شه‌ڕ .
دارا ئه‌حمه‌د
نیوه‌شه‌وه‌کی سپیواژ له په‌نا ده‌سته نه‌رمه‌کانی ئه‌ندێشه په‌ڕپه‌ڕی ئه‌رشیفه‌کی ئاوریشمپۆش روومه‌ته کونجرکونجره‌کان لێوه‌ک که تفر هه‌رده‌دا ماچپڕژێن‌که سه‌رما ده‌مانسمێ رۆژ ده‌مانبا خه‌و ده‌مانباته‌وه...، سه‌رله‌سپێده به مردیی واگاهاتین؛ شه‌ڕ هه‌ر شه‌ر بوو: له خه‌ونه‌وه لۆ جه‌نگ له شه‌ڕه ماچه‌وه لۆ شه‌ڕه گولله.. له هه‌نگێوه روومه‌تمان تابلۆی ماکه خینتێزایه‌کانه، له هه‌ر جێکاته‌ک لۆ چرکه‌ک شینده‌بمه‌وه سه‌ردوولکه‌ی (شه‌ڕ و شه‌ڕ) لۆ منداره هێشتا نه‌بووه‌کان سه‌ربرده‌ی (خۆم و خۆم) لۆ ئه‌ڤینداره به‌سارداچووه‌کان ده‌گێڕمه‌وه. شه‌ر هه‌ر شه‌ڕه و ئاشتیش هه‌ر شه‌ڕ
نیوه‌شه‌وه‌کی سپیواژ و سپیواژتر و سپیواژترینیش هه‌ر شه‌ڕ.. شه‌ڕ و شه‌و و من و ماچ و سپێده و هه‌رهه‌مووی هه‌ر شه‌ڕن.. که هه‌ر شه‌ڕ بی؛ په‌ڕپه‌ڕی ئه‌رشیفه‌کی ئاوریشمپۆش روومه‌ته کونجرکونجره‌کان لێوه‌ک که تفر هه‌رده‌دا تامه‌زرۆتر وه‌به‌ر ماچان‌ده.
dara@emrro.com
|