شه‌كر و چاكه‌ی یه‌كێتی.
ره‌حمان غه‌ریب
له ناو یه‌كێتیدا تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان وه‌ك شه‌كرو چایان لێهاتوه كه‌باسی یه‌كێك له‌و دوو به‌ڕێزه دێنه سه‌رزاری ئه‌ندامان، ناوی ئه‌وی دی دێته ناو ڕسته‌كه. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه شه‌كره‌ی ئۆپوزسیون یان موالاتیان به‌رزه، هه‌ندێك جاریش قسه له‌سه‌رئه‌م په‌یوه‌ندییه له پرسی ناوخۆیی یه‌كێتیش تێپه‌ڕده‌كات، خه‌ڵك و بگره پارته سیاسیه‌كانیش كۆبونه‌وه ساردوسڕه‌كانی خۆیانی پێگه‌رم ده‌كه‌ن.
به‌ڵام بۆچی په‌یوه‌ندی جه‌نابی تاڵه‌بانی و كاك نه‌وشیروان، زیاد له هه‌موو پرسه ناوخوییه‌كانی تر بۆته وێردی سه‌رزمانی نوخبه‌ی سیاسی وخه‌ڵكی عه‌وام و مانشێتی رۆژنامه‌و قسه‌ی سه‌ر ته‌نور؟
ئه‌مه پرسارێكه، وه‌ڵامه‌كه‌ی راسته‌وخۆ ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌مكی شه‌فافیه‌ت له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، كه له قۆناغی پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری سكرتێر گشتی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، ته‌نانه‌ت له گۆڕینه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌ردوو هاوڕێ له یادی 33 ساڵه له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر، ئه‌م ته‌مومژه‌ی نه‌ڕه‌وایه‌وه.
هه‌نوكه ده‌بێت ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كان سه‌رقاڵی ورك شۆپ بن له‌سه‌ر شێوازه‌كانی چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌تی نێوخۆیی یه‌كێتیه‌كه‌یان، چۆنێتی دژایه‌تیكردنی بیروكراسیه‌ت،چۆنێتی جیاكرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سكرتێری گشتی، هه‌نگاونان به‌ره‌و كاری دامه‌زراویی، ده‌بوو فه‌زای گفتوگۆكانیان گه‌رمو گوڕتر بێت، به‌ڵام له مه‌دای بینراودا "جگه له‌وانه‌ی بابه‌تی زیندویان له پاشكۆی كۆنگره‌و رۆژنامه‌كان وروژاندوه" ئه‌وانی تر سه‌رقاڵی وتی وتی ئاشتبونه‌وه‌ن. یان گرژی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مینداری گشتی و جێگره‌كه‌ین. ئه‌گه‌رێنه‌وه ؟ ناگه‌ڕێنه‌وه؟ ئه‌ندامی كۆنگره‌ن؟ یان به‌شداری ناكه‌ن؟ گفتوگۆیه‌كی بیزه‌نتی كه خه‌ریكه سوپایه‌كی تازه‌ی مشه‌خۆر له‌ده‌ورى ئه‌م ململانێیه ده‌خۆن و دیاره تێریش نابن.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی و جێگره ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كه‌ی، تا نوسینی ئه‌و چه‌ند دێڕه "جگه له هه‌ردوكیان" له‌به‌ر نه‌بونی دیكۆمێنت، كه‌س ناتوانێت بزانێ كه چ جۆره رێكه‌وتنێك له نێوانیاندا هه‌یه"، هه‌ر وه‌ك كه‌سیش ناتوانێت بڵێت ئه‌و دوو هاوڕێ دێرینه ودامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی، هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له نێوانیاندا نیه" چونكه بۆ ئه‌مه‌شیان دیسانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه.
قسه‌كرن له‌سه‌ر بون و نه‌بونی رێككه‌وتن، یان گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم بۆ پۆسته‌كانیان، له‌وانه‌ش كاك نه‌وشیروان، له زۆر كاتدا، هه‌ندێ ناوه‌ند له گیرفانی خۆیاندا ده‌ریدێنن، پاشان ئه‌درێته پاڵ سه‌رچاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، یان سه‌رچاوه‌ی نزیك له گرده‌كه‌ی ووشه.
ئه‌وانه‌شی له گیرفانی خۆیان قسه ده‌ردێنن، له لاوازترین حاڵه‌تدا، وه‌ك به‌رپرسه كورده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دێنه به‌رچاو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنامه ئه‌منییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ببینن، دێن به حه‌ماسه‌وه پشتگیری لێده‌كه‌ن، یان وه‌ك سیاسه‌تمداره‌كانی شیعه و سونه، كه جارێ هیچ به‌ندێكی ره‌شنو‌وسه‌كه‌یان نه‌بینیوه، چوونه‌ته به‌ره‌ی دژ.
له ڕاستیدا قسه‌ی به‌لاش و بێ بنه‌ما بۆ وته‌بێژی میللی ده‌شێت نه‌ك ره‌سمی، مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه كه له چایخانه‌و كۆبونه‌وه‌ی لاكۆڵان و سه‌ر ته‌نور رووده‌ده‌ن، كه به‌بێ زانیاری قسه ده‌رده‌په‌ڕێنن و باجیان له‌سه‌ر نین.
نوخبه‌ی سیاسی ،چاودێران،ڕۆژنامه‌نووسان،وه‌ك ئه‌و كچه عاشقه هه‌رزه‌كاره بێئومێده‌یان لێهاتووه كه گوڵه به‌یبوونێكى به‌ده‌سته‌وه‌یه و دانه دانه په‌ڕه‌كانى لێده‌كاته‌وه و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئومێد و ڕازه‌كانی ده‌ڵێته‌وه، بێئه‌وه‌ی بزانێت كه واقیع چی بۆ شاردۆته‌وه. دێنه‌وه ؟ نایه‌نه‌وه؟.
rahmangarib@yahoo.com
|