٢٨\۴\٢٠١٠
شه‌قام.

شوان حه‌سه‌ن
له‌نێوان هه‌نگاو
و باراندا
کاڵ ده‌بۆوه
که‌چی ناوی خۆی نه‌ده‌گۆڕی
به کراسی ڕه‌ش له ماته‌مینی خۆی داده‌نیشت
له تاریکیشدا
گلۆپه‌کان نه‌بوونایه که‌س
نه‌یده‌دۆزیه‌وه
به‌یانیانیش زه‌مبیلێک میوه‌ی
له‌سه‌ر شۆسته‌کان داده‌نا و
خۆی له عه‌بایه‌که‌یدا ده‌شارده‌وه.
سۆراغ.
گه‌ڕان به‌دوای سێبه‌ری بایه‌ک
ده‌شێ چڕنووکی پشیله‌یه‌کت به‌رکه‌وێ
له تارمای ڕه‌شابایه‌ک
خۆخێک بخۆی
بێ ئه‌وه‌ی بزانی زه‌وی چۆن ده‌سوڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ سێبه‌را
تیشکی ڕۆژ بگریت و
بخزێیته باوه‌شی خه‌مێکی قووڵ
خوو به بێ ئاگایی بگری
تا ده‌مریت و
حه‌ز له ره‌نگی
کراسێک بکه‌یت
به‌تاڵ بوون.
له هه‌وایه‌ک ده‌سوڕایه‌وه
که وشه تێیدا گه‌رای دانه‌نابوو
بۆیه منیش
له ژێر زمانی کاتێکدا
لیکه‌کانم له خۆ دوورکرده‌وه
و
زه‌نگی
ئه‌و کڵێسانه‌م ده‌کرد
به واتا
که کلکیان بۆ ته‌نیایی ده‌له‌قاند.
ماڵپه‌ڕی شوان حه‌سه‌ن
|