په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١\٢٠١١

شەممە ٢٩-١ لە شاری ھەولێر بەشداری خۆپیشاندان بکەن، لە پێناو ھەڵوەشاندنەوەی پەتی سێدارە لە ئێران.

 


ئێمە کۆمەڵێک چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و مافی مرۆڤ و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ، رۆژی شەممە ٢٩-١-٢٠١١ کە رۆژی جیھانی زیندانیانی سیاسییە، خۆپیشاندانێکی ھێمنانە بۆ بەردەم کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدەین.

مەبەست مەبەست لەم خۆپیشاندانە شەرمەزارکردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی کوردانی رۆژھەڵات و داواکردنی راگرتنی سزای لە سێدارەدانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسییە لە رۆژھەڵاتی کوردستان. ھەروەھا مامەڵکردنی مەدەنیانە لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و ئازادکردنیان.

لێرەوە داوا لەسەرجەم ھاوڵاتیانی شاری ھەولێری خۆشەویست و رۆشنبیران و رێکخراو و پارتە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان دەکەین، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی بەشداری ئەو خۆپیشاندانە ھێمنانەیە بکەن.

کات: رۆژی شەممە ٢٩-١-٢٠١١ - کاتژمێر ٣٠:١ی پاش نیوەڕۆ.

شوێن: چوارڕیانی تەیراوە (بەردەم گازینۆ عەنتەر) نزیک نەخۆشخانەی تەیراوە.

بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:

عەلی مەحمود ٠٧٥٠٣٧١٤٦٢٠
سەلاح مەزن :٠٧٥٠٤٦٥٢٣٧١
ھەڤاڵ نەژاد ٠٧٥٠٤٦٣١١٩٧
شێرزاد عومەر ٠٧٥٠٤٦٣٢٦٢٨
ھێمن مەلا زادە :٠٧٥٠٤٠٣٥٤٥١