٢٥\٥\٢٠٢٣
شه‌رعییه‌تی
داهێنان و شه‌رعییه‌تی هاوڵاتیبوون.

نەژاد عەزیز سورمێ
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا زۆرمان خۆش‌ویست و به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و و چه‌ند
سومبولێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڵه‌ستینی گۆرانیمان بۆ چڕین ، به‌ڵام
كاتێ ئه‌ویش نه‌یتوانی له‌بازنه‌ی شۆڤێنیایه‌تی ئه‌زه‌لییان ده‌ربازی
بێت و به هه‌ر هۆیه‌ك بوو له تاكه شیعرێكی كه بۆ (كوردستان)ی
نووسیبوو په‌شیمان بووه‌وه ، ڕووبه‌نده‌كان زیاتر داماڵران و حه‌قیقه‌تی
چه‌هره و سیمایان وه‌ك زۆرجاری دی پتر ده‌ركه‌وت... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
- مه‌حموود ده‌روێش - ی شاعیری فه‌ڵه‌ستینی له‌و قسه‌یه‌یدا كه ده‌ڵێ:
ده‌بێ شه‌رعییه‌تی شیعر و داهێنان به‌گشتی و شه‌رعییه‌تی خه‌بات و
هاووڵاتیبوونی سوودبه‌خش لێك هه‌ڵاوێردرێن ، ڕاست ده‌كا..
له‌و ڕێیه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك پێویسته ، تاریكترین شوێن ده‌كه‌وێته
ژێر ڕووناهی چرا .. مرۆڤ ئافرێندراوه ، مرۆڤییه‌تی خۆی هه‌ست
پێ بكا و په‌یماننامه ئه‌به‌دییه‌كانی (خود) له‌گه‌ڵ خۆیدا به
پیرۆزی بێڵێته‌وه..
ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ دادپه‌روه‌ری ، - ئه‌گه‌ر بوونه‌وه‌رێك به‌و
ناوونیشانه هه‌بێ -؛ له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و ئه‌و ڕێگایانه‌دایه
ڕووه و هاوسه‌نگیدان به ژیان ، كه دوور له له‌خۆنووسان و باركه‌وتووییه‌وه
هه‌ڵده‌به‌سترێن..
به‌دوای نووردا گه‌ڕان كه‌م نییه.. ده‌خوازێ شتێك نه‌كه‌ین
هاڕمۆنیای خه‌یاڵناسكیی و ئاسمانگه‌ڕیی.. به‌ختووكه‌دانێك بشێوێنین
و شه‌رعییه‌تی باڵای پیرۆزگریی داهێنان به ته‌واوی گڕوگاڵ و چه‌خماخه
و ته‌نینه‌وه و ڕۆشنایی و دڵگه‌رمیی و ڕوونبینیی و هه‌روایه‌تییه‌وه
، به شه‌رعییه‌تێك بسه‌پێنرێ كه ته‌نیا له (ئایه‌تیی) و (نایه‌تی)ـدا
گیراوه و به هێزی لێگۆڕان و كۆڕگه‌رم كردن و ده‌مار ده‌رهێنان و
تێكشكاندنی هاوكێشه‌كانه‌وه ، له ڕۆژگارێكی زیوار زیوار و
ماسكداردا سه‌ری كێل كردبێته‌وه.
لێره‌یشرا دادخواز ، ئه‌گه‌ر به‌لای به‌ری سیاسه‌تیشدا بشكێنێته‌وه
، مه‌ترسییه‌ك پێكناهێنێ ، ئه‌وه‌نده‌ی خودی - به‌حساب - داهێنه‌ر
و - ڕه‌ها - به‌زانین بێ یان نه‌زانیی ، له زۆرخوازیی و گومڕاییدا
لێ بخا..
ئه‌مه له خۆیدا چه‌پڵه‌كوتانه له تیمه ته‌ییار و ئاماده و پۆشته‌كانی
دڵنشینیی ، له پێناوی پاكانه‌ی به‌خۆنه‌وه‌ستان و چاونزیی و به
سه‌رخۆدا زاڵ نه‌بوون..
دوو شتی لێك جیاوازن ، شه‌رعییه‌تدان به خود ، له ڕێی شه‌رعییه‌تی
هاووڵاتیبوون و وه‌رگرتن یا گۆڕینه‌وه‌ی كارتی ئینتیمای
هه‌ڵكه‌وتن ، له تونێڵه مارپێچه‌كانه‌وه كه نه‌ك جه‌وهه‌ری ڕۆحیان
تێدا ونه ، ڕووكه‌شی په‌یوه‌ندییه لاوه‌كییه‌كانیش له‌وێدا له‌بن
پێیان كه‌وتووه ، دیاره هونه‌ر و فه‌نتازیا و هه‌رچییه‌كی پێیانه‌وه
به‌نده كه مانایه‌كیان نامێنێ ، خود و ناسكبێژی و شایانبوونیش له
ئه‌تمۆسفیرێكی له‌و چه‌شنه‌دا جێی باسان نییه.
ئه‌م دوو شه‌رعییه‌ته ، دوو شتی لێك جیاوازن ، با له ڕێگاشدا پێكه‌وه
بن.. شه‌رعییه‌تی داهێنان ، له به گۆڕترین دره‌وشانه‌وه‌یدا و شه‌رعییه‌تی
هاووڵاتیبوون كاتێ شه‌رعییه‌تی داهێنانی پێ ده‌سه‌پێررێ . له خه‌فه‌ترین
ساتیدا به‌ره‌و كوژانه‌وه‌یه و دووشتی جیاوازن.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|