١٠\١\٢٠١٠
شه‌ڕانگێزیی...!!
حه‌مید عه‌زیز
بۆ تێروته‌سه‌لی وتاره‌که‌مان به‌کورتی باس
له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ین که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به
باسه‌که‌مانه‌وه :
- شه‌ڕانگێزیی و مرۆڤ.
- مێژووی شه‌ڕانگێزی.
- ئاشتیخوازیی و مرۆڤ.
- کورته پێناسێکی بچووکی دووژمنانی کورد بۆ
مێژوو.
* شه‌ڕانگێزیی
و مرۆڤ.
زۆربه‌ی میلله‌تانی جیهان مرۆڤی شه‌ڕانگێزیان هه‌یه‌و هه‌ندێ له‌میلله‌تانیش
شه‌ڕانگێزن له‌ناوخۆیاندا به‌ڵام مخابن یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌ی که‌پشکی
شێریان به‌رده‌که‌وێت له‌م ده‌رده کووشنده و ڕه‌شه‌دا نه‌ته‌وه‌ی
کورده .
وشه‌ی شه‌ڕانگێزیی نزیکه له‌دڕنده‌یی و
هێرش و په‌لاماردان و ئاڵۆزیی و (noisy) گرژیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و
هه‌سته له ده‌روونێکی ماندووه‌وه دروست ده‌بێت که‌له‌ڕاستیدا له‌په‌روه‌رده‌یه‌کی
ناڕێک و سه‌قه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و دوور له‌هه‌ستی مرۆڤبوونیی
خود بۆیه ئه‌و گرژی و شه‌ڕانگێزی یه گه‌شه ده‌کات و ده‌بێته هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی مرۆڤ و کاره‌سات و کووشتن و تاوانی گه‌وره‌ی لێ ده‌بێته‌وه
. شه‌ڕانگێزیی ڕه‌فتارو جوڵه‌و نه‌خۆشی یه جیاوازه له شه‌ڕخواز
چونکه ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان ئاوه‌ڵناوه دووهه‌میش بکه‌ره . به‌کورتی
پێناسه‌ی هه‌ریه‌ک له‌م دوو وشه‌یه ده‌که‌ین و له‌خواریشه‌وه کورته
باسی باری ده‌روونی ئه‌م دوو وشه‌یه ده‌که‌ین و باسی میژووی سه‌رهه‌ڵدان
و به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌و هه‌روه‌ها باسی پێچه‌وانه‌که‌یشی
که هه‌ستیی ئاشتیخوازی یه ده‌که‌ین . سه‌رێک له‌شه‌ڕانگێزیی له‌مێژینه‌ی
کورد خۆیی و دووژمنانیشی ده‌ده‌ین و گفتووگۆو شیکاریه‌کی ساده‌ی له‌سه‌ر
ده‌که‌ین و به‌کورتی پێناسه‌ی ده‌که‌ین .
شه‌ڕانگێزیی وشه‌یه‌کی ده‌روونی و ده‌سته‌واژه‌یه‌کی زانستی یه که‌باس
له‌ده‌روونی که‌سێکی ناسروشتی یان نه‌خۆش ده‌کات و ئاوه‌ڵناوی منداڵه
چونکه بۆ منداڵ ئاسایی یه که‌شه‌ڕانگێزبێت چونکه له‌گه‌ڵ ڕۆژگارو گه‌وره‌بوونیدا
باش ده‌بێت به‌ڵام نائاسایی یه ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه به‌گه‌وره‌یی شه‌ڕانگێزیی
تێدابێت بۆیه مرۆڤێکی ژیر‌و سروشتی نی یه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بێت له‌ته‌مه‌نداو
شه‌ڕانگێزیش بێت . له‌ڕاستیدا کار‌و کاردانه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه یان ئه‌م
ئاوه‌ڵناوه زیاتر نزیکه له‌ئاژه‌ڵه دڕنده‌کان و دووره له‌مرۆڤی
ژیری سه‌رده‌م و ڕۆشنبیر چونکه ده‌روونی مرۆڤی شه‌ڕانگێز زۆر
ترسناکتره له‌که‌سێک که‌شه‌ڕێک ده‌کات یان ده‌مه‌بۆڵه‌یه‌ک ده‌کات له‌گه‌ڵ
یه‌کێکدا چونکه هه‌موو مرۆڤێک توشی شه‌ڕو ده‌نگه‌ده‌نگ دێت له‌ژیانیدا
به‌ڵام مرۆڤی شه‌ڕانگێز هه‌میشه ده‌روونی ده‌کوڵێت بۆ شه‌ڕو ئاماده‌یه
که‌له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک و له‌هه‌موو شوێن و کاتێکدا ئه‌و که‌ف و کوڵه‌ی
دڵی هه‌ڵڕێژێت و شه‌ڕ بکات .
شه‌ڕخواز وشه‌یه‌ک یان ده‌سته‌واژه‌یه‌که بکه‌ریی یه له‌ڕووی ڕێزمانی
یه‌وه به‌ڵام شه‌ڕخواز که‌سێکه یان مرۆڤێکه که‌شه‌ڕده‌کات و حه‌زی
له‌شه‌ڕه‌و خۆشی و سه‌رکه‌وتنی تێدا ده‌بینێت و به‌رژه‌وه‌ندیشی هه‌یه
له‌و کرداره‌داو وه‌کو مرۆڤه دیکتاتۆره‌کان و تاکڕه‌وه‌کانی جیهان که‌چۆن
به‌شه‌ڕخوازیی خۆیان جه‌نگه مه‌زنه‌کان پێک ده‌هێنن .
* مێژووی
شه‌ڕانگێزی.
مێژوو ته‌مه‌نی شه‌ڕانگێزیی مرۆڤ زۆر کۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌روارو
سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤ خۆی که‌ئه‌کاته هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌و ڕه‌فتاره به‌دناوه هه‌ر ماوه‌و به‌ڵام
به‌ڕێژه‌یه‌کی باش که‌می کردووه له‌چاو سه‌رده‌مه‌کانی کۆندا بۆیه
شیکاریی و کارکردن له‌سه‌ر ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزیی مرۆڤ کارێکی سانا نی
یه که‌مرۆڤ کتووپڕ بیزانێت و قسه‌ی له‌سه‌ر بکات . ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
به‌ته‌واوی قسه له‌سه‌ر شه‌ڕانگێزیی بکه‌ین له‌ڕاستیدا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ ته‌مه‌نی منداڵیی ئه‌و که‌سه‌ی که‌قسه له‌سه‌ر توڕه‌بوون و شه‌ڕانگێزییه‌که‌ی
ده‌کرێت و ده‌بێت زیاتریش له‌باره‌ی ده‌روونی ئه‌و مرۆڤه‌وه لێکۆڵینه‌وه
بکرێت و چۆنێتی ژیان و باری ڕۆشنبیری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و
خێزانه بزانرێت که‌ئه‌و که‌سه‌ی تێدا په‌روه‌رده کراوه‌و هه‌روه‌ها
نه‌رم و نیانی و هێمنی باوک و دایک و چۆنێتی په‌روه‌رده‌و شێوه‌ی نوستن
و شیرپێدانی و ته‌نانه‌ت زانایانی ده‌روونی ده‌ڵێن منداڵ له‌ناو سکی
دایکه‌وه هێمنیی و ئارامی هه‌ست پێده‌کات و سودی لێوه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر
ئه‌و دایکه گوێ له‌مۆسیقا بگرێت و شوێنی گونجاوی هه‌بێت بۆ پشوودان و
هه‌روه‌ها ڕۆشنبیریی خۆیی و ئاستی به‌رزیی دایکانه یان ئافره‌تانه‌ی
هه‌بێت وه‌کو دایک به‌پله‌ی یه‌که‌م و ده‌وروبه‌ر به‌پله‌ی دووه‌م و
شیکاری زانستی تر‌و کاری بۆماوه‌و .. هتد کاری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر
دروست بوونی مرۆڤ له‌ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه .
ئێمه له‌م کورته وتاره‌دا نامانه‌وێت ته‌نها باس له‌مرۆڤ و
ئاشتیخوازیی و شه‌ڕانگێزییه‌که‌ی بکه‌ین له‌باری ده‌رونیه‌وه یان له‌باری
زانستییه‌وه به‌ڵکو ده‌مانه‌وێ به‌گشتی باسی مێژووی مرۆڤایه‌تی بکه‌ین
به‌دیوی ڕه‌ش و سپییه‌که‌یه‌وه‌و باسی کورد بکه‌ین که‌میلله‌تێکی چه‌ند
قاره‌مان و ئازان به‌ڵام شه‌ڕانگێزن له‌ناوخۆو خراپن بۆیه‌کتری ( شه‌ڕه‌کانی
براکووژی و له‌ت بوون و په‌رش و بڵاوی کاری سیاسیمان به‌ڵگه‌ی ئه‌و شه‌ڕانگێزییه‌ن
) . هه‌روه‌ها باسی شه‌ڕانگێزیی و داگیرکاری له‌مێژینه‌ی دووژمنانی
کورد بکه‌ین که‌ته‌نها یه‌ک دیویان هه‌یه‌و ئه‌ویش دیوی ڕه‌شه‌و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک ژیان و پێشکه‌وتن و ئاشتی و گفتووگۆ بێ سووده له‌گه‌ڵیانداو
ته‌نها دیوی ڕه‌شیان هه‌ڵبژاردووه بۆ حاڵی نه‌بوون و شێوه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی
له‌گه‌ڵ میلله‌تی کوردداو پشتیان کردۆته جیهانی سیکۆلاریزمیی و
ئاشتیخوازیی و پێکه‌وه ژیان و ئاستی باشی هزریی و مرۆڤ دۆستی به‌گشتی
.
مرۆڤ و شه‌ڕانگێزیی یان شه‌ڕخوازیی مێژوویه‌کی کۆنی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه‌و
له‌وانه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤه‌وه به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی
نێر له‌ئاده‌میزاددا شه‌ڕانگێزیی تێدابووبێت بۆمه‌رامی زۆر هێماو
پێداویستی گرنگ یان بۆ مانه‌وه‌ی له‌ژیانیدا بۆ نمونه : هه‌بوونی
مرۆڤی نیاندرتال ( Neandertal ) له‌ناوچه‌ی ئه‌وروپاو ڕۆژئاوای ئاسیا‌و
به‌تایبه‌ت ئاسیای ناوه‌ڕاست که‌مێژووی بوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (
350000 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌تایبه‌ت مرۆڤی جۆری ( هومو ) و به‌وته‌ی
زانایان نزیکه‌ی ( 24000 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆتای‌یان پێ هاتووه . به‌ڵام
هه‌تا ئێستا هیچ زانا‌و لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک نه‌یانزانیووه بۆچی ئه‌م
جۆره ئاده‌میزاده نه‌ماون و کۆتای‌یان پێ هاتووه . شه‌ڕی مرۆڤی کۆن
له‌گه‌ڵ مرۆڤی نوێ جیاوازی زۆره چونکه له‌کۆندا زیاتر بۆ تێربوونی گه‌ده‌و
ڕزگاربوون له‌برسێتی بووه یان له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتوون به‌ڵام شه‌ڕی ئاده‌میزادی
نوێ له‌تێریدایه‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌و ماڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندیی
زیاتره یان ڕک و کینه‌و کێ بڕکێ و هۆی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌کانه یان
هه‌ست به‌که‌میی کردنه به‌رامبه‌ر که‌سی له‌خۆباشترو هه‌روه‌ها .. هتد
.
*
ئاشتیخوازیی و مرۆڤ.
مرۆڤ و ئاشتیخوازیی شێووه‌و دیووی سپی که‌سه‌کانه که‌ژیانیان بۆ هه‌موو
مرۆڤایه‌تی ده‌وێت به‌ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی بۆیه فۆرمی
ئاشتیخوازی مێژوویه‌کی نوێی مرۆڤایه‌تی یه له‌هۆش و بیر‌و کاری مرۆڤانه‌ی
ئاست به‌رزو شایسته به‌مرۆڤایه‌تی خۆی . مێژووی ئاشتیخوازی له‌دوای
شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نساوه ( 1789/1799 ) ده‌ستی پێکردو مخابن دوو جه‌نگی
جیهانی گه‌وره‌ی تێکه‌وت و مرۆڤایه‌تی زه‌ره‌رێکی زۆری تێدا کرد‌و نزیکه‌ی
65 ساڵه جیهان و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپای ڕۆژئاوا خه‌ریکی داڕشتنی فه‌لسه‌فه‌ی
ئاشتی و ژیان و کۆمه‌ڵگای سێکۆلار ( مدنی ) دروست کردنن چونکه ئه‌وانه
وه‌کو مرۆڤی ژیر وانه‌ی ئه‌وه فێربوون له‌و جه‌نگه ماڵ وێرانکه‌رانه‌وه
( جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م 1914 / 1918 ) هه‌روه‌ها ( جه‌نگی جیهانی دووه‌م
( 1938 / 1945 ) که‌هیچ سودێکی به‌مرۆڤایه‌تی ناگه‌یاندو ده‌یان ملیۆن
مرۆڤیش بوون به‌قوربانی و سه‌دان ساڵیش به‌ره‌و دواوه‌ی بردن و زه‌ره‌ری
ماکی ( مادی ) گه‌وره‌شی تێدابوو بۆیان . که‌واته شه‌ڕکردن یان جه‌نگی
نێوان ووڵاتان له‌هه‌موو بارێکه‌وه زه‌ره‌رمه‌نده‌و ئاده‌میزاد به‌ره‌و
نه‌هامه‌تی و برسێتی و ڕۆچوونی هه‌موو به‌ها ڕه‌وشتی و جوانه‌کان له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌بات بۆیه ئاده‌میزاد پێش بڕیاردانی شه‌ڕ یان جه‌نگ کردن ده‌بێت
زۆر به‌ووردی و به‌هێمنی بیری لێبکاته‌وه ئینجا بڕیار نه‌دات و ڕاپرسی
و گوێ گرتن و ڕاوێژ یه‌که‌م هه‌نگاوی بێت .
ئه‌وه‌ی که‌زۆر گرنگه‌و ده‌مانه‌وێت لێره‌دا باسی بکه‌ین زیاتر بار‌و
دیوی فۆرمی ئاشتی یه که‌شێوه‌یه‌کی نوێی مه‌ده‌نیانه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
و ڕووی شارستانییه‌تی گه‌لانی پێشکه‌وتووی پێوه دیاره به‌ڵام لێره‌دا
پرسیارێک دێته گۆڕێ که‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا ئاشتی له‌گه‌ڵ کێ .؟.
له‌ڕاستیدا ئاشتی له‌گه‌ڵ ئاشتیخوازدا ده‌بێت بۆیه مرۆڤ زۆرجاران زۆر
له‌خۆی ناکات و به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی حه‌زی به‌ئاشتی و هێمنی و ژیانه
چونکه به‌رامبه‌ره‌که‌یشی هه‌مان هه‌ستی هه‌یه‌و وای لێده‌کات که‌به‌بێ
دوودڵی ئه‌ویش ژیانی خۆش‌بووێت و ئاشتی بخوازێت و مرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
کات و شوێنی مرۆڤدا بکات . به‌ڕای من بۆ کورد زه‌حمه‌ته پڕۆسه‌ی کاری
ئاشتیخوازی هه‌رچه‌نده کورد فۆرمی ئاشتیخوازانه‌ی خۆش بووێت و هه‌وڵی
بۆ بدات و به‌ئاشتی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات چونکه به‌رامبه‌ره‌که‌ی
یان دووژمنه‌که‌ی وه‌کو ئه‌و نی یه‌و ئاده‌میزادانه ڕه‌فتار ناکات و
حه‌ز به‌شه‌ڕو سه‌رکوت کردن و قڕکردنی کورد ده‌کات . بۆیه ئاشتیخوازیی
و ژیان یان هه‌ر ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌یه‌کی مرۆیی به‌هه‌ردوولا ده‌کرێت و
چه‌پڵه‌ش به‌دوو ده‌ست لێده‌درێت و مێژوو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات که‌هه‌تا
ئێستا دووژمنانی کورد ئاشتیخواز نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورددا که‌هه‌رچه‌نده
ئه‌وانیش خاک و نیشتمانی کوردانیان دابه‌ش و داگیر کردووه ( لۆزان
1923 ) .
له‌هه‌موو کات و شوێنێکدا ئاده‌میزاد پێویسته کار‌و پێداویستییه‌کانی
خۆی به‌ئاشتییانه به‌ده‌ست بهێنێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی فرسه‌تی گفتووگۆو
دانوستان هه‌بێت و زمان و مێشک و هزری مرۆڤ کار بکات و بوونی هه‌بێت
چونکه بۆیه کاری ڕامیاری پێش سه‌ربازی ده‌خرێت و مرۆڤیش پێش هه‌موو
کارێکی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و نان ده‌بێت وه‌کو ڕامیارزان گروپێکی
به‌رگری دروست بکات که‌ده‌بێته بناغه‌ی خانووی ئه‌و پارته ڕامیاریه‌ی
که‌ده‌یه‌وێت ماف و پێداویستیه‌کانی گه‌لێکی زووڵم لێکراوی بۆ به‌ده‌ست
بهێنێت بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا شۆڕشی ڕۆشنبیری یان به‌رخۆدانی
ئاشتیخوازانه به‌رپا بکه‌ین و نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانمان فێری خه‌باتی زمان
و گفتووگۆو لێک حاڵی‌بوون بکه‌ین بۆیه مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌و هۆشمه‌ند
ئاشتی ده‌کاته ئامانجی هه‌موو کارێکی له‌ژیاندا هه‌تاکو به‌ئاسووده‌یی
بژی . بۆیه به‌رخۆدانی ئاشتی بۆ مرۆڤی ڕاسته‌قینه کارێکی ڕه‌وایه‌و
جیهان و مرۆڤایه‌تیش په‌سه‌ندی ده‌که‌ن و به‌تایبه‌تیش شێوه‌و کاری
ئاشتیخوازی له‌ناوخۆدا زۆر گرنگه هه‌ربۆیه مه‌به‌ست له‌کارو خه‌باتی
ڕامیاری گفتووگۆیه به‌بیری سه‌رده‌می نوێی گلۆبالیزم و ڕه‌فتارکردنی
به‌رزو جوانه له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌مڕۆی جیهانگیریی و بڕوابوون به‌خه‌باتی
دانوستان و گرنگیدان به‌ڕۆژی زمان و لێک حاڵی‌بوون ده‌سه‌لمێنێت به‌ڵام
مخابن هه‌تا ئێستا که‌له‌هه‌زاره‌ی 3 سێ و سه‌ده‌ی 21 داین و ساڵیش (
2010 ) یه زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان له‌ئاستی باشی مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌ووتندان
که‌چی دووژمنانی کورد وه‌کو چاخی به‌ردین و پێش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ڕه‌فتارده‌که‌ن
و هیچ به‌هایه‌کی مرۆیی نازانن و هه‌ستی مرۆڤبوونییان نی یه و بێ
ئاگاش له‌م سه‌رده‌می نوێی سیکۆلاریزمه‌دا وه‌کو مرۆڤی کۆنی کۆمۆنی سه‌ره‌تایی
و چاخی به‌ردیندا ده‌ژین .
* کورته
پێناسێکی بچووکی دووژمنانی کورد بۆ مێژوو.
له‌ڕاستیدا کوردستان وه‌کو ناوچه‌ی جوگرافی و دراوسێ و مێژووی ئه‌و
ناوچه‌و میلله‌تانه‌ی نزیکن لێیه‌وه یان لکاون پێوه‌ی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
بۆ کورد چونکه کوردستان که‌وتۆته ناو یان نێوان چوار ده‌سه‌ڵات و ده‌ووڵه‌تی
زۆر شه‌ڕانگێزو نه‌فامه‌وه که‌نه‌ک ڕێزی ئاده‌میزاد ناگرن به‌ڵکو ڕێزی
خۆیشیان ناگرن چونکه سه‌نگی مرۆڤ نازانن . ئێمه وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی
کورد ده‌زانین دووژمنی سه‌ره‌کی ئێمه زلهێزه‌کانی جیهان بوون وه‌کو
ئینگلستان و فه‌ره‌نساو هه‌ر ئه‌وانیش کوردستانیان دابه‌ش کرد له‌دووای
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مداو به‌یارمه‌تی تورکیا ( په‌یمانی لۆزان 1923 )
. به‌ڵام ئێستا ئه‌م چوار ووڵاته دواکه‌وتووه دووژمنی سه‌ره‌کی ئێمه‌ن
که‌ئه‌مانه‌ن ( ئێران ، تورکیا ، سوریا ، عێراق ) . ئه‌مانه دووژمنانی
کوردن بێجگه له‌هه‌ندێ ده‌ووڵه‌تی عاره‌بی و ئیسلامی که‌دراوسێ و
نزیکی سنوری خۆمانن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خێر‌و باشه‌ی کوردیان ناوێت .
1/ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ڕووده‌دات
شکاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤی ئێرانی یه به‌گشتی و مرۆڤی کورده به‌تایبه‌تی
. نادادی و نایه‌کسانی ژیان له‌گه‌ڵیاندا ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م گه‌له
پێک ده‌هێنێت ئه‌مه بێجگه له‌ترس و له‌رزێکی زۆری دروست کردووه له‌ناو
خه‌ڵکی سڤیلی ئێران و کوردستان و چاودێری یه‌کی زۆر که‌له‌سه‌ر خه‌ڵکیدا
هه‌یه . له‌سه‌رچاوه‌ی گرنگی پارته سیاسیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
که‌سه‌رچاوه‌که به‌دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی ( 30 )
ساڵی فه‌رمانڕه‌وایی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ( 1979 / 2009 ) له‌هه‌موو
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ( 32000 ) مرۆڤ له‌سێداره دراون که‌ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی
زۆر به‌رزه‌و ڕیکۆردی هه‌موو جیهانی شکاندووه بۆ شۆڤێنیستی و زووڵم و
سته‌می تاکڕه‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی
ئێران و کوردستان به‌ژن و پیاوه‌وه . ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی حوکمه‌تی
ئێرانی ده‌یکات به‌سوکایه‌تی کردن به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ به‌ئاشکراو له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌و بۆ ترس و تۆقاندنی خه‌ڵکانی تری
ئه‌م ووڵاته‌یه که‌ئه‌مه‌ش کارێکی زۆر ناشارستانی و دڕندانه‌یه
بۆنمونه له‌سێداره‌دانی گه‌نجان به‌کچ و کوڕه‌وه به‌ئاشکراو له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان و به‌به‌رچاوی ژن و منداڵ و پیره‌وه کارێکی هه‌تا سه‌رئێسقان
ڕه‌ش و قێزه‌ونه‌و ته‌ته‌رو مه‌غۆله‌کان ( چه‌رخی 13 / چه‌رخی 15 )
کاری له‌وجۆره‌یان نه‌کردووه .
به‌ئاشکراو زۆر به‌بێ شه‌رمانه گه‌نج و لاوی کوردی کوردستان هه‌م کچان
و هه‌م کوڕان له‌سێداره ده‌دات که‌له‌ڕاستیدا سه‌رده‌مێکه مرۆڤ ڕێزی
مشک و پشیله‌و گیاندارانی تێدا ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وان نازانن ڕێزی
خۆیشیان بگرن .
2/ کۆماری عاره‌بی سوریا.
ئه‌م ووڵاته ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا‌و ناوێکی تری هه‌یه‌و
که‌له‌کۆندا پێی وتراوه ( شام ) به‌ڵام خه‌ڵکی سوریا به‌پایته‌ختی
ووڵاته‌که‌یان ده‌ڵێن ( شام ) که‌له‌ڕاستیدا ناوی ( دمشق ) ه وه‌کو
چۆن میسریه‌کانیش به‌پایته‌ختی ووڵاتی خۆیان ده‌ڵێن میسر ( مێر ) که‌خۆی
له‌ڕاستیدا ناوی ( قاهرە ) یه . سه‌رۆکی پێشتری ئه‌م ووڵاته ناوی (
حافڤ الاسد 1930/2000 ) بووه زیاتر له 30 ساڵ حوکمی ئه‌م ووڵاته‌ی
کردووه ( 1970/2000 ) له‌دوای مردنیشی له‌ساڵی ( 2000 ) دا ( بشار
الاسد 1965) ی کوڕی حوکمی ووڵات ده‌گرێته ده‌ست هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی
زۆری گه‌لی سوریا ناڕازی بوون به‌وه‌ی که‌کوڕ دوای باوک بێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا
به‌ڵام ووڵاتی تاکڕه‌وان که‌ی گوێیان داوه‌ته ڕاوو بۆچوونی خه‌ڵکی .؟.
ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتی سوریای نادیموکراتیدا ڕووده‌دات که‌هه‌تا ئێستا
زۆرترین ژماره‌ی به‌ندینخانه‌کانی جیهان له‌و ووڵاته‌دایه‌و کورده‌کانیشی
که‌هه‌تا ئێستا مافی ناسنامه‌ی ئه‌و ووڵاته‌یان نی یه که‌زیاترن له (
2000000 ) مرۆڤ و زیاتر له ( 5000 ) ساڵه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین و
ڕۆژئاوای بچوکی کوردستانه‌و پایته‌خته‌که‌ی ( قامیشلو ) ه . ئه‌و ڕه‌فتاره
شه‌ڕه‌نگێزه قێزه‌ونییه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌کرێت
مایه‌ی نیگه‌رانی مرۆڤایه‌تی یه‌و نادادی و نایه‌کسانی و کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
و چینایه‌تیش له‌گه‌ڵ گه‌لی کورددا مایه‌ی شه‌رمه‌زاری یه‌و به‌ڵگه‌ی
شه‌ڕانگێزی و دواکه‌وتوویی حکومه‌تی سوریایه ئه‌م کاره‌ش که‌ئه‌وه
خۆی له‌خۆیدا کارێکی زۆر نامرۆیی و نایاسایی یه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و
دواکه‌وتوویی یه که‌ده‌سه‌ڵات له‌و ووڵاته‌دا بۆماوه‌یه‌و له‌باوکه‌وه
بۆ کوڕ‌و له‌کوڕه‌وه بۆ کوڕه‌زاو ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که‌که‌مترین
ماف له‌و ووڵاته‌دا به‌ده‌ست نایه‌ت .
3/ کۆماری تورکیا.
له‌نێوان دوو ده‌ووڵه‌تی فاشیزمانه‌ی خۆیدا یه‌که‌م ده‌ووڵه‌تی
عوسمانلی (1299/1922 ) دووه‌م کۆماری تورکیا‌و له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا
که‌مال ئه‌تاتورک ( 1923/2010 و به‌رده‌وام ) . له‌ماوه‌ی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتیاندا
کوردیان چه‌وساندۆته‌وه یه‌که‌میان له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی
عوسمانلی و داگیرکردنی عێراقدا ( 1514 ) دا وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می
کۆماری تورکیادا ( 87 ) ساڵ چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تی کورد له‌باکورو
هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتی تورکیای که‌مالیست دا ڕووده‌دات شانۆیه‌کی گه‌وره‌ی
فێربوونی خۆپه‌رستی و نه‌ژادپه‌رستی و که‌له‌ڕه‌قی و خۆبه‌زلزانینی ده‌سه‌ڵاتی
شۆڤێنیستی تورکان ده‌رده‌خات له‌ئاست و به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تری
تورکیادا ( کورد ، ئه‌رمه‌ن ، عاره‌ب ، سریان ، کلدان و .. هتد ) که‌ئه‌مه
خۆی له‌خۆیدا دواکه‌وتنێکی هزریی ته‌واوی حوکمه‌تی تورکی ده‌رده‌خات .
کارێکی زۆر نایاسایی تریش که‌تورکیا پێی هه‌ڵساو قومارێکی گه‌وره‌ی کرد
له‌گه‌ڵ خۆیدا که‌ئه‌ویش داخستنیی پارتێکی گه‌وره‌ی سیاسی وه‌کو (پارتی
کۆمه‌ڵگای دیموکراتی )( DTP ) که‌له‌به‌رواری ساڵی 2005 دا دامه‌زراوه‌و
سه‌رکرده‌ی ئه‌م پارته که‌به‌ڕێز ( ئه‌حمه‌د تورک )ه‌و گه‌وره‌ترین
پارتی ڕامیاری کوردانه له‌تورکیادا له‌به‌رواری 11/12/2009 له‌لایه‌ن
دادگای تورکیاوه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م پارته په‌یوه‌ندی به (
پارتی کرێکارانی کوردستان )( PKK ) ه‌وه هه‌یه وه‌کو ئه‌م پارته‌ش
جوله‌که‌یه‌کی خراپ بێت و خۆیان موسوڵمانێکی باش بن که‌له‌ڕاستیدا وانی
یه‌و حوکمه‌تی تورکی خۆی نادادپه‌روه‌رو که‌م بیره .
4/ کۆماری عێراق.
ته‌مه‌نی ووڵاتی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( 6000 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌رو ده‌که‌وێته
باشووری ڕۆژئاوای کیشوه‌ری ئاسیاوه هه‌روه‌ها له‌شارستانییه‌تی ( ئه‌که‌دی
و ئاشوری و بابلی و سۆمه‌ریه‌کان ) پێک هاتووه . حکومه‌ته‌کانی ئه‌م
ووڵاته نزیکه‌ی ( 80 ) ساڵ نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و گرانیان بۆ خه‌ڵکی ئه‌م
ده‌ڤه‌ره هه‌بووه به‌گشتی و بۆ کورد به‌تایبه‌تی و هه‌روه‌ها به‌ڵاو
خه‌ونی تاڵ و تفتی ڕۆژگاره ڕه‌شه‌کان بووه زیاتر ڕۆژانی ڕه‌ش و ماڵ
وێرانی و ئه‌نفال و کیمیاباران بۆ کوردستان له‌ساڵی ( 1988 ) بوو . به‌گشتی
و به‌درێژایی مێژوو ووڵاتی عێراق خوێناوی بووه به‌ڵام له‌سه‌رده‌می (
سه‌دام حسێن ) دا ( 1979/2003 ) که‌ئه‌کاته 24ساڵ داخران و بڕیار‌و
فه‌رمانڕه‌وایی به‌ئاگرو ئاسن و له‌و ماوه‌یه‌دا بێجگه شه‌ڕی به‌رده‌وامی
کوردستان ( 1921/2003 ) شه‌ڕی سێ ووڵاتی وه‌کو ئێران ( 1979/1988 ) و
کوه‌یت ( 1990/1991 ) و ئه‌مریکا ( 2003 ) به‌رپاکردووه‌و له‌هه‌موو شه‌ڕه‌کانیشدا
دۆڕاو بووه‌و به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ئه‌مریکا که‌کۆتایی به‌به‌غدا هات (
9/4/2003 ) و له‌به‌رواری ( 30/12/2006 ) سه‌دام حسێن خۆیشی گیراو له‌سێداره
درا .
ووڵاتی عێراقیش که‌له‌ساڵی 2003 دا له‌چنگی سه‌دامی دیکتاتۆر ڕزگاری
بوو ئه‌و پیاوه‌ی که‌به‌یه‌که‌مین مرۆڤی شه‌ڕانگێز ناوبانگی ده‌رکرد له‌جیهاندا
دوای هیتله‌ر ( 1889/1945 ) . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دوای سه‌دام حسێن
هاتنه سه‌ر حوکوم له‌عێراقدا ( ئه‌یاد علاوی ، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ،
نوری مالکی ) بوو به‌هه‌مان شێوه‌ی دراوسێکانیان دانیان به‌مافی کورددا
نه‌ناوه چونکه هه‌مان بیر‌و هه‌مان ئاستی دواکه‌وتوویی فکرییان تێدایه
بۆ نمونه : چاره‌سه‌ر نه‌کردنی ماده‌ی ( 140 ) و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
و شه‌نگال و خانه‌قین بۆسه‌ر کوردستان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه .؟. یان بێده‌نگی
سوپای عێراق له‌بۆردومانی چه‌ند ساڵه‌ی ئێران بۆ ناوچه سنوریه‌کانی
کوردستان چی ناوبنێین .؟. ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن هه‌مووی
شه‌ڕانگێزی یه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ ئه‌گه‌ر وانی یه باهه‌موو به‌یه‌که‌وه
بژین و که‌س مافی که‌س نه‌خوات و خوایه‌ک ئاده‌میزادی دروست کرد بۆ جه‌نگ
و ئاژاوه‌ی دروست نه‌کردووه‌و جیاوازیش له‌نێوان میلله‌تانی سه‌رده‌ست
و بنده‌ستدا نی یه ئه‌و سنورانه‌یشی که‌دانراون هه‌مووی ده‌ستکردن و
مرۆڤ ئازاده له‌هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م زه‌مینه‌دا بژی چونکه یه‌ک جار ده‌ژی
. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی که‌سه‌ره‌وه باسمان کرد شه‌ڕانگێزی نه‌بن ئه‌ی
چی شه‌ڕانگێزی یه .؟.
Hamid773@hotmail.com
|