په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠٢٦

شەپۆڵی سەر.

فه‌رهاد کەریم     

 

لە ڕابردوو مەژی لە ڕابردوو فێربە، ئەمڕۆت ڕووناک داهاتووت ڕۆشن سەرت بڵندکە، سەرت نەویکەی سەرت دەکەوێ سەرت ون دەکەی، بێ سەری بە ڕۆژیش بەڕێدا ناتوانی بڕۆی، بە شەویش چرات تاریکە، چرا هەرگیز نابتە چاوت، چرا هەرگیز نابتە سەرت، سەرت نەویکەی گورگ دەیخوا، گورگی تێر نا گورگی برسی.
گوێ و زمانت سەری تۆن
زمانت فێرە گۆتنی جوانکە، گوێت تژییکە لە پاکیی
سەرت چاوتە، بیستنتە، بۆنتە، هۆشتە، دەنگتە
ئاگات لە سەرتبێ نەکەوێتە دەستی کەسێک بەهای سەری خۆی نەزانێ، ئاگات لە سەرتبێ نەکەوێتە روحی کەسێک بەهای سەری خۆی نەزانێ، ئاگات لە سەرتبێ بەهای تۆیە سەرت
سەرت بەهایە، سەرت رۆحتە، سەرت دڵتە
سەرت تۆی، تۆ سەرتە، جوانکە سەرت، سەرت جوان، تۆ بە جوانیی سەری خۆت جوانی مرۆڤی، بەرزی ڕوونی سەوزی، جوانییەک لە تۆ دابیت سەرتە، سەرت ڕوونیی و سەوزیی تۆیە، سەرت چرا و جوانیی تۆیە، سەرت ئاسۆ و رۆژێ تۆیە.
رێ مەدە تاریکیی سەرت بکاتە شەو، شەوی تاریک.
سەر هەیە پڕە لە دەنگ
سەر هەیە پڕە لە ڕەنگ
سەر هەیە ڕوونە
سەر هەیە تار.
هەمیشە دەگەڕێمەوە ناو سەری خۆم، سەرم جێناهێڵم، هیچم نییە لە سەرم پتر، سەرم بەها و باڵایە.
سەر هەیە بە ڕۆژ خەوتوو، هەیە بە شەو، هەیە بە ڕۆژ و شەو
سەر هەیە بە ڕۆژ دەخوا، هەیە بە شەو، هەیە بە شەو و ڕۆژ
سەر هەیە بە شەو ناخەوێ، هەیە بە ڕۆژ، هەیە بە ڕۆژ و شەو
سەرهەیە بە رۆژ خوا، هەیە بە شەو، هەیە بە ڕۆژ و شەو
سەر هەیە بە ڕۆژ نیان، هەیە بە شەو، هەیە بە شەو ڕۆژ
سەرهەیە بە شەو مردوو، هەیە بە ڕۆژ، هەیە بە ڕۆژ و شەو
سەر تەنیا بۆ خەو و خواردن نییە، بۆ مردن و ژیان
سەرت تژییکە لە جوانیی لە سەوزیی لە روونی و ئەڤین و دڵۆڤانیی لە خەندە با شادیی لە سەر بڕژێ..
هەیە بە ڕۆژ
هەیە بە شەو
هەیە بە ڕۆژ و شەو
هەیە بە شەو
هەیە بە ڕۆژ
هەیە بە شەو و ڕۆژ
هەیە بە رۆژ
هەیە بە شەو
هەیە بە ڕۆژ و شەو
هەیە بە ڕۆژ
هەیە بە ڕۆژ
هەیە بە شەو
هەیە بە شەو
هەیە بە ڕۆژ و شەو
هەیە بە شەو و ڕۆژ
مردووە سەری
سەری مرۆڤ مردووە.

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک