په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٦\٢٠١١

شەقام!

نەهرۆ       

 
نیوەرۆیەکی هاوین بوو ، خۆر لەچەقی ئاسماندا بوو ، لەکاتی هاوین خەڵکی ئەم وڵاتە بەزۆری دێنە دەرەوە ،شەیدای خۆرن ، لەبەر ئەوەی بەدرێژایی زستان بەفر لەم وڵاتە دەبارێ ،ئێمەش کۆمەڵی وێنە کیشین کورسی دائەنین و وێنە بۆ خەڵکەکە دەکێشین ،بێ گومان ئەوانەی حەزیان لێ یە بەرانبەر بەرێژەیەکی پارەی دیاریکراو ،ئەوەی باشە پارەی وێنە کێشان باجی لەسەر نیە ،شارەوانی تائیستا سەرنجی نەخستوتە سەر! لەم رۆژەدا نزیکەی سەعاتیک چاوەروان بووم بازارم نەبوو کەس نەبوو وێنەی بکێشم ،تارادەیەک بێزاری رووی تێکردبووم ، لەبەر خومەوە دەمگوت هونەرمەند دەبێ وێنەی ئاسمان ومانگ وخۆر ودارستان وکێڵگە بکێشی سکێچی سەرنج راکێس پیشکەش بکا تابلۆکانی ماناو مەغزای دیارونادیاری هەبێ هەتا لێ وردبێتەوە زیاتر جوانیت بۆ دەرکەوێ کەچی ئیستا من لەقەراخی ئەم شەقامە بەدیار کورسی یەکەوە وەک سواڵکەر دانیشتووم بەرانبەر بڕیک پارە سکێچی دەم وچاوێک یان سەگیک دەکێشم ،لەم وڵاتە سەیرە سەگیان لە ئینسان خۆشتر ئەوێ ئەوەندە بێ وەفاییان لە ئینسان بینیوە ئیدی خۆشەویستیان داوەتە سەگ هەر کچەو لەکاتێ پیاسەکردن دا سەگیکی لەگەڵە ئەوە نەبێ پیاوەکانیان حەزیان بەسەگ نەبێ بەڵام ئافرەتەکان زیاتر . لەم بیرکردنەوەیەدا بووم کچیکی قژ زەردی چاو شین تەمەنی نزیکەی سی وپینج ساڵ دەبوو لەتەکم وەستاو سڵاوی لێ کردم منیش بەگەرمی وەڵامی سڵاوەکەیم دایەوە دەستبەجی گوتی دەکرێ سکێچێکم بۆ بکێشی پیم گوت بۆ چی نە؟ فەرموو دانیشە نیو سەعات ناخایەنی سەروسیمات دەنەقشێنم . گوتی نە مەبەستم نیە لێرە بەڵکو من چەند سکێچێکم دەوێ بۆ دەسگیرانەکەم دەینێرم ،لەوانەیە کیشانی ئەو سکێچانە بەبەرچاوی خەڵکەوە لەسەر شەقام جوان نەبێ .پیم گوت تەگبیر. لەوەڵام دا گوتی دەبێ بۆ چەند سەعاتیک ژوریکی هوتیل بەکرێ بگرم .پیم گوت باشە چ رۆژیک دائەنەی من ئامادەم .گوتی ئۆکەی رۆژی شەممە سەعات دوو نانی نیوەرٶیش مەخۆ داوەتی منی. ژنەکە ژمارە تەلەفون و ناوی خوی بۆ بەجێهێشتم ناوی ئەنا بوو رۆی.دوای رۆیشتنی لەخوشیا لەشم کەوتە لەرزین لەدڵی خوم دا دەمگوت لەوانەیە ئەم کچە حەزی لێکردووم بۆ چی لەنیو ئەم هەموو وێنە کێشە دا منی هەلبژادووە ، لەوانەیە کچیکی دەوڵەمەند و دەست بڵاو بێ پارەیەکی باشم بداتێ ،ئەوە نیە یەکسەر داوەتی خواردنی کردم . منیش بریارم دا رۆژی شەممە نەرۆم بۆ شەقام.

 

بۆ بەیانی شەممە سەعات هەشت لەخەو هەستام وەک رۆژانی پێشوو یەکسەر چووم کەپسولیکی رۆنی ماسیم قووت دا ،لەبەر ئەوەی مەوداوتیشکی رۆژ کەمە لەم وڵاتە هاوڵاتیان دەبی ئۆمیگا ٣ بەکاربهینن کەڤیتامین ئەی ودی وێ تیایە دواتر دوو کوپ کافیم لێنا و جگەرەیەکم داگیرساند ،خواردنی بەیانیانم تەنیا مۆزو شیرە لەبەر ئەوەی مۆز مادەی سیروتونینی تیایە رادەی خەمۆکی لەمێشک دائەگری! ریشم تاشی وحەمامم کردو جلەکانم گۆری وهەندی بۆنم لەخوم دا ، بەخوێندنەوەو سەیرکردنی ئەنتەرنیت خوم خافڵاند تاوەکو سەعات یەک زەنگی تەلەفونەکەم لێدا دڵم خەبەری دا کە ئەنایە گوتی هەر وەک رێککەوتووین سەعات دوو لە هوتیلی رۆیاڵ لە ریسەپشونەکە چاومان بەیەکتر دەکەوێ ، منیش نیو سەعات پیش کاتی دیاریکراو کەرەستەکانم پێچایەوەو لەماڵ دەرچووم لەرێگا بیرم کردەوە مادام ئەو دەست پیشخەریی کرد کەخوادنم بۆ بکرێ دەبێ منیش گوڵیکی بۆ بکرم ،ئیدی سەعات دوو یەکترمان بینی کەگوڵەکەی بینی یەکسەر گەشایەوە دوای تەوقەکردن روومەتی نا بەروومەتمەوە بەدەستیک گوڵەکەی وەرگرت بەدەستەکەی تری ئاماژەی کرد بۆ ریستورانی هوتیلەکە ،گوتی پیت خوشە لەکوێ دانیشین لای پەنجەرەکە یاخود لە سووچەکە ،پیم گوت هونەرمەند حەزی لە هەردووکیانە تەک پەنجەرەکە رۆژم پی ئەبەخشێ سووچەکەش ئارامی وئاسایش، دوای دانیشتن بۆیەکە دوو لیستی ناوی خواردەمەنی بۆ هیناین ، ئەنا پێ گوتم حەزت لەچی یە ؟ رەنگە تۆ گوشتی بەراز نەخویت . لەوەڵام دا گوتم بەرازیش خوا دروستی کردووە خوایش لەسەرەوەی سەرجەم ئاینەکان لەکاتیکدا ئەگەر بروامان بەخوا هەبێ ! بەڵام من حەزم لەگۆشتی ماسی یە ئەویش حەزی لەروبیان بوو ، بۆ نەگبەتی ئەم دوو جٶرە خواردنەش زەوقی سێکسی مرۆڤ بەرز دەکەنەوە لەگەڵ خواردن دا هەر یەکەو گڵاسیکی شەرابی سوور نۆشی.

 

دواتر چووین بۆ ژووری ژمارە٢٢ کەچووینە ژوورەوە چاومان کەوت بە سەرینیکی دوو کەسی ومیزیک و دوو کورسی، ئەنا گڵوپی ژوورەکەی داگیرساند وپەردەی پەنجەرەکانی پیوە دا ،قەڵەمبازیکی دا خوی فری دایە سەر سەرینەکە،گوتی بۆیە توم هەلبژارد لەبەر ئەوەی پیاویکی بەویقاریت پیاوی بە ویقاریش نهینی نادرکینی ،پیم گوت هەموو خاوەن پیشەیەک نابێ نهینی کارەکەی بۆ کەسانی دی بدرکێنی ،گوتی راستە من تۆم هیناوە وێنەم بکیشی بەڵام لەو میانەش دا لەوانەیە هەندی شت روو بدەن! ئەنا تیشیرتیکی لە بەر بوو تەختایی سینگ ودرزی مەمکی لیوە دیار بوو شورتیکی کورتیش لەپی دا بوو.گوتی لەراستی دا من دەمەوێ بەرووتی وێنەم بکێشی ،پیم گوت چۆنت پێ خوش بێت من لەژیر فەرمانی تۆ دام. پیم گوت فەرموو جلەکانت دابکەنە لە وەڵام دا گوتی من حەز دەکەم پیاو جلم لەبەر داماڵی ، منیش لێ چوومە پیش بۆنی ئەلکولی شەرابەکە لەدەمی هات ،دەستم برد تیشیرتەکەیم داکەند دەستم بەر شلە گۆشتی قۆڵ مەمکی کەوت بەهەمان شێوە شورتەکەیم داکەند پیم گوت بەس نیە ،گوت ماێۆکەشم داکەنە باوەشم پیا کرد ماچی لا روومەت و قوڵم کرد ،ئەم هەنگاوە بەشیوەیەکی خۆرسکی بەرێوە چوو،هێزیکی پەنگخواردووی نادیار پاڵی پێوە نام ئەم کردەیە بنوێنم ،ئەویش هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو تەنیا گوتی بۆ چی ئێوەی رۆژهەڵاتی وەک باوک ماچی ئافرەت دەکەن .پیم گوت مەبەستت چی یە ؟ماچی ناو دەمت ئەوێ .گوتی نە ئێمە دەم تەنیا رادەستی خوشەویستی خۆمان دەکەین پیم گوت کەواتە باوێنەت بکێشم .گوتی دیارە حەزت لەدەمەتەقە نیە .گوتم قسەکانت هەستی سێکسیم دەوروژێنی . گوتی ئەوەی تینوو بێ هەستی دەوروژێ....ئیدی دەستم کردە وێنە کێشان بەڵام دەستم دەلەرزی تائیستا لەژیانم دا وێنەی بەرجەستەکراوی مێێنەم نەکێشاوە ،ئەمە چ قەدەریکە تێ کەوتووم خەریکە هونەرەکەم بیر دەچێتەوە ،دوای دە دەقیقە دەستم لەکار کیشایەوە پیم گوت ناتوانم وێنەکەت تەواو بکەم.گوتی بۆ چی؟ پیم گوت جوانی جەستەت سەرنجم بۆ جیگایەکی تر رائەکێشی .گوتی کەواتە با کاتیکی تر دەست نیشان بکەین ،جلەکانی لەبەر کرد و رۆی منیش لە نیوان لوغزی ئافرەتەکە و کەم توانایی خوم دۆش دامام...


٢٣\٦\٢٠١١ - نەرویج / ئۆسلۆ
ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک