هه‌رێمی بۆتان ، دوای
ماوه‌یه‌ک به‌رپرسیارانی پ‌ک‌ک بڕیار ده‌ده‌ن که حسین قایتان و ده‌رهێنه‌ر
خه‌لیل ئویسال بۆ وێنه گرتن له‌گه‌ڵ گروپێک گه‌ریلادا بچن بۆ هه‌رێمی
بۆتان ، کاتێک هۆزان سه‌رحه‌د گوێی له‌م بڕیاره ده‌بێت ئه‌ویش پێشنیار
ده‌کات و داوا ده‌کات که بڕوات بۆ هه‌رێمی بۆتان ، به‌ڵام ئه‌م
پێشنیاره‌ی قه‌بوڵ ناکرێت .
دوای ماوه‌یه‌ک جارێکی تر داوا ده‌کات که کلیپێک له هه‌رێمی بۆتان ده‌ربکات
، دوای سوربوونی له‌سه‌ر ئه‌م داخوازییه‌ی ڕێگای ده‌ده‌ن که داخوازییه‌که‌ی
بێته‌جێ ، مه‌خابن له ده‌ی ته‌موزی ساڵی 1999 له هه‌ککاری ده‌که‌ونه
بۆسه‌ی جه‌ندرمه‌ی تورکه‌وه و شه‌هید ده‌بێت .
hamawandi101@live.com
|